هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د _سلێمانی /
له‌هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی كارنامه‌ی ده‌رچونی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی شانۆیی ( شار) نمایش كرا .
نوسینی ( ولیام لایدڤیج ) ده‌رهێنانی (هاوكار محه‌مه‌د), چه‌ند خوێندكارێكی په‌یمانگا كاری نواندنیان تێداكردبوو له‌وانه‌ش ( ئه‌كره‌م مه‌حمود ، دیاری ئه‌نوه‌ر ، رێباز، سه‌نا تۆفیق، محه‌مه‌د عه‌دنان )، چه‌ند خوێندكارێكی په‌یمانگا له‌قۆناغه‌جیاجیاكان كاری هونه‌ریان جێبه‌جێ كردووه، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ( بان‌و پێشڕه‌و) ئارایشت ( ئه‌ڤین غه‌ریب )، ڕوناكی ( توانا فه‌رهاد، دیاری ئه‌نوه‌ر)و پۆسته‌رو ده‌لیل ( شێروان قاسم )بوون.
له‌مباره‌یه‌وه خوێندكاری ده‌هێنه‌ر(هاوكار محه‌مه‌د) به‌تایبه‌ت به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی وتی : ئه‌م شانۆییه باس له‌ژیانی شار و گوند ده‌كات سه‌ره‌تا به‌كوێرانه شار به‌هه‌موو جوانییه‌كانیه‌وه خراپ ده‌كه‌ن، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها كه‌سه‌كانن ئه‌توانن شار ناشرین بكه‌ن
(دیاری ئه‌نور) وه‌ك ئه‌كته‌ری به‌شداربوو وتی : من ڕۆلی باوكێكم ده‌بینی كه‌به‌رده‌وام ئامۆژگاری كوڕه‌كانی ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی شۆێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان خۆش بوێت.

| < نیشاندان |
|---|