ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ سه‌ربه ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له 29/6/2004 دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی حكومییه، به‌لاَم هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ه‌دات بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی پراكتیزه بكات وله‌ڕووه جیاوازه‌كانه‌وه ته‌ماشای ڕاستیه‌كان بكات وهاوكات بیروڕا و ئایدۆلۆژیای جیاواز بلاَوبكاته‌وه، به‌و مانایه‌ی دوور له‌سانسۆر، كاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات. به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هه‌واڵ و ڕوودا و زانیارییه نوێیه‌كان له‌هه‌موو بواره جیاجیاكاندا ته‌نانه‌ت خستنه ڕووی بیر و ڕا جیاوازه‌كانیش. تائه‌و ئاسته‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای پێوه دیاربێت.
ئه‌م ئاژانسه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی ببێته مینبه‌رێك بۆگه‌یاندنی كێشه‌و گرفت و كۆژانه‌كانی هاولاَتیان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بۆیه ده‌یه‌وێت ڕۆڵی ڕایه‌ڵی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌لاَت ببینێت و هه‌واڵ ورووداو وگۆڕانكارییه‌كان له‌هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت و به‌خێرای و به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه ڕاست و دروسته‌كانه‌وه بخاته به‌رچاوی خوێنه‌ران.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی www.radionawxo.org و www.nawxo.info په‌خش و بلاَوده‌كرێته‌وه و به‌زمانی كوردی هه‌واڵ و بابه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌خاته ڕوو هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ڕادیۆی (nawxo) ی ئاسمانیه‌وه ڕووداو و نوێترین ده‌نگوباسه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و به‌رنامه گرنگه‌کانی په‌خشده‌کات.
ئه‌م ئاژانسه له‌كاتی كاركردنیه‌وه كۆمه‌لێك گه‌نچ ورۆژنامه‌وان ماندونه‌ناسانه كاری تێدا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پێشخستنیدان، بۆیه گرنگه له‌گه‌ڵ سوپاس بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی به‌وشه‌یه‌ک هاوکارییان کردوین هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆ و بریكارانی وه‌زاره‌ت وبه‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌رپرسان ده‌که‌ین که پاڵپشت و پشتیوان و هاوكاری مادی و به‌تایبه‌ت مه‌عنه‌ویمان بوون و خۆشبه‌ختانه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سانسۆر له‌هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌که‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئاژانسه‌كه‌مان تاوه‌كو به‌ته‌واوه‌تی بتوانین ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆی بخه‌ینه‌ڕوو.
جگه له کاری رۆژنامه‌وانی به‌هۆی بونی تیمێكی خێرخوازی ناو ئاژانسه‌كه‌شه‌وه چه‌ندین كێشه‌مان یه‌كلایی و چاره‌سه‌ر كردوه و ده‌یان گرفتیشمان گه‌یاندۆته گه‌وره كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێت سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی له‌م ئاژانسه‌دا ده‌كرێت یاخود له‌پرۆژه‌ی كاركردنماندایه بۆداهاتوو، ته‌نها بۆ خزمه‌تی ڕه‌وتی میدیای كوردی وپاراستنی ئیتیكی كار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانیه، به‌و ئومێده‌ی مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
NNA



ده‌رباره‌ی ئێمه



