[نامیلكه‌ی كاركردن]
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی نامیلكه
أ- نامیله‌كه‌ی تایبه‌ت:-
پیویسته داواكار ئه‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدابێت:-
1- هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی عێراقی بێت ( جنسیه عراقی).
2- ته‌مــه‌نی (18) ساڵی ته‌واو كردبێت.
3- توانای خوێندنه‌وه‌و نوسینی هه‌بێت.
4- پێویسته داواكار له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ وه‌رگرتنی نامیله‌كه ئه‌م پێداویستیانه‌ی پێ بێت ( فوتوكۆپی پێناسه‌ی باری شارستانی ، فوتوكۆپی ڕه‌گه‌زنامه ، پێنج وێنه‌ی ڕووبه‌رووی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ، پشتگیری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ك ، فۆڕمی خۆراكی ئه‌و كاته‌ی كه‌تێیدا نامیلكه كه‌وه‌رده‌گرێت).
ب- نامیلكه‌ی گشتی :-
هه‌مان مه‌رجه‌كانی سه‌ره‌وه ژماره ( 1 ، 3 ، 4) به‌ڕه‌چاو كردنی ته‌مه‌ن (20) ساڵی ته‌واو كردبێت ، وه‌ده‌بێت تایبه‌تی هه‌بێت پاشان ده‌توانێت نامیلكه‌ی گشتی وه‌ربگرێت.
تێبینی :-
أ) نامیلكه‌كانی تایبه‌ت بـــــه ( كشتوكاڵی ، بیناسازی ) هه‌مان مـــــه‌رجه‌كـــانی نامیلكه ده‌یان گــرێته‌وه.
ب) نامیلكه‌ی ماتۆر هه‌مان مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه به‌ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن (16) ساڵی ته‌واو كردبێت.
هه‌نگاوه‌كانی موڵه‌تی شۆفێری :
پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان نامیلكه‌ی وه‌رده‌گرێت له‌به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌كه ده‌بێت داواكار خۆی ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی نامیلكه‌و واژۆی خۆی بكات له‌سه‌ر نامیلكه‌كه، پاشان كارمه‌ندی تایبه‌ت به‌و كاره وردبینی تیادا ده‌كات مۆر‌و واژوكردنی وه‌ڕه‌وانه‌كردنی بۆبه‌ش ڕۆشتوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی له‌وێ له‌تۆمارێكی تایبه‌ت ڕۆشتوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆمارده‌كرێت وه‌ژماره‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر نامیلكه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌برێت بۆ لیژنه‌ی پزیشكی به‌پێی ڕێزبه‌ندی به‌رواری وه‌رگرتنی نامیلكه.
* هاوڵاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌كات دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی نامیلكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه لامان وه ده‌چێته به‌شی تایبه‌تی به‌نوسینگه‌كانی ، پێویسته داواكار سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌ت بكات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی كه‌پۆچ جۆره مۆڵه‌تێك ده‌گونجێت یاخود ناگونجیێت بۆموڵه‌ت. وه‌ناوی له‌كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به‌نوسینگه‌ی تۆمارده‌كرێت. وه‌له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ناوه‌كان داده‌نرێن بۆ نوسینگه‌كان داواكار ئازاده له‌چ نوسینگه‌یه‌ك خۆی ناونوس ده‌كات.
دوای نـــاونـــوس كـــردنی داواكار له‌یه‌كێك له‌نوسینگه‌كانی نوێنه‌ری نوسینگه هه‌ڵده‌سێت بــــهه‌ێنانی فۆرمــی فێرخوازانی نوسینگه‌كه‌ی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی باج بۆ فێرخوازان تـــابه‌شداری خوڵی فێربونی شۆفێری بكه‌ن وه‌لــــه‌لایه‌ن كارمه‌ندانی تایبه‌ت بــــه‌دروستكردن و پڕكردنه‌وه‌ی بـــاج دروست ده‌كرێت كه‌پێویسته له‌فۆرمی فێرخــــوازه‌كه‌دا ( ناوی چواری و شوێنی دانیشتن و به‌رواری له‌دایك بــــــوون و بـــه‌رواری لیژنه‌ی پــــزیشكی به‌رواری پـــــه‌یوه‌ندی كردنی به‌نوسینگه‌وه بنوسێت) به‌دوو وێنه‌وه وه‌له‌لایه‌ن نوسینگه‌وه مۆڕو واژۆكرابێت.
تێبینی :-
هیچ فێرخوازێك بۆی نییه به‌شداری خوله‌كه بكات به‌بێ باج و وه‌هیچ نوسینگه‌یه‌ك بــــۆی نییه وانــــه به‌فێرخوازبلێت به‌بێ باج.
* دوای ئه‌وه‌ی فێرخواز باجی بۆكرا له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان پێویسته له‌نوسینگه‌كه خولێكی تیۆری (20) كاتژمێری بخوێنێت دوای ته‌واوكردنی خوڵه‌كه ئه‌فسه‌رێكی ه‌اتوچۆ وانه‌ی یاساكانی ه‌اتووچۆی پێده‌ڵێت وه‌لیستی ئاماده‌بوانی فێرخوازان ده‌نێرێته‌وه لای ئه‌فسه‌ری تێۆری.
* دوای ته‌واوكردنی خولی تیۆری نوسینگه له‌لایه‌ن نوسینگه‌وه به‌لیستێك ناوی ئه‌و فێرخوازانه ده‌نێرێت كه‌ئاماده‌ن بۆتاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان . وه‌ئه‌و لیسته ده‌چێته لای ئه‌فسه‌ری تیۆری كه‌ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كات و به‌روار دیار ده‌كات بۆ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه، پاشان ئه‌و لیسته ده‌چێته به‌شی ئاماده‌كردنی نامیلكه‌ی تیوری بۆ جیاكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنیان بۆ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه پاشان له‌ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری بۆ جیاكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنیان بۆ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه پاشان له‌ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆریدا فێرخواز پێویسته باجی نوسینكه‌ی پێبێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام بدات.
پـــاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه لهه‌ه‌مان كاتدا ئه‌نجامی تاقیكردنـــه‌وه ئه‌نجامی تـاقیكردنــــه‌وه‌كه به‌فێرخواز ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌رچوون یان دواخراوه وه میلانه تاقیكردنه‌وه‌ی پانزه هه‌زار (15000) دینار بدات له‌به‌رامبه‌ردا پسوڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت.
به‌رده‌چون هاوڵاتی سه‌ردانی نوسینگه‌ی خۆی ده‌كات بۆ دیاریكردنی خولی پراكتیكی وه نــامیلكه‌كـــه‌ی ده‌چێته به‌شی ئاماده‌كاری پراكتیكی دوای تۆماركردنی له‌كۆمپیوته‌ر.
لـه‌كــــاتی ده‌رنه‌چونیدا نامیلكه‌كــــه‌ی ده‌گـــه‌رێته‌وه بۆبه‌شی دواخراو تیۆری. هه‌موو فێر خوازێك شه‌ش جــار به‌شداریردنی هه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا نامیلكه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت بۆماوه‌یه‌كی دیـاریكراو پاشان سه‌رله‌نوێ نــــامیلكـــه وه‌رده‌گـــرێته‌وه پێویسته خـــوڵێكی نــوێ وه‌ربــگرێت ئـــازاده بچێته هه‌رنوسینگه‌یه‌كی تر.
* پاش ده‌رچوونی فێرخواز له‌تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری پێویسته خولێكی پراكتیكی بۆلێخورینی ئوتومبیل ببینێت بۆ شاره‌زا بوون له‌سیسته‌می نـــوێی ه‌ـــاتووچـــۆ به‌نوێنه‌ری نـــوسینگه لسیتێك نــــــاوی فێرخـــوازان دێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان پـــاشان لــه‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری پراكتیكی مۆر‌و واژۆی لـــه‌سه‌رده‌كرێت بۆ دانانیان به‌بێ به‌روار بـــۆتاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان.
* له‌به‌شی ئاماده‌كاری پراكتیكی نامیلكه‌ی فێرخوازه‌كان جیاده‌كرێته‌وه به‌پێی لیستی ه‌اتووی نوسینگه‌كان.
له‌ڕۆژو به‌رواری دیاریكراوی تاقیكردنه‌وه‌دا نامیلكه‌كان ده‌درێته ده‌ست یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌رێوه‌به‌رێتیمان كه‌دیاریكراون بۆ تاقیكردنه‌وه .

[تاقیكردنه‌وه‌ی فێرخوازان]
* دوای ئـــه‌نجامدانی تــــاقیكردنــــه‌وه‌ی پـــراكتیكی ئه‌فسه‌ر نامیلكه‌كه ده‌گـــه‌رێنێته‌وه بۆ به‌شی بڕینی پسوڵه.
به‌ئاماده‌نه‌بوونی فێرخواز له‌ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شی ئاماده‌كاری تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی.
* وه‌له‌كاتی ده‌رنه‌چون واته ( دواخراو) دوای بڕینی پسوله‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی نامیلكه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه به‌شی نــــاوبــــراو پــــاش تــــۆمــــاركـــــردنــــی لـــه‌كـــــۆمپیوتـــه‌ر.
* وهه‌ه‌موو فێرخوازێك بۆی هه‌یه تاشه‌ش جار تاقیكردنه‌وه بكات.
* وه‌له‌كاتی ده‌رچوونی فێرخواز به‌ئاماده‌بوونی فێرخواز خۆی كه‌ده‌چێته ژووری پسوڵه میلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پـــانـــزه هه‌زار (15000) دینار وه‌شه‌ش هه‌زار (6000) دینار پێدان ده‌بــڕین وه‌لـــه‌وێ ژمـــاره‌ی مــۆله‌تـــــه‌كه‌ی بۆدیاریده‌كرێت.
* پاشان نامیلكه‌كه ده‌چێته ژووری ئه‌فسه‌رانی تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی بۆته‌واوكردنی واژۆی ئه‌وبڕیار لیژنه‌یه‌ی
كه‌له‌سه‌ر نامیلكه‌كه هه‌یه. دواتر ده‌چێته ژووری وردبینی بـــۆ وردبینی كـــردن و ڕێك كـــردنــی مـــامـــه‌ڵــه‌كــه وه‌لێدانی مۆری ده‌رچوون
لــــه‌تـــاقیكردنه‌وه‌كاندا له‌لایه‌ن كـــارمـــه‌ندی تایبه‌ت بـــه‌و كاره وه‌له‌وێوه ( كــــارتی مۆله‌ت) بــۆ سه‌رفده‌كرێت وه‌دهه‌ێنرێته به‌شی تۆمارگه‌كان بۆتۆماركردن له‌تۆمارگای تایبه‌ت بـه‌خــــۆی وه‌پڕكـــردنــــه‌وه‌ی كـــارتــــه‌كـــه‌ی وه‌تۆماركردنی له‌كۆمپیوته‌ردا وه‌مۆڵه‌ته‌كانیان بۆماوه‌ی ( 5) ساڵ مۆڵه‌تی ئه‌و جۆره‌ی پێده‌درێت كه‌رێگه پێدراوه.
تێبینی:-
- ئـــه‌و فێرخوازانـــه‌ی لـــه‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ده‌رده‌چن پێویسته باجه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه وه‌بلكێنرێت به نامیلكه‌كه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك.
- بـــه‌پێی سیسته‌می نـــوێی مـــۆڵــه‌تی شۆفێری گشتی جیاده‌كـــرێته‌وه بـــۆ سێ جۆر ( ته‌كسی _ پاس _ لۆری) كه‌فێرخوازدوای ده‌رچون له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی كارتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی مۆرێكی تایبه‌ت به‌یه‌كێك له‌وسێ جۆره لێی ده‌درێت كه‌تایبه‌ت به‌جۆری مۆڵه‌ته‌كه‌ی.
أ) ئه‌و فێرخوازانه‌ی به‌ئوتومبێلی گێرئوتوماتیك تاقیكردنه‌وه‌ی پراكیتكی ده‌كه‌ن دوای ده‌رچونیان بهه‌ه‌مان شێوه مۆرێكی تایبه‌ت به‌گێر ئوتوماتیك ده‌ده‌ن به‌كاتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی .
ب) ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌كه‌م ئه‌ندامن به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی له‌باجی ترایی و تیۆری به‌خشراون به‌پێی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌بهه‌ۆی كه‌مئه‌ندامیانه‌وه ناتوانن مۆڵه‌ته‌كانیان بگۆڕن بۆگشتی به‌ڵكو ده‌شێت بۆمۆڵه‌تی تایبه‌ت وه‌ئه‌م مۆڵه‌ته ناگورێت بۆجۆره‌كانی تر.
ت) ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌كه‌مئه‌ندامنین وه‌به‌ئوتومبێلی گێر ئوتوماتیك پراكتیكیان كردووه وه‌ده‌توانن مۆڵه‌ته‌كانیان بگۆڕن بۆمۆڵه‌تی گێر ئاسایی ( عادی) به‌مه‌رجێك تاقیكردنه‌وه به‌ئوتومبیلی گێر عـــادی بــكات ئــــاماژه بـــه‌و فۆرمه‌ی پڕده‌كرێته‌وه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌میلانه‌ی خۆی بدات كه‌پانزه هه‌زار (1500) دیناره.
پ) ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌یاسای یه‌ك چاو ( كریم العین) ده‌یان گرێته‌وه مۆڵه‌تی تایبه‌تتیان پێده‌درێت كه‌بۆماوه‌ی سێ (3) ساڵ نوێ ده‌كرێته‌وه.
هه‌نگاوه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به‌هه‌موو جۆره‌كانی:
1) ئه‌و هاوڵاتیانه كه‌مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كانیان به‌سه‌رچووه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كات بــــه‌مه‌به‌ستی نوێ كردنه‌وه‌پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جیبه‌جێ بكات :-
أ) پێویسته هه‌موو هاوڵاتییه‌ك چوار وێنه ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌گه‌ڵ فۆتۆكوپی ( پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌نامه‌ی عێراقی و فۆرمی خــۆراك ) به‌ێنێت.
ب) دوای وردبینی كـــردنی مـــۆڵه‌ته‌كه‌ی لـــه‌گـــه‌ڵ سه‌ره‌تاكــانیدا به‌نوسراوێك بۆلیژنه‌ی پزیشكی كه‌ئه‌و نوسراوه وێنه‌یه‌كی خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كه‌ی پێوه‌یه.
ت) دوای ئه‌نجامدانی لیژنه‌ی پزشكی له‌لایه‌ن ه‌اولاتیه‌وه دوای دڵنیابوون له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی شیاوی بۆهه‌مان مــۆڵه‌ت كهه‌ه‌یه‌تی ده‌چێته لای ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌تی ( تایبه‌ت یان گشتی) .
پ) له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری مــــۆڵه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ زانیاری لێوه‌رده‌گیرێت و دوای واژۆ كـــردنی ده‌ینێرێت بـــــۆ ژووری پسوڵه‌بڕین بــۆوه‌رگرتنی باجی یاسایی كه‌ساڵانه هه‌زار (1000) دیناره وه بۆ پێنج (5)ساڵ نـــــوێ ده‌كــرێته‌وه جگه له‌یه‌ك چاو.
ج) دوای بڕینی پسوڵه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌وه مامه‌له‌كه ده‌باته ژووری وردبینی له‌وێ مامه‌ڵه‌كــــه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت وبه‌رواری بۆدیاریده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی وه‌لهه‌ه‌مان كاتدا له‌ژووری وردبینی كـــارتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بـــۆ سه‌رف ده‌كـــرێت لـــه‌گـــه‌ڵ سه‌ره‌تاكـــانیدا ده‌نێرین بــۆ ژووری تـــۆمارگا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كه‌ی .
هه‌نگاوه‌كانی ده‌ره‌ێنانه‌وه له‌جیاتی وونبوون:
أ) هاوڵاتی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌به‌رێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كات بۆ ده‌ره‌ێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته وونبووه‌كه كه‌ده‌بێت ئه‌و داواكاریه بچێته ژووری ه‌اتوو وه‌واژۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری تایبه‌ت بــــه‌و به‌شه بكرێت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه.
ب) ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مۆڵه‌تی شۆفێری ژماره‌كه‌ی بزانێت یان نه‌زانێت ده‌چێته كۆمپیوته‌ری یه‌كێك تایبه‌ت به‌و به‌شه بۆ دڵنیا بوون له‌بوونی ناوی ه‌اولاتی له‌تۆمارگادا دیاریكردنی ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كه و یاخود بـــوونی پۆنت لـــه‌سه‌ر مــۆڵـــه‌ته‌كه ئه‌گه‌ر هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی دووباره بــۆی دیاری بكرێته‌وه له‌سه‌ر كارته نوێكه ئه‌گه‌ر پۆنتی نه‌بوو یان هه‌یبوو پێویسته كارمه‌ندی ناوبراو واژۆی له‌سه‌ربكات.
ت) داواكاریه‌كه ده‌چێته به‌شی پارێزراو كه‌له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ئه‌و به‌شه‌وه داواكاریه‌كه و سه‌ره‌تاكانی ده‌نێرێت بۆبه‌شی تۆمارگا بۆنوسینی وورده‌كاریه‌كانی.
پ) دوای نوسینی وورده‌كاری مامه‌ڵه‌كه ده‌چێته ژووری ڕۆشتوو بۆمه‌به‌ستی ڕێكخستنی بڕیاری لیژنه‌ی وون بوون كه‌ده‌بێت وێنه‌یه‌كی ه‌اولاتییه‌كه‌ی لێبدرێت و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌ته‌وه مۆر‌و واژۆ ده‌كرێت وه‌ده‌چێته به‌شی داواكـــانی(دعاوی) هه‌ریــه‌ك لــه‌بــه‌رێــوه‌بــه‌رایــه‌تــی ه‌ــاتووچــۆی سلێمانی، به‌رێوه‌به‌رێتی ه‌اتووچۆی ناوشار به‌رێوه‌به‌رێتی ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كـــه‌مۆڵه‌ته‌كـــه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بهه‌ۆی سه‌رپێچی یه‌وه .
ج) دوای جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌ته‌وه زانیاری نوێ وه‌رده‌گرێت ده‌رباره‌ی ناونیشان ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌ك هه‌بێت له‌خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌وه ناردنی بۆ ژووری پسوڵه بڕین بۆدانانی باجی یاسایی .
ح) دوای بڕینی پسوڵه مامه‌له‌كه‌ی ده‌چێته ژووری ووردبینی به‌روار بۆوه‌رگرتنی.
خ) مۆڵه‌ته نوێكه‌ی بۆ داده‌نرێت وه‌كارتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌رفده‌كرێت و ده‌نێرێت بۆ به‌شی تۆمارگا( تایبه‌ت یان گشتی ).
تێبینی:-
1- وونــبـــونی بـــۆ یـــه‌كه‌م جــــار پسوڵه‌ی هه‌زار (1000) دینار چـــاپی نـــوێی ده‌بـــڕێت.
2- له‌وونبون بۆ دووه‌م جار پاره‌كه ده‌بێته به‌دوو(2000) هه‌زار دینار چاپی نوێی ده‌بڕێت.
3- له‌وونبونی بۆ سێهه‌م جار پاره‌كه ده‌بێته پانزه هه‌زار (15000) دینار وه‌كێشانه‌وه‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (3) مانگ.
4- وونبونی بـــۆ چـــواره‌م جـــار مــــۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كێشرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دوویاره ده‌چێته نوسینگه‌كان وه ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری وه‌ك له‌وێنی ( 3 – 4) داه‌اتووه.
هه‌نگاوه‌كانی ده‌ره‌ێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ناوچوو ( بدل التالف):
- هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی بڕگه‌ی (أ ، ب ، ت ، ج ) ی ده‌ره‌ێنانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ووبنوو جیبَه‌جی ده‌كرێت.
هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی مۆڵه‌تی تایبه‌ت بۆگشتی:-
* خـــاوه‌نی مــۆڵــه‌تی تایبه‌ت لـــه‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان نامیلكه‌ی گشتی وه‌رده‌گرێت هه‌مان مه‌رجه‌كانی ده‌ره‌ێنانی مـــۆڵه‌تی شۆفێری گشتی ئه‌نجام ده‌دات پاشان له‌تۆمارگه‌ی تایبه‌ت ده‌كوژێته‌وه ( ترقین قید) له‌تۆماری گشتیدا دیارده‌كرێت به‌پێی جۆری ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه‌به‌ده‌ستی ه‌ێناوه.
هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی مۆڵه‌تی گشتی بۆ تایبه‌ت:-
أ- سه‌باره‌ت به‌و ه‌اولاتیانه‌ی كه‌ئه‌فسه‌رن به‌پێی ڕێنماییه‌كان وێنه‌ی ژماره پێنج (5) نابێ مۆڵه‌تی گشتی هه‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ی بێت ئه‌بێ بۆی بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت لهه‌ه‌مان كاتدا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مــۆڵه‌ته‌كه‌ی پشكنینی چـــاو ناكات به‌ڵام فۆتۆكۆپی پێناسی ئه‌فسه‌ربه‌ێنێت له‌بـــه‌رئـــه‌وه‌ی ساڵانه پشكنینی چـــاو ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بۆ ترقیه‌ی خۆیان پاش وه‌رگرتنی باجی یاسایی.
ب- سه‌باره‌ت به‌و ه‌اولاتیانه‌ی ( كریم العین) واته چاوێكیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن بــــه‌پــــێی بڕیـــاری لیژنه‌ی پزیشكی ناگونجێت بۆمۆڵه‌تی شۆفێری گشتی ته‌نه‌ا بۆمۆڵه‌تی تایبه‌ت ئه‌شێت مۆڵه‌تی گشتیه‌یه‌كه‌ی پۆچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه مۆڵه‌تی تایبه‌تی پێده‌درێت بۆماوه‌ی سێ ساڵ.
ت- ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی توشی كه‌م ئه‌ندامی ده‌بن واته ئه‌ندامێكی جـــه‌سته‌یـــان لــــه‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ش به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی پزیشكی ناگونجێت بۆمۆڵه‌تی شۆفێری گشتی مۆڵه‌ته گشتییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت پێ ئه‌درێت به ئوتوماتیك.
ناوگۆرین:-
هه‌نگاوه‌كانی ناوگۆرین:-
خـــاوه‌نی مـــۆڵــه‌تی پاش گۆڕینی ناوه‌كه‌ی له‌ده‌فته‌رنفوس ڕه‌گه‌زنامه‌كـــه‌یدا داواكاری یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كـــات پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌ری مۆڵه‌ت وێنه‌یه‌ك له‌بڕیاری دادگا ده‌فته‌رنفوس و ڕه‌گه‌زنامه‌كه ئهه‌ێنێت و پاش وه‌رگرتنی باجی یاسایی به‌كه‌ڵك كه‌وتووی به‌بڕی هه‌زار (1000) دینار لێـــــوه‌رده‌گیرێت نــــاوه‌كه‌ی له‌تۆمارگه‌دا بۆدیاریده‌كرێت ومۆڵه‌تێكی نوێی ئه‌درێت ناوه‌نوێیه‌كه‌ی.
گۆڕینی موله‌تی بیانی بۆ مۆله‌تی عێراق:
1- ه‌ێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كان ( مۆڵه‌ته بیانییه‌كه‌ی ، پاسپۆرت)
2- ده‌بێت مۆڵه‌ته‌كه وه‌ربگرێت بۆزمانی كوردی وه له‌لاین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ه‌اتووچۆ پیش ڕاست بكرێته‌وه (تصدیق)
3- پاشان له‌به‌شی وردبینی پاش وه‌رگرتنی میلانه‌ی ساڵانه موڵه‌تێكی عێراقی له‌جۆری موڵه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌درێتێ.
تێبینی:-
أ- ده‌بێت داواكـــار نـــاوی سیانی خـــۆی لـــه‌مۆڵه‌ت وبه‌ڵگه‌نامه‌كان له‌گه‌ڵ پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی چوون یه‌ك بن.
به‌رێوه‌بردن:
ئــــه‌م بـــه‌شه هه‌ڵده‌سێت به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی ئه‌و نوسراوانه‌ی كه‌له ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رێتی بۆی دێت و ئاراسته‌كردنی نوسراو بۆئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پێویستن وه‌ده‌ركردنی فه‌رمانه ناوخۆییه‌كان وه‌ك( گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان ، مۆڵه‌تدان ، نهه‌اتن ، هه‌ڵه‌اتن ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه).
واله‌خواره‌وه ڕونیان ده‌كه‌ینه‌وه:
1- كێشه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی پێش ڕاپه‌رین ده‌ره‌اتوون.
2- دوای ڕاپه‌رین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ه‌اتووچۆی سلێمانی وه‌ك سه‌رجه‌م داوم ده‌زگاكانی تری ڕژێم سووتاو تالانكرا
ئه‌مه‌ش بوو بهه‌ۆی ئه‌وه‌ی كه‌تۆمارو سه‌ره‌تای مۆڵه‌ته‌كانیش له‌ناوبچن و نه‌مێنن به‌لام دوای ڕاپه‌رین و ده‌ست به‌كار بوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ه‌اتووچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان كرده‌وه به‌تۆماركردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كان له‌تۆمارگه‌ی نوێ‌دا و دروست كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بۆیان به‌م شێوازانه‌ی لای خواره‌وه:_
أ) ئـــه‌و هاوڵاتیانه‌ی كــۆمۆڵه‌ته‌كانیان مابوو وه‌له‌لای خــۆیان پــاراستبویان سه‌ردانیان ده‌كرد دوای سه‌یركردنی مۆڵه‌ته‌كانیان له‌تۆمارگه‌ی نوێ‌دا و له‌ژێرژماره‌یه‌كی نوێ‌دا بۆیان تۆمارده‌كرده‌وه وهه‌ه‌تا ئێستاش تۆماركـردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تانه به‌رده‌وامه.
ب) كـــۆمه‌ڵێك تـــۆمــارگه‌ی كــۆنی پێش ڕاپه‌رین مـــاون له‌ڕاپه‌ریندا نه‌سوتاون هه‌رهاوڵاتییه‌ك سه‌ردان بــكات به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنه‌وه مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌شی تیاچوبێت یان وون بوبێت ئه‌گه‌ر نــاوی هه‌بێت له‌و تۆمارگانه‌دا ئه‌وا به‌بێ هیچ مه‌رجێك مۆڵه‌تێكی نوێی پێ ده‌درێت له‌بری مۆڵه‌ته وون بووه‌كه‌ی.
ت) ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌مۆڵه‌ته‌كانیان وونبووه و تۆمارگه‌ی كۆنیشیان نــه‌ماوه ئــه‌وا پێویسته بـــه‌ڵًگه‌ی تـه‌واویان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمنن كه‌پێشتر مۆڵه‌تی شۆفێرییان هه‌بووه وه‌ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌زۆری له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان پشتی پێده‌به‌سترێت پسوڵه ( وصل) ی كـــۆن و پێناسی سه‌نــدیكای شۆفێرانی پێش ڕاپه‌رین ( ه‌ۆیه نقابه) وه‌ده‌بێت بــه‌ڵــگه‌كان لـــه‌نــاوه‌ڕۆكدا چوونی یـــه‌ك بن وه‌ك ژماره‌ی مۆڵه‌ت و ناوی ه‌ـــــاولاتییه‌كه دوا باوه‌ر بـــه‌بـــــــه‌ڵگه‌نامه‌كانی كرا مۆڵه‌تێكی تری له‌بڕی مۆڵه‌ته وونبووه‌كه‌ی بۆ رێك ده‌خرێت مامه‌ڵه‌ی وونبوونی بۆده‌كرێت.
تێبینی :-
1- ئـــه‌و ه‌ـــاولاتیانه‌ی مـــۆڵه‌ته‌كانیان مــاوه پێویسته مۆڵه‌ته‌كانیان ده‌ستكاری نه‌كرابێت و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌باشی
بخوێنرێته‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه پشتگیری بكرێت.
2- ئه‌و ه‌اولاتیانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی نه‌ماوه و تۆماری كۆنی پێویسته دوو به‌ڵگه یان زیاتری هه‌بێت.
3- كێشه‌ی ئه‌و موڵه‌تانه‌ی دوای ڕاپه‌رین ده‌ره‌اتووه:-
دوای ده‌ست به‌كاربوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ه‌اتووچۆی سلێمانی سه‌رله‌نوێ ده‌ست كرایه‌وه به‌پێدانی مۆڵه‌ت به‌ڵام چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م مۆڵه‌تانه به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:-
أ) كۆمه‌ڵێك مۆڵه‌ت هه‌یه ه‌اولاتیان ته‌نه‌ا مۆڵه‌ته‌كانیان پێیه نه‌له‌تۆمارگه‌دا تۆماره نه‌سه‌ره‌تایان هه‌یه ئه‌م جۆره مۆڵه‌تانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان بۆ نه‌كراوه‌ز كاریان بۆناكرێت.
ب) كـــۆمــه‌لێك مــۆڵه‌ت هه‌ن ه‌اولاتییه‌كان مۆڵه‌ته‌كانیان پێیه‌و ده‌رچووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌و له‌تۆمارگه‌شدا تــۆمـــارن بـــه‌لام سه‌ره‌تـــایان نییه كه‌خـــــۆی پێویسته نامیلكه‌یان هه‌بێت و پشكنینی پزیشكی و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكیان له‌سه‌ر بێت ئه‌م جۆره‌شیان كاریان بۆناكرێت.
------------------------------------------------
| < نیشاندان |
|---|

مۆڵه‌تی شۆفێری