ئاورنگ- تایبه‌ت/
هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی كاناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه به بوونی نه‌خۆشی ئێدز له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرۆستی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه (هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن) سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی (ناوخۆ)ی رایگه‌یاند: تاكو ئێستا هیچ هاوڵاتییه‌كی كورد له هه‌ریمی كوردستاندا ناوی به‌مه‌به‌ستی تووشبوون به نه‌خۆشی ئێدز تۆمار نه‌كراوه, ته‌نیا چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی بیانی بووه كه ئه‌وانیش له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ریمی كوردستانه‌وه پاش ده‌سنیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌یان, ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان كراونه‌ته‌وه .
سه‌باره‌ت به رێگری كردن له نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ هه‌ریمی كوردستان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كرد: هه‌وڵدراوه له فرۆكه‌خانه‌كان هه‌موو ئه‌و بیانیانه, ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوڵاتیانه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم ده‌ژین و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان ده‌گه‌رێنه‌وه كوردستان، پێشكنینی تایبه‌تیان بۆ بكرێت.
وتیشی:" تاقیكردنه‌وه به‌رده‌واممان هه‌یه له سه‌ر ئه‌و كرێكاره بیانیانه كه ئێستا له كوردستان نیشته‌جێن و له ژێر كۆنترۆڵدان . ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌مێنێت كه به شێوه‌ێكی نایاسایی و له رێگای قاچاغه‌وه دێنه ناو كوردستان و ئه‌ویش له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیه و پیویسته سنووره‌كان به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێن ، چوونكه رێگای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر ئاسانه ".

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|