فوئاد
_ NNA /
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌نیازه بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دوابخات بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌به‌ر دروستنه‌بوونی ته‌نگژه و نیگه‌رانی له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا به‌تایبه‌تی له‌شاری كه‌ركوك.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاگادار نین له‌ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی و نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا له‌مه‌ڕ دواخستنی بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی و هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌مباره‌یه‌وه به‌كه‌مته‌رخه‌م ناساند و وتی: "كاره‌كانیان وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كردوه جا له‌به‌رئه‌وه ئێمه نیگه‌ران و ڕه‌شبینین سه‌رباره‌ت به‌ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی".
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه له‌نێویاندا شاری كه‌ركوك هه‌یه، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێشنیار تێپه‌ڕ ناكات و چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ته‌نیا له ڕێگه‌ی ته‌وافوقێكی سیاسی لایه‌نه جیاجیاكانی مه‌یدانی سیاسی عیراقه‌وه دێته ئاراوه به‌مه‌رجێك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ڕاستی پابه‌ندی ببن، جا له‌به‌رئه‌وه ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی ناتوانێت ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ده‌بێت له ڕێگه‌ی عیراقییه‌كانه‌وه خۆیان بێته ئاراوه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا.
وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دواخستنی بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه كه‌ش و هه‌وای سیاسی ناو عیراقی كردۆته بیانویه‌ك و ڕێگرێك له‌به‌رده‌م بلاَوكردنه‌وه‌یدا و ڕوونیشی كرده‌وه كه حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه و ده‌ستیشی نییه له دواخستنی ڕاپۆرته‌كه‌دا.
_ NNA /ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌نیازه بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خۆی ده‌رباره‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دوابخات بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌به‌ر دروستنه‌بوونی ته‌نگژه و نیگه‌رانی له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا به‌تایبه‌تی له‌شاری كه‌ركوك.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاگادار نین له‌ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی و نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا له‌مه‌ڕ دواخستنی بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی و هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌مباره‌یه‌وه به‌كه‌مته‌رخه‌م ناساند و وتی: "كاره‌كانیان وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كردوه جا له‌به‌رئه‌وه ئێمه نیگه‌ران و ڕه‌شبینین سه‌رباره‌ت به‌ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی".
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه له‌نێویاندا شاری كه‌ركوك هه‌یه، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێشنیار تێپه‌ڕ ناكات و چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ته‌نیا له ڕێگه‌ی ته‌وافوقێكی سیاسی لایه‌نه جیاجیاكانی مه‌یدانی سیاسی عیراقه‌وه دێته ئاراوه به‌مه‌رجێك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ڕاستی پابه‌ندی ببن، جا له‌به‌رئه‌وه ڕاپۆرته‌كه‌ی یونامی ناتوانێت ببێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ده‌بێت له ڕێگه‌ی عیراقییه‌كانه‌وه خۆیان بێته ئاراوه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندا.
وه‌زیری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دواخستنی بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه كه‌ش و هه‌وای سیاسی ناو عیراقی كردۆته بیانویه‌ك و ڕێگرێك له‌به‌رده‌م بلاَوكردنه‌وه‌یدا و ڕوونیشی كرده‌وه كه حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه و ده‌ستیشی نییه له دواخستنی ڕاپۆرته‌كه‌دا.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|











