میران_NNA/
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق به‌یاوه‌ری دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ڕێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانیه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی.
ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستی هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆشاری سلێمانی، (ئازاد جوندیانی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌وته‌یكیدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆشاری سلێمانی، ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاكسازی‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پێویسته ده‌كات له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی:"یه‌كێكی تر له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مجاریدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیده‌دات، باسكردن ده‌بێت له‌میكانزم‌و چونێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا" .
به‌وته‌ی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حكومیه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ها ئازاد جوندیانی به‌دوریشی نه‌زانی كه مام جه‌لال چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدات.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق به‌یاوه‌ری دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ڕێی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
سلێمانیه‌وه گه‌یشته شاری سلێمانی.ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستی هاتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆشاری سلێمانی، (ئازاد جوندیانی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌وته‌یكیدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆشاری سلێمانی، ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاكسازی‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه پێویسته ده‌كات له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی:"یه‌كێكی تر له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مجاریدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیده‌دات، باسكردن ده‌بێت له‌میكانزم‌و چونێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا" .
به‌وته‌ی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حكومیه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ها ئازاد جوندیانی به‌دوریشی نه‌زانی كه مام جه‌لال چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدات.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|











