هاوار ساڵه‌یی/ كه‌ركوك- NNA /
دامه‌زراندنی هێزی ئیسناد له‌عێراق به‌گشتی
و له‌پارێزگای كه‌ركوكش به‌تایبه‌تی وه‌كو جاشایه‌تی كاتی رژێمی به‌عس به‌دی ده‌كرێت لای سه‌ركردایه‌تی كورد‌و هاوڵاتییانی كه‌ركوك، ئه‌م لایه‌نانه پێیان وایه پێویست ناكات ئه‌و جوَره هێزانه له‌پارێزگای كه‌ركوك دابمه‌زرێندرێت، چونكه ره‌وشی ئارامی كه‌ركوك به‌ره‌و خراپی ده‌بات، له‌م راپۆرته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخوَدا بۆچونی جیاواز له‌م باره‌یه‌وه به‌دی ده‌كه‌یت.
خاتو ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی كه‌ركوك‌و به‌ڕه‌گه‌ز كورد، دروستبوونی هێزی ئیسناد له‌شاری كه‌ركوك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێی وایه ئه‌مه مه‌رامێكی تایبه‌ته، كه مالكی بێش هه‌ڵبژاردن داوای دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ده‌كات‌و ده‌گه‌رێته‌وه بوَ مه‌سه‌له‌ی جاشایه‌تی، خاتو ئه‌ڵماس رونیشی كرده‌وه پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته مایه‌یی ناكوَكی‌و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه له‌شاره‌كه‌و كوَمه‌ڵێك گرفت دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌مه كاره ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و سه‌رناگرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه كاتی خوَی له‌باكوری عێراق جێبه‌جێكراوه كوَمه‌ڵیك مه‌رامی تایبه‌تی تێدابووه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌ڵماس فازڵ راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ئیسناد پێشتر هێزی هاوپه‌یمانان دروستیان كرد به‌ناوی هێزی سه‌حوه‌و كوَتایی پێ هات، ئێستا مالكی ده‌یه‌وێت دژ به‌هه‌ڵوێستی گه‌ل‌و دژ به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان درووستی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش جیابوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ل‌و نیشتیمان‌و دروستكردنی كوَمه‌ڵێك مورته‌زه‌قه‌و جه‌ندرمه‌ن‌و به‌كرێ گیراون، ئه‌مه‌ش شێوازێكه كه‌س رازی نابێت له‌سه‌ری‌و ده‌تواندرێت له‌رێگای سوپای عێراق‌و هێزی پوَلیس‌و جیهازی ئه‌منییه‌وه خه‌ڵك دابمه‌زرێندرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی وایه ئه‌م بریاره‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی پێشوتری یه‌ك ناگرنه‌وه‌و رایگه‌یاند، مالیكی كه ده‌لێت میلیشیات نه‌مێنێت‌و ئه‌و جوَره هێزانه هه‌ڵ بوه‌شێندرێته‌وه، ئه‌و به‌نده یاساییه له‌كوێ‌و ئه‌و بریاره‌ی مالكی له‌كوێ، كه دووباره ده‌یه‌وێت كوَمه‌ڵیك ملیشیات دروست بكات‌و دروستبوونی ئه‌م میلیشیاتانه بوَ به‌ره‌نگاری كێیه، ئایه بوَ ئه‌وه‌یه كوَمه‌ڵێك شه‌ر‌و تایفه‌گه‌ری‌و ناوچه‌یه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات له‌م شاره؟ هه‌موو ئه‌م كه‌سانه كه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره‌ن‌و خه‌ڵكی دڵسوَزن بوَ ئه‌م وڵاته ئه‌و بریاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و هیوادارم سه‌روَك هۆزه‌كان‌و سه‌روَك هێزه‌كان‌و هه‌موو لایه‌ك بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌نه‌وه‌و به‌دواداچوونی بوَنه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی جاشایه‌تییه ".
حه‌سه‌ن توَرهان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی ئیسناد به‌بریارێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا هاتبوو له‌سه‌ر داواكاری سه‌روَكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئێمه وه‌كو به‌ره‌ی توركمان دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ره‌وا ده‌زانین‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كسانی به‌شدارن له‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌نجومه‌نی ئیسناد كارده‌كات بوَ هاوكاریكردنی كاری سیاسی‌و راگرتنی به‌رقه‌راری سیاسی له‌شاری كه‌ركوك، ئێمه پاڵپشتی له‌بریاره‌كانی مالكی ده‌كه‌ین كه به‌پێی ئه‌ومه‌رجانه كار بوَ گه‌ل ده‌كات ".
محمد غه‌ریب وه‌كو هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌ركوك پێی وایه شاری كه‌ركوك پێویستی به‌ئه‌نجومه‌نی ئیسناد نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك شارێكی به‌رقه‌راره له‌روی ئه‌منیه‌وه‌و ئێستا نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك پێكه‌وه وه‌كو برا ئه‌ژین هچ گرقت‌و كێشه‌یه‌كیان نییه‌و كێشه بوَ گه‌لی كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ن.
ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره وه‌كو لیستی برایه‌تی كه‌ركوك وه‌كو سه‌روَكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن راشكاوانه رای خوَمان ده‌ربریوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م جوَره پێكهاتانه نین‌و، چونكه ئه‌م پێك هاتانه بریتیه له‌دروستكردنی ملیشیات، له‌هه‌مووشی ترسناك تر دروستكردنی ملیشیات له‌كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی واتا بوونی چه‌ك داری كورد‌و چه‌ك داری توركمان‌و چه‌كداری عه‌ره‌ب له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای فه‌رمی‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی پوَلیس‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سوپا ئه‌مه خوَی له‌خوَیدا جوَرێكه بوَ ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بوَ به‌دژاچوونه‌وه‌و روبه‌روبوونه‌وه، چونكه كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی حه‌ساسه‌و ناوچه‌یه‌كه تا ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراوی تیایه به‌تایبه‌تی كێشه‌ی زه‌ویوزار له‌نێوان عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و كورد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌نی خه‌ڵكانێكه بوَ خزمه‌تی ئه‌جندای سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر كه‌ركوك بقوَزرێته‌وه روبه‌ڕوی چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ودژوار بێته‌وه ".
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو گه‌لی عێراق به‌عه‌ره‌ب‌و به‌كورد‌و به‌هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌وگرفتی چه‌ند ساڵه‌مان ئه‌وه بووه كه‌وا هێزێكی غه‌یره نیزامی دروست كراوه‌و بوون به‌ئاداتێكی قه‌معی بوَ كوشتن‌و برینی هاوڵاتییان له‌وانه، جێشی شه‌عبی گوَڕ به‌گوَر‌و جاش له‌كوردستان‌و خه‌ڵكی مورته‌زه‌ق كه ئه‌گیران به‌پاره، ئێستا كه باسی ئه‌م هێزه ئه‌كرێت ئه‌وانه‌مان بیرئه‌خه‌نه‌وه، ئێمه به‌ره‌و وڵاتێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی یاسایی ئه‌روَین له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مانه شتی له‌یاسا‌و نه‌ریت، بوَیه هه‌رچ كارێكی نا ته‌بیعی بێت وه‌كو كوَسپێك وایه له‌پێش دیموكراتیه‌ت‌و مافی مروَڤه‌وه ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه به‌كارێكی باشی نازانین، پێویسته ئه‌و كارانه جێبه‌جێ نه‌كرێت ویاسا ونیزام سه‌روه‌ر بێت ئێمه سوپا‌و هێزی نیزامیمان هه‌یه پێویسته مه‌شقیان پێ بده‌ین نه‌ك بچین خه‌ڵك بگرین وه‌ك به‌كرێ گیراو بوَ ئه‌وه‌ی مه‌هاربی شه‌خسی تائیفی كاری تایبه‌تی پێ بكه‌ن ئه‌وه ئێمه دژی ئه‌وه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه.
دامه‌زراندنی هێزی ئیسناد له‌عێراق به‌گشتی
و له‌پارێزگای كه‌ركوكش به‌تایبه‌تی وه‌كو جاشایه‌تی كاتی رژێمی به‌عس به‌دی ده‌كرێت لای سه‌ركردایه‌تی كورد‌و هاوڵاتییانی كه‌ركوك، ئه‌م لایه‌نانه پێیان وایه پێویست ناكات ئه‌و جوَره هێزانه له‌پارێزگای كه‌ركوك دابمه‌زرێندرێت، چونكه ره‌وشی ئارامی كه‌ركوك به‌ره‌و خراپی ده‌بات، له‌م راپۆرته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخوَدا بۆچونی جیاواز له‌م باره‌یه‌وه به‌دی ده‌كه‌یت.خاتو ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی برایه‌تی كه‌ركوك‌و به‌ڕه‌گه‌ز كورد، دروستبوونی هێزی ئیسناد له‌شاری كه‌ركوك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێی وایه ئه‌مه مه‌رامێكی تایبه‌ته، كه مالكی بێش هه‌ڵبژاردن داوای دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ده‌كات‌و ده‌گه‌رێته‌وه بوَ مه‌سه‌له‌ی جاشایه‌تی، خاتو ئه‌ڵماس رونیشی كرده‌وه پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌بێته مایه‌یی ناكوَكی‌و له‌یه‌ك جیابوونه‌وه له‌شاره‌كه‌و كوَمه‌ڵێك گرفت دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌مه كاره ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و سه‌رناگرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه كاتی خوَی له‌باكوری عێراق جێبه‌جێكراوه كوَمه‌ڵیك مه‌رامی تایبه‌تی تێدابووه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌ڵماس فازڵ راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی ئیسناد پێشتر هێزی هاوپه‌یمانان دروستیان كرد به‌ناوی هێزی سه‌حوه‌و كوَتایی پێ هات، ئێستا مالكی ده‌یه‌وێت دژ به‌هه‌ڵوێستی گه‌ل‌و دژ به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان درووستی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش جیابوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ل‌و نیشتیمان‌و دروستكردنی كوَمه‌ڵێك مورته‌زه‌قه‌و جه‌ندرمه‌ن‌و به‌كرێ گیراون، ئه‌مه‌ش شێوازێكه كه‌س رازی نابێت له‌سه‌ری‌و ده‌تواندرێت له‌رێگای سوپای عێراق‌و هێزی پوَلیس‌و جیهازی ئه‌منییه‌وه خه‌ڵك دابمه‌زرێندرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی وایه ئه‌م بریاره‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی پێشوتری یه‌ك ناگرنه‌وه‌و رایگه‌یاند، مالیكی كه ده‌لێت میلیشیات نه‌مێنێت‌و ئه‌و جوَره هێزانه هه‌ڵ بوه‌شێندرێته‌وه، ئه‌و به‌نده یاساییه له‌كوێ‌و ئه‌و بریاره‌ی مالكی له‌كوێ، كه دووباره ده‌یه‌وێت كوَمه‌ڵیك ملیشیات دروست بكات‌و دروستبوونی ئه‌م میلیشیاتانه بوَ به‌ره‌نگاری كێیه، ئایه بوَ ئه‌وه‌یه كوَمه‌ڵێك شه‌ر‌و تایفه‌گه‌ری‌و ناوچه‌یه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكات له‌م شاره؟ هه‌موو ئه‌م كه‌سانه كه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره‌ن‌و خه‌ڵكی دڵسوَزن بوَ ئه‌م وڵاته ئه‌و بریاره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و هیوادارم سه‌روَك هۆزه‌كان‌و سه‌روَك هێزه‌كان‌و هه‌موو لایه‌ك بیر له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌نه‌وه‌و به‌دواداچوونی بوَنه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی جاشایه‌تییه ".
حه‌سه‌ن توَرهان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی ئیسناد به‌بریارێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا هاتبوو له‌سه‌ر داواكاری سه‌روَكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئێمه وه‌كو به‌ره‌ی توركمان دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ره‌وا ده‌زانین‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌رێژه‌یه‌كی یه‌كسانی به‌شدارن له‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌نجومه‌نی ئیسناد كارده‌كات بوَ هاوكاریكردنی كاری سیاسی‌و راگرتنی به‌رقه‌راری سیاسی له‌شاری كه‌ركوك، ئێمه پاڵپشتی له‌بریاره‌كانی مالكی ده‌كه‌ین كه به‌پێی ئه‌ومه‌رجانه كار بوَ گه‌ل ده‌كات ".
محمد غه‌ریب وه‌كو هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌ركوك پێی وایه شاری كه‌ركوك پێویستی به‌ئه‌نجومه‌نی ئیسناد نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك شارێكی به‌رقه‌راره له‌روی ئه‌منیه‌وه‌و ئێستا نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك پێكه‌وه وه‌كو برا ئه‌ژین هچ گرقت‌و كێشه‌یه‌كیان نییه‌و كێشه بوَ گه‌لی كه‌ركوك دروست ده‌كه‌ن.
ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره وه‌كو لیستی برایه‌تی كه‌ركوك وه‌كو سه‌روَكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن راشكاوانه رای خوَمان ده‌ربریوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م جوَره پێكهاتانه نین‌و، چونكه ئه‌م پێك هاتانه بریتیه له‌دروستكردنی ملیشیات، له‌هه‌مووشی ترسناك تر دروستكردنی ملیشیات له‌كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی واتا بوونی چه‌ك داری كورد‌و چه‌ك داری توركمان‌و چه‌كداری عه‌ره‌ب له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای فه‌رمی‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی پوَلیس‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سوپا ئه‌مه خوَی له‌خوَیدا جوَرێكه بوَ ئاماده‌كردنی خه‌ڵك بوَ به‌دژاچوونه‌وه‌و روبه‌روبوونه‌وه، چونكه كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی حه‌ساسه‌و ناوچه‌یه‌كه تا ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراوی تیایه به‌تایبه‌تی كێشه‌ی زه‌ویوزار له‌نێوان عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و عه‌ره‌ب‌و كورد، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌نی خه‌ڵكانێكه بوَ خزمه‌تی ئه‌جندای سیاسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تر كه‌ركوك بقوَزرێته‌وه روبه‌ڕوی چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ودژوار بێته‌وه ".
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه وه‌كو گه‌لی عێراق به‌عه‌ره‌ب‌و به‌كورد‌و به‌هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌وگرفتی چه‌ند ساڵه‌مان ئه‌وه بووه كه‌وا هێزێكی غه‌یره نیزامی دروست كراوه‌و بوون به‌ئاداتێكی قه‌معی بوَ كوشتن‌و برینی هاوڵاتییان له‌وانه، جێشی شه‌عبی گوَڕ به‌گوَر‌و جاش له‌كوردستان‌و خه‌ڵكی مورته‌زه‌ق كه ئه‌گیران به‌پاره، ئێستا كه باسی ئه‌م هێزه ئه‌كرێت ئه‌وانه‌مان بیرئه‌خه‌نه‌وه، ئێمه به‌ره‌و وڵاتێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی یاسایی ئه‌روَین له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مانه شتی له‌یاسا‌و نه‌ریت، بوَیه هه‌رچ كارێكی نا ته‌بیعی بێت وه‌كو كوَسپێك وایه له‌پێش دیموكراتیه‌ت‌و مافی مروَڤه‌وه ئه‌مه له‌و روانگه‌یه‌وه به‌كارێكی باشی نازانین، پێویسته ئه‌و كارانه جێبه‌جێ نه‌كرێت ویاسا ونیزام سه‌روه‌ر بێت ئێمه سوپا‌و هێزی نیزامیمان هه‌یه پێویسته مه‌شقیان پێ بده‌ین نه‌ك بچین خه‌ڵك بگرین وه‌ك به‌كرێ گیراو بوَ ئه‌وه‌ی مه‌هاربی شه‌خسی تائیفی كاری تایبه‌تی پێ بكه‌ن ئه‌وه ئێمه دژی ئه‌وه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






