په‌یبردن به‌چه‌مكی سه‌رده‌می منداڵیی‌و په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵ، ئه‌وا نزیكه‌ی دوو سه‌ده‌و نیوی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، تا سه‌رده‌می پێش سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م، مندالاَنیش به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌وره‌كان ئامۆژگاری ده‌كران‌و هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه چاوه‌روانی مامه‌ڵه‌و ره‌فتاریان لێده‌كرا، له‌راستیدا مندالاَن له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا وه‌كو كالاَیه‌كی به‌به‌های ئابووری بۆ دایك‌و باوكان ئه‌ژمار ده‌كرێن، له‌ئه‌مڕۆدا مندالاَن‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌وه، له‌هه‌موو جیهاندا به‌تایبه‌ت له‌و ولاَتانه‌دا كه له‌رووی ئابووری‌و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه گه‌شه‌ی دیاریان كردووه، خاوه‌نی گرنگی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، به‌شی زۆری سه‌رچاوه ماددی‌و واتاییه‌كان له‌پارێزگاریكردن له‌لایه‌نی ده‌روونی‌و ته‌نی منداڵدا ده‌خرێته‌كاره‌وه، به‌مانایه‌كی تر ده‌توانین سه‌رده‌می ئێستامان به(چه‌رخی منداڵ) ناوبه‌رین. ویستی هێز وه‌كو زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تر له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤدا شێوه‌ده‌گرێت‌و بارودۆخی ژیان پشكی گه‌وره‌ی له‌ته‌واوكاری ویستی هێزدا هه‌یه، له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی ویستی هێزه‌وه له‌منداڵدا ده‌توانین ئاماژه به‌بنه‌مای جۆراوجۆر بكه‌ین: 
- بوونی ئامانجێكی دیاریكراو
- كۆشش بۆ پاراستنی ئامانج
- ئاماده‌یی منداڵ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا‌و گه‌یشتن به‌ئامانج
- ئاماده‌یی منداڵ له‌كاتی دره‌نگ هاتنی ئامانجه‌كاندا
- ئاماده‌یی منداڵ بۆ كاریگه‌ریدانان‌و هاوشێوه خوازی
ده‌ركه‌وتووه كه ویستی هێز ته‌نها سه‌ركه‌وتن نییه، به‌ڵكو توانای زاڵبوونیشه به‌سه‌ر خۆدا، ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌میشه كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت‌و به‌ئاماده‌كراوی به‌رده‌ستی بخرێت، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێت خاوه‌نی ویستی هێز بێت، به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی باوك‌و دایكه‌كان زۆر جار له‌جێی منداڵه‌كان كاره‌كانیان بۆ ده‌كه‌ن، له‌م بارودۆخانه‌دا منداڵ هه‌رگیز نابێته خاوه‌نی ویست‌و بێ توانا ده‌بێت له‌خۆگری‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا، بۆ ئه‌وه‌ی ویستی هێز له‌لای مندالاَن بچه‌سپێت، وا پێویست ده‌كات كه ڕۆژانه له‌شێوه‌ی راهێناندا په‌ره‌ی پێبدرێت، به‌جۆرێك كه له‌كاتی خواردن، كۆكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان، خه‌وتن، ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن، وه‌كو پێڕه‌و له‌گه‌ڵیدا بێت، به‌م شێوه ده‌توانرێت شێوه به‌ویستی هێز لای منداڵ بدات، باوك‌و دایك ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی منداڵه‌وه وای فێربكه‌ن كه ده‌بێت تایبه‌ت به‌خۆی بۆ خۆی ئه‌نجامی بدات له‌وانه‌ش هه‌ر له‌پێلاَو له‌پێكردنه‌وه تا به‌جلپۆشین كاره‌كانی تری ده‌گات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌توانن له‌كاره‌كانی خۆیشیاندا هاوكارییان پێبكه‌ن، ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌مندالاَن یه‌ك مامه‌ڵه بكرێت له‌لایه‌ن گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌وه، چونكه هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی گۆڕانی بۆچونه‌كان له‌نێوان دایك‌و باوك‌و باپیر‌و ئه‌وانی تردا به‌رامبه‌ر به‌مندالاَن ترسناك نییه، بۆ نموونه باوك كارێك به‌منداڵه‌كه ده‌كات، به‌لاَم دایكی ده‌ڵێت منداڵه‌كه ماندوو مه‌كه، به‌م هۆیه‌وه لای مندالاَن فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی درووست ده‌بێت.
باشتر وایه جیاوازییه‌كانی دایك‌و باوك هه‌رگیز بۆ منداڵێكی بێگه‌رد نه‌گوێزرێته‌وه، به‌ڵێنه‌كان به‌جێبگه‌یه‌نن كه به‌مندالاَنی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕتان پێبكه‌ن‌و فێری راستگۆیی ببن، ده‌بێت بۆ ته‌واوكاری ویستی هێز لای مندالاَن هاوكارییان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌ونه‌وه له‌ترس‌و ئازار‌و هتد، دایكان‌و باوكان ده‌بێت بزانن كه ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای منداڵ كاتێكی باشه بۆ چاندنی تۆوی ویستی هێز له‌لای منداڵه‌كه.
له‌فارسییه‌وه: گۆران ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|