نیازجه‌لال
- NNA /
كێشه نییه له‌رودانی ناكۆكیه‌كانی نێوان دوو هاوسه‌ر، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه جیاوازیه‌كان بگۆڕێن بۆ ئه‌نجامێكی نه‌ویستراو نه‌خوازراو‌و ببێته هۆی ماڵوێرانی.
هه‌موو ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه به‌قسه ده‌ست پێده‌كات‌و گڕكانی سه‌برو ئارامی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه‌ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر به‌و قسه‌یه‌و به‌وته‌ی خۆش‌و نه‌رم په‌یوه‌ندییه‌كانمان توند‌و تۆڵتر دبێت، كه‌وابێت بۆچی هه‌وڵ نه‌ده‌ین ئه‌و قسه سه‌رزاریانه‌ی ده‌بێته هۆی ناكۆكی له‌نێوانماندا‌و وه‌ك هه‌ورێكی ره‌ش وایه به‌سه‌ر خۆشییه‌كانی خێزانه‌كانمانه‌وه رایماڵین‌و هه‌ناسه‌یه‌كی نوێی ئارامی هه‌ڵمژین‌و رێگه بده‌ین خۆرێكی نوێ هه‌ڵبێت له‌نێو ماڵه‌كه‌مانداو ببێته ماڵێكی ئارام‌و خۆشگوزه‌رانی تێدا به‌رقه‌راربێت.
ئه‌نجامی ناكۆكیه‌كانی نێوان هاوسه‌ره‌كان‌و نه‌بوونی هاوڕایی هاوسه‌ری ده‌بێته هۆكارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و ده‌بێت ئه‌وناكۆكیی‌و لێك تێنه‌گه‌یشتنانه بنه‌بڕبكرێت، ئه‌م ناكۆكییانه زۆرن، به‌لاَم زۆر جار له‌خۆڕا سه‌رهه‌ڵناده‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌رنه‌كه‌وتنی بواره‌كانی ئابوری مادی‌و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌و رێكنه‌كه‌وتنانه‌ش خۆی له‌یه‌كسانی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و مادی‌و رۆشنبیری‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌سه‌ركه‌وتنی كه‌سێتی، جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌گرنگیدان‌و زیره‌كی‌و هێزو تواناكان..و..هتد، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێك هاوسه‌ره‌كان گرنگیه‌كی ئه‌وتۆ ناده‌ن به‌بڕیار‌و هه‌ست‌و داواكاریه‌كان‌و پشتگوێ خستنی داخوازیه‌كانی یه‌كتری‌و كاتێك رێكه‌وتنی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و مادی له‌ئارادا هه‌بووه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی راست‌و دروست‌و به‌بێ جیاوازی مادی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی رۆشنبیریانه ژیانێكی گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتوانه به‌رهه‌م ناهێنن، بۆ سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی پێویسته كچ یان كوڕ كاتی هاوسه‌رێتییان له‌ته‌مه‌نێكدا بێت، عه‌قڵیان پێگه‌یشتوو بێت‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرینه‌ی مه‌رجه‌كانی رێكه‌وتن زۆربه‌ی كات ناكۆكی گه‌وره له‌نیوان ژن‌و مێردا دروست ده‌بێت، بوونی هه‌ندێك ناكۆكی له‌نێو هه‌رخێزان‌و جیاوازی له‌بۆچوونه‌كانی ژن‌و مێرد ئاساییه، به‌لاَم كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان‌و بڕیاردان له‌سه‌ر شته‌كان نایاساییه، ئه‌و كاته‌ی هه‌ر كه‌سه‌و بیر‌ورای خۆی به‌راست‌و سه‌ركه‌وتوو داده‌نێت، پێویسته چاودێری‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خێزان له‌به‌ر چاو بگیرێت‌و ته‌نازول بكرێت له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی راستی‌و باشیه‌كان.
هه‌ندێك جار ناكۆكییه‌كان له‌ئه‌نجامی خۆتێهه‌ڵقورتاندنی كه‌سی سێهه‌مه‌وه دێت، لێره‌دا خاڵێكی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش خاڵی گۆڕینه، مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كاتێك كچ یان زۆركات كوڕ له‌ماڵه‌باوانی كه‌سَكی نازدارو به‌ناز بووه‌و سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی به‌چاوتروكاندنێك بۆ ئاماده‌كراوه‌و هه‌ستی به‌به‌رپرسیارێتی نه‌كردووه‌و پێشتر كاری ناو ماڵ‌و داواكاری مێرد یان ژنی له‌سه‌ر شان نه‌بووه، به‌لاَم به‌چوونه نێو ئه‌و ژیانه نوێیه‌وه سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت، لێره‌دا رۆڵ‌و زه‌مانی بیانوگرتن‌و مه‌كر نامێنێت‌و ده‌بێت هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه‌و جدیاد بكرێت، ئه‌م گۆڕانانه وا له‌وكچه یان ئه‌و كوڕه ده‌كات كه هه‌ست به‌كۆت‌و به‌ندكردن بكات، بۆیه ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ی پێ قبوڵ نییه‌و ژیانی هاوسه‌رێتی به‌ته‌وقێك پێناسه ده‌كات‌و گرنگی به‌گۆڕانكاری‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی نادات‌و ده‌وره‌كه‌ی ناگۆڕێت‌و هه‌ست به‌وه‌ناكات به‌و كاره‌ی زیانێكی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیاننیان ببێته به‌شێك له‌كێشه‌ی له‌بن نه‌هاتوو.
زۆرینه‌ی گه‌نجان خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یان هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و واهه‌ست ده‌كه‌ن ژیانی هاوسه‌رێتی له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی كاتیه‌و ته‌نها به‌ر له‌چوونه‌نێو قه‌فه‌سی هاوسه‌رێتییه‌وه هه‌ست‌و سۆز خۆشه‌ویست ده‌بێت‌و له‌دواتردا ئه‌و خۆشه‌ویستی‌و رێزگرتن‌و وه‌فاو سه‌برو ئارامگرتنه له‌ناو ده‌چێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی ره‌فتار‌و سروشی كه‌سایه‌تیه‌كاندا.
بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان، له‌سه‌ره‌تادا پێویسته هۆكاره‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكه‌ین، چونكه هۆ هه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه ؛وه‌ك به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌ژیانی هاوسه‌ری یان پشتگوێخستن‌و نه‌گۆڕینی ده‌وره‌كه‌ی كه‌پێشتر باسمانكرد، یان ته‌داخولی لایه‌نی كه‌سی سێهه‌م، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م هۆكارانه ئاسانن ئه‌ویش له‌رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌و رێنمایی‌و شاره‌زاییه‌وه ده‌بێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌هۆی جیاوازی له(كه‌سایه‌تی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌و رۆشنبیریه‌وه)بوو، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆڵه‌بۆڵ‌و ناكۆكییه‌كان به‌ردوامبن ئه‌وا شیرازه‌ی ئه‌و خێزانه به‌ته‌واوی لێك ده‌ترازێت، چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌دان به‌خۆدا گرتن‌و خۆ ڕاهێنان ده‌بێت بۆ گۆڕینی كه‌سایه‌تی ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌هه‌ڵچوو ده‌مارگیره بۆ كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئارامترو لێبوورده تره، هه‌روه‌ها هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ژن‌و مێردا رویدا هه‌وڵبدرێت نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه‌و كه‌س پێیی نه‌زانێت‌و هه‌وڵبدرێت به‌زووی له‌نێوخۆیاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌وگۆڕانكاریانه‌ش ژیانت له‌دۆزه‌خه‌وه ده‌بێته به‌هه‌شت‌و دوای ئه‌و چاره‌سه‌رانه سۆز‌و خۆشه‌ویستی‌و وته‌ی جوان‌و سۆزدارانه جێگره‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان ده‌بن‌و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی واڵا ده‌بێت.
ناكۆكیه‌كانی ژن‌ومێرد دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر سێ جۆردا:
جۆری یه‌كه‌م: ناكۆكی ساده‌و ئاسانه‌و به‌هه‌ندێك ته‌نازولاتی هه‌ردوو لایان‌و تێگه‌یشتن‌و قه‌ناعه‌تكردن به‌یه‌كتری زۆر به‌زوویی ناكۆكییه‌كه نامێنێت.
جۆری دووه‌م: ناكۆكییه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت‌و له‌كۆنترۆڵی ژن‌و پیاوه‌كه ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌و خزم‌و لێپرسراوانی هه‌ردوولا ده‌بنه لایه‌نی سێهه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
جۆری سێیه‌م: ناكۆكییه‌كان زۆر قوڵوده‌بنه‌وه كه نه‌به گفتوگۆكردن‌و نه‌خزم‌و كه‌س ناتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه له‌وحاڵه‌ته‌دا پێویسته په‌ناببرێته به‌ر رۆڵی پزیشكی ده‌روونی بۆ رێنمای كردنیان‌و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌لاَم هه‌ر به‌و رێگه‌چاره‌یه‌ش نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام بێگومان ئه‌وكات په‌ناده‌برێته به‌ر دادگا.
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ هاوسه‌ره‌كان..
یه‌كه‌م: پێشچوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌ری پێویسته بزانن ژیانی هاوسه‌ری هونه‌ره، هه‌روه‌ها دایكایه‌تی‌و باوكایه‌تیش ئوسوڵ‌و سنوری هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بزانن دانبه‌خۆداگرتن‌و ئارامی‌و زاڵبوونه به‌سه‌ركێشه‌كاندا‌و هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ سه‌ركه‌وتن.
دووه‌م: له‌دوای چوونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رییه‌وه گرنگترین هۆكار بۆبناغه‌یه‌كی پته‌وی خێزانی‌و سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی لێكتێگه‌یشتنه، به‌په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م خالاَنه ئه‌و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌ش به‌رهه‌م دێت:
- هه‌ڵمه‌چۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و بچوكا، واته به‌بچوكترین‌و ساده‌ترین شت هه‌ڵه‌چۆو ده‌مارگیر مه‌به هه‌میشه هه‌وڵبده له‌سه‌رخۆبیت.
- هه‌رگیز بیر له‌وشه‌ی ته‌لاَق مه‌كه‌ره‌وه كه‌رۆژێك له‌رۆژان به‌خه‌یاڵتا بێت‌و ناوی بهێنیت، چونكه چه‌ندان كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی‌ۆ ئابوری‌ۆ ده‌رونی‌ۆ ...هتد لێده‌كه‌وێته‌وه.
- مه‌هێڵن فیتنه‌ۆ ئاژاوه‌گێڕ دزه‌بكاته نێو ژیانتان‌و دژایه‌تی ئه‌و تارماییه‌ترسناكه بكه‌ن به‌هه‌میشه‌ی‌و بنه‌بڕی بكه‌ن.
- ئه‌نانی‌و خۆپه‌رست مه‌بن‌و به‌سه‌بر‌و ئارامبن‌و چاوپۆشی له‌زۆربه‌ی شته لاوه‌كییه‌كان بكه‌ن له‌پێناو چاكسازی خێزانیدا‌و خێرامه‌بن له‌ئاشكراكردنی سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كه‌م هه‌نگاو‌و ئه‌زموونتان.
- NNA /كێشه نییه له‌رودانی ناكۆكیه‌كانی نێوان دوو هاوسه‌ر، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه جیاوازیه‌كان بگۆڕێن بۆ ئه‌نجامێكی نه‌ویستراو نه‌خوازراو‌و ببێته هۆی ماڵوێرانی.

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|