هاوار ساڵه‌یی/ كه‌ركوك
- NNA /
سوزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا تایبه‌ت به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ریگه‌یاند، دوو بڕگه له‌یاسای باری كه‌سێتیدایه، ئه‌و یاسایه ده‌خاته جێگای راوه‌ستان‌و تێروانین‌و سرنجداره له‌روی دادپه‌روه‌ریه‌وه، دادپه‌روه‌ری كوَمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ریه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بێت بانگه‌شه‌ی بوَ كردووه‌و له‌كاتی خوَیدا به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئان ئه‌و یاسایه دادپه‌روه‌ر بووه له‌ناو ئه‌و زه‌مانه‌ی كه جه‌هاله‌تی تێدا بڵاو بوه‌ته‌وه‌و پیاو فره‌ژنی كردووه‌و نه‌یهێشتووه ژن ده‌س به‌سه‌ر سامان‌و پاره‌كانی خوَی بگرێت هه‌موو ته‌نزیم كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئێستا دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هاتووین جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه ده‌نگمان بوَی داوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یان، فره‌ژنی كه هه‌رچه‌نده مرداریش كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بوونی هه‌یه له‌ناو ئه‌و یاسایه‌و له میراتدا جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌كرێت، كاتێك كه‌سێك پێش باوكی ده‌مرێت مافی منداڵه‌كانی ئه‌فه‌وتێت‌و ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و میراته‌ی بوَ ده‌بێت، نازانم جیاوازی چییه له‌نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ژیاندا مابێت یان مردبێت ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ته ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كه مردووه ئه‌بێت زیاتر گرنگی بده‌ن به‌منداڵه‌كانی‌و زوَرترین به‌شیان بوَ دابندرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا رونیشی كرده‌وه، به‌پێی پێویست باسی ته‌فریق نه‌كراوه، تاكو به‌شێوازێك مافی خوَی بدرێتێ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕوَ له‌یاساكانی كوردستان ده‌بینرێت‌و به‌تایبه‌تیش له‌م دواییه دادگای ته‌میز له‌پارێزگای هه‌ولێر چه‌ندین بریاری حاكمیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه به‌ته‌فریقكرن له‌زه‌ره‌ری ژن، به‌بیانوَی ئه‌وه بووه زه‌ره‌ره‌كه دیار نییه‌و به‌چاو نابینرێت یاخود ژنه‌كه نه‌یتوانیوه ئیسپاتی بكات ئه‌وه‌ش ئه‌بوایه وه‌ستانێكی زیاتری له‌سه‌ری بكرایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و سه‌روَكی فراگسوَنی سه‌وز‌و جێگری سه‌روَكی لیژنه‌ی داكوَكی كردن له‌مافه‌كانی ژنان رایگه‌یاند، له‌ماده‌ی 3 وه كه پێناسه‌ی پروَسه‌ی هاوسه‌ر گێری ده‌كات تاكو ماده‌ی 94 كه تایبه‌ته به‌میرات، په‌یوه‌ندی له‌پروَسه‌ی هاوسه‌رگێریه‌وه تاكو نه‌فه‌قه‌و ته‌ڵاق‌و میرات به‌پێی ئه‌م یاسایه رێك ده‌خرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م یاسایه تایبه‌ت نییه به‌ژن، به‌ڵكو یاسای باری كه‌سێتی په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگاوه هه‌یه به( ژن‌و پیاو به‌گه‌نج‌و پیر‌و منداڵ)ه‌وه، ئه‌م یاسایه له‌ساڵی 1959وه له‌عێراق دانراوه واتا 49 ساڵ پێش ئێستا، پێویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گوَڕانكاریانه‌ی له‌دونیاو عێراق‌و هه‌رێمدا روی داوه له‌رووی سیاسی‌و ئابوری‌و كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌هاوته‌ریب بێت به‌و گوَڕانه خێرایه، ئه‌بوایه ئه‌م یاسایه 17 ساڵ پێش ئێستا هه‌ر له‌و كاته‌وه كه یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زرا هه‌موواركرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كانی ژنان‌و به‌سه‌دان هه‌زار ژن پروَژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد ئه‌و كاته نه‌یان هێشت بكرێته به‌رباس‌و گفتوگوَ، دواتریش ره‌وشی هه‌رێم گونجاو نه‌بوو، هاتنی شه‌ری ناوخوَ به‌دوایا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یی دواخست تاكو ساڵی 2000و له‌ئیداره‌ی سلێمانی " مام جه‌لال " دوو بریاری ده‌ركرد " 59 – 62 " بریاری 62 كوَمه‌لێك له‌ماده‌و بڕگه‌كانی له‌یاسای باری كه‌سێتی هه‌موواركردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌ك گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بریاره په‌كی كه‌وت.
سه‌روَكی فراگسوَنی سه‌وز رونی كرده‌وه، لیژنه‌ی داكوَكی كردن پروَژه‌یه‌كی یاسایی گه‌ڵاڵه كرد بوَ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی‌و به‌ئیمزایه‌كی 43 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی سه‌روَكایه‌تی په‌رله‌مان كرا، له‌به‌رهه‌ستیاركردنی هه‌مواركردنه‌كه سه‌روَكایه‌تی په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانش دوای به‌ستنی چه‌ندین كوَڕو سیمینار‌و كوَنگره‌وكوَنفرانس‌و دوای گفتوگوَیه‌كی زوَر‌و دوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی فه‌قیی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كرده‌وه، ئه‌وه بوو له‌مانگی 10ی ئه‌مساڵ په‌رله‌مان هه‌شت دانشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بوَی ئه‌نجامدا‌و ئه‌وه‌ی كه زوَر گفتوگوَی هه‌ڵگرت‌و كێشه‌ی له‌سه‌ر بوو مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی بوو، ئێمه‌و كوَمه‌ڵێك ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌مان ویست فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌بكه‌ین‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان ئه‌یانویست ته‌قیدی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگه‌وه 35به 39 ده‌نگ ئه‌و پێشنیاره سه‌ری گرت كه فره‌ژنی به‌مه‌رجێك ته‌قید بكرێت، بوَیه ئه‌و 35 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌نگماندا بوَ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی دوای ئه‌وه‌ی كه زانیمان نه‌مان توانی فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكه‌ین هاتین مه‌رجه‌كانمان زوَر قورس كرد، پێم وایه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه ده‌گمه‌نه پیاو بتوانێت ژنی دووهه‌م یان سێیهه‌م بهێنێت.
كوێستان محه‌مه‌د له‌باره‌ی نشوز رونی كرده‌وه، یاسایه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتووه‌و ماده‌ی 35 نشوزی لادابوو، به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی كوردستان نوشز دانرایه‌وه، پێشتر له‌یاسای ئه‌سلیه‌كه‌یا ئه‌گه‌ر ژنێك ناشاز بكرایه دوای دوو ساڵ ده‌یتوانی مێرد بكات، به‌ڵام ئێستا ژن‌و پیاو بوَی هه‌یه دوای شه‌ش مانگ داوای جیابوونه‌وه بكات له‌پیاوه‌كه‌ی یان له‌ژنه‌كه‌ی، به‌پێی ئه‌و هه‌مواركردنه ئێستا ژن له‌كاتی پروَسه‌ی هاوسه‌رگێری شایه‌تی وه‌كو پیاو ده‌یخوات، هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر كورێك‌و كچێك پروَسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا كچه‌كه ده‌توانێت له‌دادگا له‌كاتی نوسینی عه‌قده‌كه‌یا داوا بكات پیاوه‌كه ته‌فویزی بكات به‌ته‌ڵاق، هه‌روه‌ها جاران ئه‌گه‌ر باوك له‌ژیاندا نه‌مایه مامه‌كان‌و باپیر ده‌بونه وه‌لی كچه‌كه، به‌ڵام ئێستا دایك ده‌بێته وه‌لی كچه‌كه، هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌لاَقی ره‌جعه‌یا ئێستا ده‌بێت ژن رازی بێت دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی ئه‌دات، جاران ده‌یتوانی له‌كاتی ره‌جعه‌یا بیگه‌رێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت ژن ره‌زامه‌ندبێت ئه‌وكاته ده‌بێت بی گه‌رێنیته‌وه، ئێستا ژن هه‌ركاتێك ماره‌ییه‌كه‌ی خوَیدا به‌مێرده‌كه‌ی ئه‌وكاته یه‌كسه‌ر ئه‌توانێت ته‌ڵاقی خوَی وه‌ربگرێت له‌دادگا، ئه‌م گوَڕانكاریانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان‌و پیاوانی ئه‌م كوَمه‌ڵگایه‌و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگایه، پێمان وایه ده‌توانێت له60% داخوازیه‌كانی ژنان بێنێته دی‌و ده‌توانێت كوَمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت‌و ماف ده‌س له‌به‌ر بكات‌و زوَر شتی تر هه‌یه كه نه‌مان توانیوه بیكه‌ی دیاره ئه‌وه هه‌ڵ ئه‌گرین بوَ ئاینده‌و چه‌ند ساڵی داهاتوو داوای هه‌مواركردنی یاساكه ده‌كه‌ین.
- NNA /سوزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا تایبه‌ت به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ریگه‌یاند، دوو بڕگه له‌یاسای باری كه‌سێتیدایه، ئه‌و یاسایه ده‌خاته جێگای راوه‌ستان‌و تێروانین‌و سرنجداره له‌روی دادپه‌روه‌ریه‌وه، دادپه‌روه‌ری كوَمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ریه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بێت بانگه‌شه‌ی بوَ كردووه‌و له‌كاتی خوَیدا به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قورئان ئه‌و یاسایه دادپه‌روه‌ر بووه له‌ناو ئه‌و زه‌مانه‌ی كه جه‌هاله‌تی تێدا بڵاو بوه‌ته‌وه‌و پیاو فره‌ژنی كردووه‌و نه‌یهێشتووه ژن ده‌س به‌سه‌ر سامان‌و پاره‌كانی خوَی بگرێت هه‌موو ته‌نزیم كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئێستا دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هاتووین جارێكی تر به‌هه‌مان شێوه ده‌نگمان بوَی داوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یان، فره‌ژنی كه هه‌رچه‌نده مرداریش كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بوونی هه‌یه له‌ناو ئه‌و یاسایه‌و له میراتدا جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌كرێت، كاتێك كه‌سێك پێش باوكی ده‌مرێت مافی منداڵه‌كانی ئه‌فه‌وتێت‌و ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و میراته‌ی بوَ ده‌بێت، نازانم جیاوازی چییه له‌نێوان ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌ژیاندا مابێت یان مردبێت ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ته ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كه مردووه ئه‌بێت زیاتر گرنگی بده‌ن به‌منداڵه‌كانی‌و زوَرترین به‌شیان بوَ دابندرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا رونیشی كرده‌وه، به‌پێی پێویست باسی ته‌فریق نه‌كراوه، تاكو به‌شێوازێك مافی خوَی بدرێتێ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕوَ له‌یاساكانی كوردستان ده‌بینرێت‌و به‌تایبه‌تیش له‌م دواییه دادگای ته‌میز له‌پارێزگای هه‌ولێر چه‌ندین بریاری حاكمیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه به‌ته‌فریقكرن له‌زه‌ره‌ری ژن، به‌بیانوَی ئه‌وه بووه زه‌ره‌ره‌كه دیار نییه‌و به‌چاو نابینرێت یاخود ژنه‌كه نه‌یتوانیوه ئیسپاتی بكات ئه‌وه‌ش ئه‌بوایه وه‌ستانێكی زیاتری له‌سه‌ری بكرایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و سه‌روَكی فراگسوَنی سه‌وز‌و جێگری سه‌روَكی لیژنه‌ی داكوَكی كردن له‌مافه‌كانی ژنان رایگه‌یاند، له‌ماده‌ی 3 وه كه پێناسه‌ی پروَسه‌ی هاوسه‌ر گێری ده‌كات تاكو ماده‌ی 94 كه تایبه‌ته به‌میرات، په‌یوه‌ندی له‌پروَسه‌ی هاوسه‌رگێریه‌وه تاكو نه‌فه‌قه‌و ته‌ڵاق‌و میرات به‌پێی ئه‌م یاسایه رێك ده‌خرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م یاسایه تایبه‌ت نییه به‌ژن، به‌ڵكو یاسای باری كه‌سێتی په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگاوه هه‌یه به( ژن‌و پیاو به‌گه‌نج‌و پیر‌و منداڵ)ه‌وه، ئه‌م یاسایه له‌ساڵی 1959وه له‌عێراق دانراوه واتا 49 ساڵ پێش ئێستا، پێویست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گوَڕانكاریانه‌ی له‌دونیاو عێراق‌و هه‌رێمدا روی داوه له‌رووی سیاسی‌و ئابوری‌و كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌هاوته‌ریب بێت به‌و گوَڕانه خێرایه، ئه‌بوایه ئه‌م یاسایه 17 ساڵ پێش ئێستا هه‌ر له‌و كاته‌وه كه یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زرا هه‌موواركرایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه رێكخراوه‌كانی ژنان‌و به‌سه‌دان هه‌زار ژن پروَژه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد ئه‌و كاته نه‌یان هێشت بكرێته به‌رباس‌و گفتوگوَ، دواتریش ره‌وشی هه‌رێم گونجاو نه‌بوو، هاتنی شه‌ری ناوخوَ به‌دوایا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یی دواخست تاكو ساڵی 2000و له‌ئیداره‌ی سلێمانی " مام جه‌لال " دوو بریاری ده‌ركرد " 59 – 62 " بریاری 62 كوَمه‌لێك له‌ماده‌و بڕگه‌كانی له‌یاسای باری كه‌سێتی هه‌موواركردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌ك گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بریاره په‌كی كه‌وت.
سه‌روَكی فراگسوَنی سه‌وز رونی كرده‌وه، لیژنه‌ی داكوَكی كردن پروَژه‌یه‌كی یاسایی گه‌ڵاڵه كرد بوَ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی‌و به‌ئیمزایه‌كی 43 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی سه‌روَكایه‌تی په‌رله‌مان كرا، له‌به‌رهه‌ستیاركردنی هه‌مواركردنه‌كه سه‌روَكایه‌تی په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانش دوای به‌ستنی چه‌ندین كوَڕو سیمینار‌و كوَنگره‌وكوَنفرانس‌و دوای گفتوگوَیه‌كی زوَر‌و دوای دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی فه‌قیی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كرده‌وه، ئه‌وه بوو له‌مانگی 10ی ئه‌مساڵ په‌رله‌مان هه‌شت دانشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بوَی ئه‌نجامدا‌و ئه‌وه‌ی كه زوَر گفتوگوَی هه‌ڵگرت‌و كێشه‌ی له‌سه‌ر بوو مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی بوو، ئێمه‌و كوَمه‌ڵێك ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئه‌مان ویست فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌بكه‌ین‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان ئه‌یانویست ته‌قیدی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی خرایه ده‌نگه‌وه 35به 39 ده‌نگ ئه‌و پێشنیاره سه‌ری گرت كه فره‌ژنی به‌مه‌رجێك ته‌قید بكرێت، بوَیه ئه‌و 35 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌نگماندا بوَ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی دوای ئه‌وه‌ی كه زانیمان نه‌مان توانی فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكه‌ین هاتین مه‌رجه‌كانمان زوَر قورس كرد، پێم وایه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه ده‌گمه‌نه پیاو بتوانێت ژنی دووهه‌م یان سێیهه‌م بهێنێت.
كوێستان محه‌مه‌د له‌باره‌ی نشوز رونی كرده‌وه، یاسایه‌كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتووه‌و ماده‌ی 35 نشوزی لادابوو، به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی كوردستان نوشز دانرایه‌وه، پێشتر له‌یاسای ئه‌سلیه‌كه‌یا ئه‌گه‌ر ژنێك ناشاز بكرایه دوای دوو ساڵ ده‌یتوانی مێرد بكات، به‌ڵام ئێستا ژن‌و پیاو بوَی هه‌یه دوای شه‌ش مانگ داوای جیابوونه‌وه بكات له‌پیاوه‌كه‌ی یان له‌ژنه‌كه‌ی، به‌پێی ئه‌و هه‌مواركردنه ئێستا ژن له‌كاتی پروَسه‌ی هاوسه‌رگێری شایه‌تی وه‌كو پیاو ده‌یخوات، هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر كورێك‌و كچێك پروَسه‌ی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا كچه‌كه ده‌توانێت له‌دادگا له‌كاتی نوسینی عه‌قده‌كه‌یا داوا بكات پیاوه‌كه ته‌فویزی بكات به‌ته‌ڵاق، هه‌روه‌ها جاران ئه‌گه‌ر باوك له‌ژیاندا نه‌مایه مامه‌كان‌و باپیر ده‌بونه وه‌لی كچه‌كه، به‌ڵام ئێستا دایك ده‌بێته وه‌لی كچه‌كه، هه‌روه‌ها له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌لاَقی ره‌جعه‌یا ئێستا ده‌بێت ژن رازی بێت دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی ئه‌دات، جاران ده‌یتوانی له‌كاتی ره‌جعه‌یا بیگه‌رێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت ژن ره‌زامه‌ندبێت ئه‌وكاته ده‌بێت بی گه‌رێنیته‌وه، ئێستا ژن هه‌ركاتێك ماره‌ییه‌كه‌ی خوَیدا به‌مێرده‌كه‌ی ئه‌وكاته یه‌كسه‌ر ئه‌توانێت ته‌ڵاقی خوَی وه‌ربگرێت له‌دادگا، ئه‌م گوَڕانكاریانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژنان‌و پیاوانی ئه‌م كوَمه‌ڵگایه‌و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كوَمه‌ڵگایه، پێمان وایه ده‌توانێت له60% داخوازیه‌كانی ژنان بێنێته دی‌و ده‌توانێت كوَمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت‌و ماف ده‌س له‌به‌ر بكات‌و زوَر شتی تر هه‌یه كه نه‌مان توانیوه بیكه‌ی دیاره ئه‌وه هه‌ڵ ئه‌گرین بوَ ئاینده‌و چه‌ند ساڵی داهاتوو داوای هه‌مواركردنی یاساكه ده‌كه‌ین.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






