نیازجه‌لال- NNA /
زۆرێك له‌گه‌نجانمان خولیا‌و هه‌وڵیان كۆچكردنه
به‌ره‌و هانده‌ران‌و بێگومان ئه‌م خولیاوخواستكردنه‌ش بۆ كۆچ هۆكاری زۆری له‌پشته‌وه‌یه، كه‌گه‌نجانمان والێبكات شوێنی زێد‌و باوباپیران‌و نیشتمانی دایك به‌جێبهێڵێن، چه‌ندین جار هۆكاره‌كانی كۆچی گه‌نجان له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و له‌ناو خه‌ڵكدا رونكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری‌و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی خۆشگوزه‌رانی‌و ئازادییه‌وه‌یه كه گه‌نجانمان هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردن ده‌ده‌ن له‌دۆزه‌خێك كه‌نیشتیمانی خۆیانه بۆ به‌هه‌شتێك كه ئه‌وروپایه.
زۆرێك له‌گه‌نجه‌كانمان به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی گه‌نجه‌كانی رۆژهه‌لاَت له‌ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتون، به‌لاَم له‌نیشتمانی خۆیاندا شكست خواردوون ؟، هۆكاره‌كه‌ی ئاسانه ئه‌ویش به‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیه‌كان‌و دابینكردنی هه‌لی كاردنیانه له‌ئه‌وروپا، به‌ڵكو هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخۆ رزگاركردنی گه‌نجان له‌وترسه‌ی كه له‌منداڵیه‌وه له‌ناخیدا چێندراوه‌و ده‌یه‌وێت خۆی لێ ده‌ربازبكات له‌ڕێگه‌ی كۆچه‌وه، گه‌نج بیرده‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا ترسێكی هه‌بووه ئه‌ویش دایك و باوكی بووه، پاشان له‌كاتی چونه خوێندنگا ترس له‌مامۆستاو خوێندنگا، ترس له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، دواتر كه‌ده‌بێته پیاو ترسی له‌ده‌سه‌لاَت ده‌بێت...
هه‌ریه‌كێك له‌مانه‌ی باسمان كرد ده‌خوازێت گه‌نج به‌ئه‌مرو دواكاریه‌كانی ئه‌و بجوڵێته‌وه‌و باوه‌ڕی به‌هه‌موو بیروڕاكانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت، ده‌ست خۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ركارێك له‌خۆی گه‌وره‌تر بیكات‌و جێبه‌جێكاری گه‌وره‌كان بێت، هاوار به‌ماڵی ئه‌وه‌ی له‌ژێر قسه‌و ئه‌مره‌كانی دایك‌وباوكی ده‌ربچێت به‌ناڕه‌سه‌ن له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، ئه‌وانه‌ی له‌قسه‌ی مامۆستا ده‌ربچن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش بێت‌و خویندكاره‌كه راست بێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌و به‌ئاژاوه‌گێڕو شه‌ڕانگێز ناوده‌برێت، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگاش به‌كه‌سێكی نادروست‌و شكست خوارد‌و له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، بۆیه به‌ناچاری ملی كۆچ ده‌گرێته به‌ر بۆ ده‌رباز بوون له‌م كۆیلایه‌تیانه به‌ره‌و هانده‌ران به‌و هیوایه‌ی له‌و ولاَته‌دا مافی په‌نابه‌رێتی پێبدرێت‌و هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادانه هه‌ڵبمژێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رببڕێت.
لێره‌وه گه‌نج هه‌ست به‌لێپرسراوێتی ده‌كات، كه‌ده‌توانێت بێ یارمه‌تی باوكی پێداویستیه‌كانی خۆی دابین بكات، هه‌ڵده‌ستێت به‌گه‌ڕان به‌دوای هه‌ر كارێكدا بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویسته‌كانی خۆی هه‌ر كارێك بێت ده‌یكات به‌مه‌رجێك له‌ولاَته‌كه‌ی خۆیدا زۆرشتی پێ عه‌یب ده‌بوو بیكات، به‌لاَم ئه‌وروپیه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاییه‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتنی پله‌كانی خوێندنیان، هه‌ڵده‌ستن به‌كاركردن له‌چێشتخانه‌كاندا‌و قاپ ده‌شۆن‌و شه‌قام ده‌ماڵن بێ ئه‌وه‌ی كه‌س تانه‌و ته‌شه‌ریان لێبدات‌و هه‌ستیان بریندار بكات، سه‌رجه‌م پێداویستی خوێندن‌و تایبه‌تیه‌كانی خۆی پێ دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌به‌ری ده‌كات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یڵێت‌و ڕێزیش له‌ئازادی تاكه‌كه‌سیش ده‌گرێت‌و كارێك ناكات كه‌دزیبێت یاخود نایاسایی بێت تابترسێت له‌یاسا، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌لای ئێمه ئه‌و جۆره ئازادیه له‌كاركردندانیه كه‌خوێندكارێكی زانكۆ جگه له‌سه‌ر قاڵبوونی به‌خوێندنه‌وه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، به‌لاَم زۆرێك له‌وگه‌نجانه‌ی كه‌به‌ڕاستی بۆ گه‌ڕان به‌دوای ناسنامه‌ی گه‌نجێتی خۆیاندا كۆچیان كردووه بۆ هه‌نده‌ران‌و پله‌كانی خوێندنیان هاوشانی كاركردن به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كردووه له‌گه‌نجێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه‌وه گۆڕاون بۆگه‌نجێكی به‌هێز‌و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی لێ‌دروست بووه‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی‌و توانا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی باسمانكرد هۆكاری سه‌ركه‌وتنی گه‌نجانی رۆژئاوایه، ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌شدا ترس‌و عه‌یبه‌و نایه‌كسانیه‌كان نه‌مان، بێگومان گه‌نجێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنیین، جگه له‌مانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستانیش جگه له‌سه‌رقاڵی خوێندنیان به‌كارێكی دیكه‌وه ماندوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی پله‌كانی خوێندن ببڕن.
زۆرێك له‌گه‌نجانمان خولیا‌و هه‌وڵیان كۆچكردنه
به‌ره‌و هانده‌ران‌و بێگومان ئه‌م خولیاوخواستكردنه‌ش بۆ كۆچ هۆكاری زۆری له‌پشته‌وه‌یه، كه‌گه‌نجانمان والێبكات شوێنی زێد‌و باوباپیران‌و نیشتمانی دایك به‌جێبهێڵێن، چه‌ندین جار هۆكاره‌كانی كۆچی گه‌نجان له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و له‌ناو خه‌ڵكدا رونكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری‌و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی خۆشگوزه‌رانی‌و ئازادییه‌وه‌یه كه گه‌نجانمان هه‌وڵی خۆ ده‌ربازكردن ده‌ده‌ن له‌دۆزه‌خێك كه‌نیشتیمانی خۆیانه بۆ به‌هه‌شتێك كه ئه‌وروپایه.زۆرێك له‌گه‌نجه‌كانمان به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی گه‌نجه‌كانی رۆژهه‌لاَت له‌ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتون، به‌لاَم له‌نیشتمانی خۆیاندا شكست خواردوون ؟، هۆكاره‌كه‌ی ئاسانه ئه‌ویش به‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیه‌كان‌و دابینكردنی هه‌لی كاردنیانه له‌ئه‌وروپا، به‌ڵكو هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخۆ رزگاركردنی گه‌نجان له‌وترسه‌ی كه له‌منداڵیه‌وه له‌ناخیدا چێندراوه‌و ده‌یه‌وێت خۆی لێ ده‌ربازبكات له‌ڕێگه‌ی كۆچه‌وه، گه‌نج بیرده‌كاته‌وه له‌سه‌ره‌تای منداڵی‌دا ترسێكی هه‌بووه ئه‌ویش دایك و باوكی بووه، پاشان له‌كاتی چونه خوێندنگا ترس له‌مامۆستاو خوێندنگا، ترس له‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، دواتر كه‌ده‌بێته پیاو ترسی له‌ده‌سه‌لاَت ده‌بێت...
هه‌ریه‌كێك له‌مانه‌ی باسمان كرد ده‌خوازێت گه‌نج به‌ئه‌مرو دواكاریه‌كانی ئه‌و بجوڵێته‌وه‌و باوه‌ڕی به‌هه‌موو بیروڕاكانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت، ده‌ست خۆشكه‌ر بێت بۆ هه‌ركارێك له‌خۆی گه‌وره‌تر بیكات‌و جێبه‌جێكاری گه‌وره‌كان بێت، هاوار به‌ماڵی ئه‌وه‌ی له‌ژێر قسه‌و ئه‌مره‌كانی دایك‌وباوكی ده‌ربچێت به‌ناڕه‌سه‌ن له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، ئه‌وانه‌ی له‌قسه‌ی مامۆستا ده‌ربچن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش بێت‌و خویندكاره‌كه راست بێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌و به‌ئاژاوه‌گێڕو شه‌ڕانگێز ناوده‌برێت، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگاش به‌كه‌سێكی نادروست‌و شكست خوارد‌و له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، بۆیه به‌ناچاری ملی كۆچ ده‌گرێته به‌ر بۆ ده‌رباز بوون له‌م كۆیلایه‌تیانه به‌ره‌و هانده‌ران به‌و هیوایه‌ی له‌و ولاَته‌دا مافی په‌نابه‌رێتی پێبدرێت‌و هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادانه هه‌ڵبمژێت بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رببڕێت.
لێره‌وه گه‌نج هه‌ست به‌لێپرسراوێتی ده‌كات، كه‌ده‌توانێت بێ یارمه‌تی باوكی پێداویستیه‌كانی خۆی دابین بكات، هه‌ڵده‌ستێت به‌گه‌ڕان به‌دوای هه‌ر كارێكدا بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویسته‌كانی خۆی هه‌ر كارێك بێت ده‌یكات به‌مه‌رجێك له‌ولاَته‌كه‌ی خۆیدا زۆرشتی پێ عه‌یب ده‌بوو بیكات، به‌لاَم ئه‌وروپیه‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاییه‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتنی پله‌كانی خوێندنیان، هه‌ڵده‌ستن به‌كاركردن له‌چێشتخانه‌كاندا‌و قاپ ده‌شۆن‌و شه‌قام ده‌ماڵن بێ ئه‌وه‌ی كه‌س تانه‌و ته‌شه‌ریان لێبدات‌و هه‌ستیان بریندار بكات، سه‌رجه‌م پێداویستی خوێندن‌و تایبه‌تیه‌كانی خۆی پێ دابین ده‌كات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له‌به‌ری ده‌كات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یڵێت‌و ڕێزیش له‌ئازادی تاكه‌كه‌سیش ده‌گرێت‌و كارێك ناكات كه‌دزیبێت یاخود نایاسایی بێت تابترسێت له‌یاسا، به‌لاَم به‌داخه‌وه له‌لای ئێمه ئه‌و جۆره ئازادیه له‌كاركردندانیه كه‌خوێندكارێكی زانكۆ جگه له‌سه‌ر قاڵبوونی به‌خوێندنه‌وه كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، به‌لاَم زۆرێك له‌وگه‌نجانه‌ی كه‌به‌ڕاستی بۆ گه‌ڕان به‌دوای ناسنامه‌ی گه‌نجێتی خۆیاندا كۆچیان كردووه بۆ هه‌نده‌ران‌و پله‌كانی خوێندنیان هاوشانی كاركردن به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كردووه له‌گه‌نجێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه‌وه گۆڕاون بۆگه‌نجێكی به‌هێز‌و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی لێ‌دروست بووه‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتی‌و توانا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی باسمانكرد هۆكاری سه‌ركه‌وتنی گه‌نجانی رۆژئاوایه، ئه‌گه‌ر له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌شدا ترس‌و عه‌یبه‌و نایه‌كسانیه‌كان نه‌مان، بێگومان گه‌نجێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنیین، جگه له‌مانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی كوردستانیش جگه له‌سه‌رقاڵی خوێندنیان به‌كارێكی دیكه‌وه ماندوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی پله‌كانی خوێندن ببڕن.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






