NNA

Tuesday
Jan 06th
Text size
  • Increase font size
  • Default font size
  • Decrease font size
Home سیاسی وتار و بیروڕا ئیستراتیژی ئه‌مریكا تایبه‌ته‌

ئیستراتیژی ئه‌مریكا تایبه‌ته‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن
‌شاهۆ كرماشانی‌- NNA
له‌چوارچێوه‌ی بریاردان له‌وڵاتی ئه‌مریكا، ئستراتیژی‌و تاكتیك زۆر به‌باشی له‌یك جیا كراونه‌ته‌وه‌، ئیستراتیژی ئه‌مریكا تایبه‌ته‌، درك كردن، به‌مه‌ش پێویستی  به‌زه‌حمه‌تێكی ئه‌وتۆ نییه‌، چونكه‌ ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێكی گه‌وره‌  له‌جیهان به‌گشتی‌و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راس به‌تایبه‌ت، به‌دوای  كونترۆلكردنی روسیا‌و چینه‌، هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌ ئابورییه‌كان‌و وزه‌  له‌ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ بوترێ ئه‌م ئستراتیژیه‌ نه‌گۆره‌، به‌لاَم تاكتیكه‌كان  به‌پێ بارودۆخ ده‌گۆرن.
ئیستراتیژی ئه‌مریكا  به‌هاتنه‌ سه‌ر كاری دیموكراته‌كان  یان كۆمارییه‌كان ناگۆرێ، راسته‌  هه‌نوكه‌  ئه‌مریكا به‌هۆی شه‌ری  عێراق‌و ئه‌فغانستان، له‌لایان كۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی‌و رای گشتی ئه‌مریكا روبه‌روی په‌چكرداری نه‌گه‌تیف بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵێك ده‌ره‌خسێنی  بۆ گوڕینی‌ تاكتیك‌و  گیشتن به‌ئیستراتیژی  سه‌ره‌كی  ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی دیاره‌ بنه‌ما سه‌ركییه‌كانی ئستراتیژی  ئه‌مریكا كه‌ جێگیر بونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌" پاڵپشتی  له‌ئسرائیل، كیشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی عێراق‌و  چاره‌سه‌ركردنی  دۆسیه‌ ئه‌تومیه‌كه‌ی ئێران‌و ..هتد  ئوباماش نوینه‌رایه‌تی‌و پراكتیككردنی  ئه‌م پرۆژانه‌ ده‌كات.
له‌كۆتایدا، ئه‌وه‌ی به‌ره‌واڵه‌ت  سه‌یر له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت كابینه‌ تازه‌كه‌ی ئوباما ( هیلاری‌و بایدن‌و جوله‌كه‌كان) ده‌بینین نه‌ك هه‌ر دیموكراته‌ نه‌رم ره‌وه‌كان نین بگره‌ نزیكن له‌نئو پارێزگاره‌كان ( مۆحافیزه‌كاران) ئه‌گه‌ر وه‌كو تاكتیك سه‌یری قسه‌كانی ئوباما بكه‌ین  له‌وانه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌عێراق، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ باس له‌زیاده‌كردنی هێز له‌ئه‌فغانستان ده‌كات. 
 

هاوڵاتیان

به‌ڕێوه‌به‌ر

رێنمایی

تۆ وێ‌بگه‌ڕی تر به‌کار ده‌هێنیت ، باشترین وێبگه‌ڕ بۆ بینینی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ فایه‌ر فۆکسه‌.، تکایه‌ له‌و به‌سته‌ره‌وه‌ دایبگره‌:
GetFirefox.com

NNA بناسێنه‌


که‌ش و هه‌وا

عێڕاق کوردستان