هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د/سلێمانی
- NNA
فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سالاَنه له‌كات‌و ساتی خۆیدا له‌بانگێشه‌كردنی زۆرێك له‌رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ بواره‌كانی شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی سازده‌كرێًت، كه‌راسته‌وخۆ گه‌لاوێژخان بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو به‌چاودێری مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌فیستیفاڵی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌توانێت دوانزه فیستیفاڵ به‌به‌رده‌وامی بخوڵقێنێت، له‌ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه فیستیفاڵ له‌ئاستێكی زۆر لاوازدایه‌و خواستی داواكارییه‌كانی شاری سلێمانی نییه، له‌مباره‌یه‌وه رۆشنبیران رای جیاوازیان هه‌یه.
حمه‌عه‌لی خان شانۆكارو ئه‌كته‌ری سینه‌مایی له‌باره‌ی فیستیفاڵه‌وه وتی:" فیستیفاڵ‌و گه‌لاوێژ دوناوی زۆر جوانن له‌مێژوزی میلله‌ته‌كه‌ماندا، چونكه فیستیفاڵ مانای كۆبونه‌وه‌و یه‌كترناساندنی رۆشنبیرانی گه‌نجه‌كان به‌پیره‌كان‌و پیره‌كان به‌گه‌نجه‌كانه."
وتیشی:" سالاَن فیستیفاڵی گه‌وره‌ی (مربه‌ت ) له‌عێراق بوو، به‌لاَم ئێستا فیستیفاڵی گه‌لاوێژی كوردستان هه‌یه‌و فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سمبولی فیستیفاڵه‌كانی عێراقه ."
له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی فیستیفاڵه‌وه هونه‌رمه‌ند رایگه‌یاند، زۆر له‌بابه‌ته‌كان باش نه‌بوون زۆریشیان كرچ‌و كاڵی تیا هه‌بوو كه‌ئه‌كرێت ئه‌م گه‌نجانه ده‌ستیان بگیرێت تاوه‌كو ئاینده‌یه‌كی باشیان هه‌بێت‌و ده‌بێت فیستیفاڵی گه‌لاوێژ بابه‌تی هونه‌ریشی تێدابێت، چونكه كوردستان ئێستا پێویستیه‌تی.
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د روناكبیر‌و نوسه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ فیستیفاڵ له‌سالاَنی تر پێشكه‌وتوتره ، كاری باشتری بۆكراوه هه‌وڵی چاكتری بۆدراوه‌و گه‌لاوێژنامه بوو به12 لاپه‌ڕه‌و میوانێكی زۆرتر‌و ناسراوتر كه‌خاوه‌نی هه‌ڵوێستن بانگهێشه‌كراون، وه‌كو: دكتۆر(حسێن مۆزانی ) ، دكتۆر ( یاسین مصیه‌م) ، ( صافیره عافصڵ جه‌میل) و زۆرێك له‌روناكبیرانی تر، وتیشی:" فیستیفاڵ زۆر ئازاده بۆ گفتوگۆكردن‌و مینبه‌ری ئازادی ده‌ربڕینه".
شاعیری گه‌وره له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌باره‌ی فیستیفاڵه‌وه رایگه‌یاند، فیستیفاڵی گه‌لاوێژ دیارده‌یه‌كی رۆشنبیرییه له‌شاری سلێمانی‌و سالاَنی تر هه‌ر له‌ناوچه‌ی سلێمانی بووه، ده‌تونرا ته‌نها كه‌سانی رۆشنبیری كورد بانگهێشه بكرانایه، به‌لاَم ئێستا هه‌موو هه‌رێم‌و عێراق‌و ولاَتانی عه‌ره‌بی بانگهێشه‌ده‌كرێن، جوانترین شت له‌م فیستیفاڵه‌دا ئه‌وه‌یه رۆشنبیران یه‌كتری ئه‌ناسن.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیفاڵه‌وه روونی كرده‌وه، هه‌شت رۆژ زۆره باشتر وایه ماوه‌كه‌ی كه‌مكرێته‌وه، مه‌رجیش نییه هه‌موو رۆژه‌كان پڕبكرێنه‌وه به‌كاغه‌ز ره‌شكردنه‌وه‌و وتاری بێ مانا كه بۆ فیستیفاڵ نه‌شێن‌و مه‌رجیش نییه هه‌موو ساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگهێشت ده‌كرێن، بۆ ساڵی ئاینده بانگكرێنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خه‌لاَت وه‌رناگرن ناكرێت بێ ئومێدبن، چونكه هه‌موومان نه‌مامێك بووین زۆر شكاینه‌وه‌و پاڵمان پێوه‌نرا، به‌لاَم هه‌ركۆڵنه‌ده‌ربووین وازمان نه‌هێنا تاگه‌یشتوینه‌ته ئه‌م ئاسته، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت وتیشی" ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ناخه‌وه شاعیربێت له‌سه‌د فیستیفاڵ بێبه‌شیكه‌ن هه‌رده‌بێت به‌شاعیر".
نه‌رمین شه‌رمین نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نوس‌و شاعیر رایگه‌یاند، فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سالاَنه له‌سلێمانی سازده‌كرێت مایه‌ی شانازیكردنه به‌كورد، چونكه گه‌وره‌ترین باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی سازده‌كرێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت باس له‌كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، پێشی وابوو كه‌می ئافره‌تیش له‌فیستیفاڵه‌كه‌دا مانای ئه‌وه‌نییه كه ئافره‌تی رۆشنبیر كه‌مبووبێته‌وه، به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی ئیشوكاریانه‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ به‌شداری بكه‌ن.
گۆرانی عه‌لی كه‌ریم شانۆكار رایگه‌یاند، له‌سه‌رتاكانی فیستیفاڵه‌وه به‌شداربووم‌و ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری گفتوگۆ‌و بابه‌ته‌كانی فیستیفاڵم، چونكه له‌كاتی فیستیفاڵدا شه‌وانه له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده كردنی به‌رنامه‌م بۆ ڤیستیڤاڵ.
گۆران وتی:" هاوڕای ئه‌وده‌نگانه‌م كه‌ده‌ڵێن فیستیفاڵی ئه‌مساڵ باش نییه، چونكه فیستیفاڵ ده‌قی داهێنراوی نییه‌و به‌شتێك ده‌ڵێن خراپ كه‌ئاستی داهێنانی تێدانه‌بێت؛.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان زیاتره له‌گفتوگۆیانه‌ی كه له‌ناو هۆڵه‌كاندا ده‌كرێت، له‌ناوهۆڵه‌كاندا ناتوانرێت راكان بوترێن، نمونه‌شی‌به‌وه هێنایه‌وه گه‌لاوێژ نامه‌دا شعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت‌و شێركۆ بێكه‌سی دابه‌زاندووه، وتیشی:" ده‌بوایه بواریش بۆگه‌نجانی فیستیفاڵ بڕه‌خسایه له‌كاتێكدا گه‌لاوێژ گه‌نجان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خیانه‌ته به‌رامبه‌ر گه‌نج كراوه؛.
- NNA فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سالاَنه له‌كات‌و ساتی خۆیدا له‌بانگێشه‌كردنی زۆرێك له‌رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ بواره‌كانی شیعر‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی سازده‌كرێًت، كه‌راسته‌وخۆ گه‌لاوێژخان بنه‌ماڵه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو به‌چاودێری مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌فیستیفاڵی ئه‌م ساڵه‌وه ده‌توانێت دوانزه فیستیفاڵ به‌به‌رده‌وامی بخوڵقێنێت، له‌ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه فیستیفاڵ له‌ئاستێكی زۆر لاوازدایه‌و خواستی داواكارییه‌كانی شاری سلێمانی نییه، له‌مباره‌یه‌وه رۆشنبیران رای جیاوازیان هه‌یه.
حمه‌عه‌لی خان شانۆكارو ئه‌كته‌ری سینه‌مایی له‌باره‌ی فیستیفاڵه‌وه وتی:" فیستیفاڵ‌و گه‌لاوێژ دوناوی زۆر جوانن له‌مێژوزی میلله‌ته‌كه‌ماندا، چونكه فیستیفاڵ مانای كۆبونه‌وه‌و یه‌كترناساندنی رۆشنبیرانی گه‌نجه‌كان به‌پیره‌كان‌و پیره‌كان به‌گه‌نجه‌كانه."
وتیشی:" سالاَن فیستیفاڵی گه‌وره‌ی (مربه‌ت ) له‌عێراق بوو، به‌لاَم ئێستا فیستیفاڵی گه‌لاوێژی كوردستان هه‌یه‌و فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سمبولی فیستیفاڵه‌كانی عێراقه ."
له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی فیستیفاڵه‌وه هونه‌رمه‌ند رایگه‌یاند، زۆر له‌بابه‌ته‌كان باش نه‌بوون زۆریشیان كرچ‌و كاڵی تیا هه‌بوو كه‌ئه‌كرێت ئه‌م گه‌نجانه ده‌ستیان بگیرێت تاوه‌كو ئاینده‌یه‌كی باشیان هه‌بێت‌و ده‌بێت فیستیفاڵی گه‌لاوێژ بابه‌تی هونه‌ریشی تێدابێت، چونكه كوردستان ئێستا پێویستیه‌تی.
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د روناكبیر‌و نوسه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ فیستیفاڵ له‌سالاَنی تر پێشكه‌وتوتره ، كاری باشتری بۆكراوه هه‌وڵی چاكتری بۆدراوه‌و گه‌لاوێژنامه بوو به12 لاپه‌ڕه‌و میوانێكی زۆرتر‌و ناسراوتر كه‌خاوه‌نی هه‌ڵوێستن بانگهێشه‌كراون، وه‌كو: دكتۆر(حسێن مۆزانی ) ، دكتۆر ( یاسین مصیه‌م) ، ( صافیره عافصڵ جه‌میل) و زۆرێك له‌روناكبیرانی تر، وتیشی:" فیستیفاڵ زۆر ئازاده بۆ گفتوگۆكردن‌و مینبه‌ری ئازادی ده‌ربڕینه".
شاعیری گه‌وره له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌باره‌ی فیستیفاڵه‌وه رایگه‌یاند، فیستیفاڵی گه‌لاوێژ دیارده‌یه‌كی رۆشنبیرییه له‌شاری سلێمانی‌و سالاَنی تر هه‌ر له‌ناوچه‌ی سلێمانی بووه، ده‌تونرا ته‌نها كه‌سانی رۆشنبیری كورد بانگهێشه بكرانایه، به‌لاَم ئێستا هه‌موو هه‌رێم‌و عێراق‌و ولاَتانی عه‌ره‌بی بانگهێشه‌ده‌كرێن، جوانترین شت له‌م فیستیفاڵه‌دا ئه‌وه‌یه رۆشنبیران یه‌كتری ئه‌ناسن.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیفاڵه‌وه روونی كرده‌وه، هه‌شت رۆژ زۆره باشتر وایه ماوه‌كه‌ی كه‌مكرێته‌وه، مه‌رجیش نییه هه‌موو رۆژه‌كان پڕبكرێنه‌وه به‌كاغه‌ز ره‌شكردنه‌وه‌و وتاری بێ مانا كه بۆ فیستیفاڵ نه‌شێن‌و مه‌رجیش نییه هه‌موو ساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بانگهێشت ده‌كرێن، بۆ ساڵی ئاینده بانگكرێنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خه‌لاَت وه‌رناگرن ناكرێت بێ ئومێدبن، چونكه هه‌موومان نه‌مامێك بووین زۆر شكاینه‌وه‌و پاڵمان پێوه‌نرا، به‌لاَم هه‌ركۆڵنه‌ده‌ربووین وازمان نه‌هێنا تاگه‌یشتوینه‌ته ئه‌م ئاسته، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت وتیشی" ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ناخه‌وه شاعیربێت له‌سه‌د فیستیفاڵ بێبه‌شیكه‌ن هه‌رده‌بێت به‌شاعیر".
نه‌رمین شه‌رمین نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نوس‌و شاعیر رایگه‌یاند، فیستیفاڵی گه‌لاوێژ سالاَنه له‌سلێمانی سازده‌كرێت مایه‌ی شانازیكردنه به‌كورد، چونكه گه‌وره‌ترین باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی سازده‌كرێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت باس له‌كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، پێشی وابوو كه‌می ئافره‌تیش له‌فیستیفاڵه‌كه‌دا مانای ئه‌وه‌نییه كه ئافره‌تی رۆشنبیر كه‌مبووبێته‌وه، به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی ئیشوكاریانه‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ به‌شداری بكه‌ن.
گۆرانی عه‌لی كه‌ریم شانۆكار رایگه‌یاند، له‌سه‌رتاكانی فیستیفاڵه‌وه به‌شداربووم‌و ماوه‌ی چه‌ندساڵێكه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری گفتوگۆ‌و بابه‌ته‌كانی فیستیفاڵم، چونكه له‌كاتی فیستیفاڵدا شه‌وانه له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده كردنی به‌رنامه‌م بۆ ڤیستیڤاڵ.
گۆران وتی:" هاوڕای ئه‌وده‌نگانه‌م كه‌ده‌ڵێن فیستیفاڵی ئه‌مساڵ باش نییه، چونكه فیستیفاڵ ده‌قی داهێنراوی نییه‌و به‌شتێك ده‌ڵێن خراپ كه‌ئاستی داهێنانی تێدانه‌بێت؛.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كان زیاتره له‌گفتوگۆیانه‌ی كه له‌ناو هۆڵه‌كاندا ده‌كرێت، له‌ناوهۆڵه‌كاندا ناتوانرێت راكان بوترێن، نمونه‌شی‌به‌وه هێنایه‌وه گه‌لاوێژ نامه‌دا شعری له‌تیف هه‌ڵمه‌ت‌و شێركۆ بێكه‌سی دابه‌زاندووه، وتیشی:" ده‌بوایه بواریش بۆگه‌نجانی فیستیفاڵ بڕه‌خسایه له‌كاتێكدا گه‌لاوێژ گه‌نجان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خیانه‌ته به‌رامبه‌ر گه‌نج كراوه؛.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






