كێمبرلی داكۆستا/ مامۆستای زانكۆی هارفارد
ئایا ئۆباما ره‌ش پێسته؟ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌ندێك وته ( ئۆباما یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكی ره‌ش پێسته) جێگه‌ی گفتوگۆكردن‌و تێڕامانه.
له‌دیدو بۆچوونی ژنه نووسه‌ری ئه‌مریكی (دێبرا دكرسۆن) كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقییه، ئۆباما به‌كه‌سێكی ره‌ش پێست دانانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ناچێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كۆیله ئه‌فریقیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیار له‌هاولاَتییانی ئه‌مریكا دژی ئاماژه‌كردنن، كه ئۆباما ره‌ش پێست بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دیدێكی تره‌وه تاراده‌یه‌ك به‌ره‌ش پێستی داده‌نێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی ره‌ش پێسته‌و له‌هه‌مان كاتدا دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دایكی سپی پێسته، جا له‌به‌ر ئه‌وه له‌دیدو روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌ته‌واوی به‌ره‌ش پێستی دانانێن‌و ده‌ڵێن " ئۆباما له‌راستیدا به‌ره‌چه‌ڵه‌ك تێكه‌ڵه ".
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیارێك له‌سه‌ر راستی‌و دروستی پۆلێنكردنی ره‌گه‌زی ئۆباما، پرسیاره‌كه خۆی له‌خۆیدا نه‌شیاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت كه ره‌گه‌ز پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كانه، ئه‌مه‌ش كارێكی جێگیر‌و سروشتیه كه دژی ئه‌و راستیه‌یه كه توێژه‌ره‌وه‌كان پێی گه‌یشتون كه ره‌گه‌ز هه‌موو شتێك نییه.
كاتێك كه خه‌ڵكی سوور ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆباما ره‌ش پێسته، ئه‌و وه‌سفه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئۆباما خۆی پێ ناساندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك زۆربه‌ی خه‌ڵك سه‌یری ئۆباما ده‌كه‌ن، پیاوێكی ره‌ش پێست ده‌بینن له‌به‌رده‌میاندا‌و كاتێك ئۆباما وه‌سف ده‌كرێت به‌ره‌ش پێست، ئه‌م وه‌سفه خۆی له‌خۆیدا داننانێكه به‌په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌و تێكۆشانی ئه‌م ره‌گه‌زه.
به‌های پرسیاركردن ده‌رباره‌ی ره‌گه‌زی ئۆباما، له‌چوارچێوه‌ی خستنه‌رووی پرسیاره‌كه خۆیایه‌تییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش 20 ساڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره بكرایه، گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌ش پێسته‌وه هه‌بووبێت به‌ره‌ش پێست داده‌نرا‌و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مه بنچینه‌یه‌كی ساده بوو.
ئه‌و كه‌سه‌ی پێشنیاری ئه‌وه بكات كه ئۆباما به‌ره‌گه‌زتیكه‌ڵه، روبه‌روی راستیه‌ك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ره‌گه‌زی ئاوێته‌و تێكه‌ڵدانی پێدا نه‌نراوه به‌درێژای مێژووی ئه‌مریكا، به‌لاَم له‌م 20 ساڵی دواییدا‌و پاش ته‌قه‌لایه‌كی مه‌زنی ره‌ش پێسته‌كان‌و ئاوێته ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و ولاَته، حكومه‌تی واشنتۆن له‌به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كاندا دانی به‌ره‌گه‌زی تێكه‌ڵدا ناوه‌و ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه كه هه‌موو لایه‌ك په‌ی به‌وه به‌رن‌و فێری ببن‌و وانه‌ی لێوه‌ربگرن.
وه‌رگێرانی فوئاد جه‌لال-NNA
سه‌رچاوه: بی‌بی‌سی

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|