تاریق حه‌مید

عه‌ره‌به سوونه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له‌به‌رگریكردن له‌ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد كه مالیكی سه‌رقاڵی پێكهێنانیه‌تی، پێكهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و بۆ كورده‌كان به‌تایبه‌تی هه‌یه، زانیارییه‌كان له‌عێراقه‌وه پێم ده‌ڵێن( تایفه‌گه‌ری بۆ كاتێكی تر دواكه‌وتووه‌و ره‌گه‌زپه‌رستی سه‌ریهه‌ڵداوه)، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه مالیكی ده‌یه‌وێت عه‌ره‌به سوونه‌كان به‌ره‌و سنوره‌كانی نزیك به‌كورده‌كان له‌كه‌ركوك‌و موسڵ‌و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین ببات.
پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد كه هێزه‌كانی سه‌حوه‌ش پشتیوانی لێده‌كه‌ن، هه‌وڵێكی مالیكییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی رێزه‌كانی تا سه‌ركه‌وتوو بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له‌ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا به‌رپای ده‌كات، حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌ئاگایه له‌وه‌ی عه‌ره‌به سوونه‌كان له‌كورده‌كان زۆر نیگه‌رانن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌و دژایه‌تییه‌ی كه كورده‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌وان ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه مالیكی به‌نیازی لێدانی ناحه‌زه‌كانییه‌تی، واته عه‌ره‌بی سوونه به‌رامبه‌ر به‌كورد، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی دێت ئه‌وه‌یه كه سوونه‌كان ئه‌م جه‌نگه بۆ مالیكی ده‌كه‌ن، به‌لاَم سه‌ر ئه‌نجام به‌شداربووانی جه‌نگ له‌هه‌ردوولا له‌كۆتاییدا تیاده‌چن، پرسیارێك لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كامه‌یه عێراق؟، له‌راستیدا ته‌نها عێراقه كه له‌كۆتاییدا ده‌بێته قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی پێڕه‌وكردنی ئه‌م سیاسه‌ته ناعه‌قلاَنییه، سیاسه‌تێك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی ده‌ركه‌وته‌كانی دیاره كه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌ولاَتێكی شپرزه‌ی وه‌كو عێراقدا، ولاَتێك كه پێش هه‌ر شتێك بۆ خۆی له‌ناو زه‌لكاوی تایفه‌گه‌ریدا رۆچووه.
ئه‌م سیاسه‌ته دیارییه‌كی ترسناكه بۆ ولاَتێك كه تا دێت له‌ناو پێكهاته‌كانیدا متمانه به‌یه‌كتر كه‌م ده‌بێته‌وه، له‌راستیدا مالیكی ئه‌گه‌ر بیویستایه چاكسازی‌و ئاشتی بۆ عێراق بهێنێت له‌سه‌ر ئاستێكی گشتی‌و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان، ئه‌وا ده‌بوایه پێش هه‌ر شتێك هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری تایفه‌گه‌ری بدایه، یان ده‌بوایه مالیكی رێگر بوایه له‌و ئاواره‌بوونه‌ی كه یه‌خه‌ی چه‌ندین كه‌سی گرتووه‌و به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌یه‌ك‌و به‌ناڕه‌وا به‌ناوی پاشكۆی ده‌سه‌لاَتی پێشووه‌وه له‌ولاَته‌كانی وه‌كو سوریا‌و یه‌مه‌ن‌و هتد، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه ده‌بێت عه‌ره‌به‌سوونه‌كان ئاگاداری یاریكردن به‌ئاگر بن، یارییه‌ك كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌وێت بۆیان ساز بكات له‌پێناوی لێدانی ناحه‌ز به‌ناحه‌زتردا، بێگومان سه‌ركه‌وتووش ته‌نها مالیكییه‌و ئه‌مه‌ش راستییه‌كه‌یه كه جێگه‌ی داخه، هه‌روه‌ها كورده‌كانیش پێویسته له‌م نامه‌یه به‌روونی تێبگه‌ن، ده‌بێت كورده‌كانیش هه‌وڵی ته‌واو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری فیتنه‌یی بده‌ن كه له‌ئاینده‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌و پێكهێنانی ئیسنادیش وه‌كو سه‌ره‌تاكه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ئاینده‌یه، باشتروایه كه كورده‌كان مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سوونه‌كاندا بكه‌ن، بارگرژییه‌كان به‌رامبه‌ریان به‌هه‌موو جۆرێك كۆتایی پێبهێنن، ده‌بێت كورده‌كان هه‌میشه ئه‌وه به‌بیری خۆیان بهێننه‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌كی ناوخۆیی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وتانه نییه كه پاش رووخانی رژێمی سه‌دام به‌ده‌ستیانهێناوه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه ولاَتێكی ناوچه‌ییه كه له‌هه‌وڵی له‌باربردنی خه‌ونه‌كانی كورددان، هه‌روه‌كو مه‌سعوود بارزانی پێش كه‌وت له‌مباره‌وه‌و ئاگاداریدا كه پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد هیچ نییه جگه له‌یاریكردن به‌ئاگر، كه‌وایه ده‌بێت كوردان بۆخۆیان هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر رۆشنبیرانی كورد هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره نه‌ده‌ن، ئه‌وا هه‌روه‌كو شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌نجامێكی دڵخوازی نابێت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه گۆران ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- NNA
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|