هالۆك ئۆزدالگا
وا خه‌ریكه ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بۆش ورده‌ورده كۆتایی پێبێت، نائومێدی له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌و لوتكه ده‌چن، له‌رووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، هه‌ست به‌شكستی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست ده‌كه‌ین، له‌و به‌ڵگه گرنگانه‌ی كه هۆكاری ئه‌م شكست بوون، ده‌توانین ئاماژه به‌سیاسه‌ته‌كانی كۆنزه‌رڤاتیزمه نوێكان‌و به‌رنامه سیاسییه‌كانی جۆرج بۆش له‌پاش یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر بكه‌ین، جگه له‌شكستی سیاسی ئاشكرا‌و ئابرۆچوونی زۆر له‌ئه‌ندامه‌كانیان، كۆنزه‌رڤاتیزمه نوێكان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكیش پێگه‌یان دابه‌زیوه، به‌لاَم ئه‌م ده‌سه‌لاَته تا دواهه‌مین رۆژه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆش به‌رده‌وامی ده‌بێت، روانگه‌ی كۆنزه‌رڤاتیزمه نوێكان زیاتر هاوشێوه‌ی روانگه‌ی راستڕه‌وه‌كانه، بۆ چه‌ند به‌شێك دابه‌ش ده‌بێت.
به‌كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌نها هێزی بالاَی جیهان گۆڕا‌و لێره‌وه رێبه‌رایه‌تی جیهانی خسته‌ئه‌ستۆی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو‌و به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت سوپایه‌كی بێ ركابه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بێت، كه بتوانێت به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه روبه‌روی ببێته‌وه، بۆ پاراستنی مافه‌كانی، یه‌كلایه‌نه بجه‌نگێت‌و به‌رگری له‌خۆی بكات، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كۆنزه‌رڤاتیزمه‌نوێكانه‌وه زۆر ترسناكه، چونكه ئه‌وان به‌بیانووی رێبه‌رایه‌تیكردنی جیهان، سوپا له‌چێوه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌سه‌رنجدان له‌بۆچوونه‌كانی ویلیا‌م كریستۆڵ یه‌كێك له‌كۆنزه‌رڤاتیزمه‌نوێكان (كه به‌راوێژكاری جۆرج بۆش داده‌نرێت)، بنه‌ڕه‌تیترین گرفتی ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی په‌ی به‌به‌هێزیی ئه‌مه‌ریكا نه‌بردووه، ده‌زگای بازرگانی (ئه‌مریكان) كه له‌بۆچوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆنزه‌رڤاتیزمه‌نوێكانه، كاری ته‌شه‌نه‌پێدان‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی تواناكانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئێمه سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكامان له‌ئازاری 2003 له‌یادماوه، ئه‌م هێرشانه‌یان به( لێدان‌و شكۆمه‌ندی) ناونا، ئه‌م ناوه له‌به‌ر خاتری ئه‌و توانایه نه‌بوو كه له‌پشت چه‌كه‌كانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆنزه‌رڤاتیست گه‌لێكه‌وه ناونرابوو كه په‌ییان به‌چۆنیه‌تی رێبه‌رایه‌تیكردنی جیهان له‌ئه‌مه‌ریكاوه بردبوو، ئێمه بینیمان، له‌ئه‌نجامی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی یه‌ك تیرۆریست، چه‌ندین تیرۆریستی تر له‌جیهاندا سه‌ریانهه‌ڵدا، كاردانه‌وه‌ی له‌م جۆره بوو به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ولاَتانی ناوچه‌یی هێنده‌ی تر له‌دیمۆكراسی دووربكه‌ونه‌وه‌و سیسته‌می دیكتاتۆریانه تر بگرنه‌به‌ر، پادشا لاوه‌كه‌ی ئوردون له‌باوكی خۆی دیكتاتۆرتره، حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵه‌ی میسر، له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان زیاتر نه‌یاره‌كانی خۆی سه‌ركوت ده‌كات، ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسرائیل سه‌رزه‌مینه‌كانی ئاشتی له‌بیر ده‌كه‌ن‌و ته‌نها له‌بیری ئه‌وه‌دان كه فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ئه‌ژنۆدا بهێنن.
به‌كورتی، بارودۆخه ئاماده‌كانی ئێستای رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستی گه‌وره، كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی بۆش‌و بازنه‌یه‌ك له‌كۆنزه‌رڤاتیزمه نوێكانی هاوكاری ئه‌وه، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست هه‌نووكه له‌زه‌لكاوێكی گه‌وره‌دا رۆچووه، هیچ یه‌ك له‌كێشه بنه‌ڕه‌تی‌و ئاڵۆزه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست به‌یه‌كلایه‌نه چاره‌سه‌ر ناكرێن، هه‌ر یه‌ك له‌م كێشانه به‌پێچ‌و په‌نا تر‌و گه‌وره تر بوونه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای به‌سه‌رۆكبوونی جۆرج بۆشدا.
بارودۆخگه‌لێكی له‌م شێوه له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا بێت، هۆكاری زۆر هه‌یه بۆ گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م گۆڕانه‌ش پێش ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نه بێت بۆ ئاشتی، پێویسته هه‌وڵی یه‌كلایه‌نه له‌ئه‌مه‌ریكاوه وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بدرێت، تا له‌بری به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، دیپلۆماسییه‌ت هه‌ڵبژێرێت، هێزی كه‌متر به‌كاربهێنرێت‌و له‌جیاتی چاره‌سه‌ری كورت ماوه‌و به‌په‌له، چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن‌و بنه‌ڕه‌تی دابنرێت.
ئۆباما ئاشكرای كردووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا دووباره ده‌ست پێده‌كاته‌وه، ئه‌و ناڕازیبوونی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران‌دا پیشانداوه‌و وتویه‌تی له‌ئێرانێك كه خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه بێت، پشتیوانی ناكه‌م، به‌لاَم ئه‌و گفتوگۆ‌و دیپلۆماسییه‌ت له‌گه‌ڵ رێگرتن، له‌سه‌رووی هه‌موو سه‌رپشكییه‌كانه‌وه داده‌نێت، بێگومان بابه‌تی ئێران یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاتنی ئۆبامادا روویه‌كی نوێتری وه‌رگرت‌و چووه قۆناغێكی تره‌وه.
له‌درێژه‌ی ركابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، ئۆباما به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌عێراق له‌ماوه‌ی 16مانگدا ده‌كرده‌وه، ئه‌ڵبه‌ته بابه‌تی عێراق بابه‌تێكه كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌ردوو كاندید بۆچوونی هاوشێوه‌یان له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو‌و هه‌ردووكیان به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق هاوبۆچوون بوون، له‌راستیدا له‌باره‌ی عێراقه‌وه ده‌بێت خاڵێك له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بابه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌عێراق، به‌ئه‌ندازه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ عێراق گرنگ نییه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیانه‌وێت له‌عێراقدا بمێننه‌وه، بێگومان جه‌نگی ناوخۆیی سه‌رهه‌ڵده‌دات، له‌مه‌شدا قاعیده ئاگری جه‌نگه‌كه‌ی به‌ده‌سته. بۆیه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ده‌بێت به‌هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و ته‌واوی ولاَتان بێت كه ده‌توانن له‌به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ره‌وه‌نده‌دا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بێت.
له‌فارسییه‌وه: گۆران ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- NNA
سه‌رچاوه: سایتی ئافتاب

| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|