له‌فارسییه‌وه: گۆران ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
- NNA
تێدگالن كاپنته‌ر، كه‌سێتی به‌ناوبانگ‌و جێگری سه‌رۆكی زانیاریییه‌كان‌و دیپلۆماسی ده‌ره‌وه‌یه له‌ده‌زگای كاتۆ، گالن خاوه‌نی هه‌شت كتێبی گرنگه له‌بواری كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا‌و گرنگترینیان (هێزی هۆشمه‌ند- به‌ره‌و دیپلۆماسییه‌تێكی ده‌ره‌كی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌مه‌ریكای 2008)ه، گالن چه‌ند پاش تێپه‌ڕینی هه‌ڵبژارد‌و سه‌ركه‌وتنی ئۆباما، له‌بلاَوكراوه‌ی ناشناڵ ئینترێستدا وتارێكی بلاَوكرده‌وه‌و تیادا به‌ڵێنه‌كانی باراك ئۆبامای هاوشێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی جۆرج بۆش باس كرد، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی ئۆباما له‌زۆربه‌ی بابه‌ته‌كاندا له‌بۆش توندتره‌و نابێت له‌مباره‌وه دڵی پێخۆش بكه‌ین. خاڵی بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردندا باسوخواسه‌كان بوو له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌راستیدا له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه به‌روونی قسه‌ی نه‌كردووه، هێڵی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌گۆڕانی گونجاو هه‌یه.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا هه‌موو لایه‌نگرانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كارێكیان كرد له‌پێناوی ئاسایشیی خۆیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیان توشی جه‌نگێكی وه‌كو ڤێتنام كرد، به‌كۆتاییهاتنی جه‌نگیش بارودۆخ خراپتر بوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان بلاَوبوونه‌وه، هه‌ر له‌په‌نه‌ماوه بگره تا ده‌گاته هایتی‌و له‌باڵكان‌و كه‌نداوی فارس‌و سۆمالیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ن‌و سه‌رقاڵی چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی فه‌رمی‌و نافه‌رمییه.
بوونی فره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهان‌و چه‌سپاندنی دیمۆكراسی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌یه‌كی وه‌كو رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست، كه زه‌مینه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌سته‌مه، بارودۆخی به‌سه‌رزه‌مینێكی تر گه‌یاندووه، وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌گۆڕان هه‌یه، به‌لاَم دیار نییه كه ئایا ئۆباما ده‌توانێت ئه‌م گۆڕانانه بكات یان نا؟. زۆرینه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ئۆباما له‌باره‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گشتی‌و نادیاره‌و تا ئێستا خۆی له‌ئاست ورده‌كارییه‌كانی شاردۆته‌وه، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه كه وامانلێده‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌دڵخۆش بین زیاتر نیگه‌ران‌و نا‌ئومێد ده‌بین، بۆ نموونه ئۆباما له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناتۆ، هیچ شتێكی نه‌دركاندووه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌ندامه تازه‌كانی ناتۆوه وه‌كو ئۆكرانیا‌و گورجستان- سه‌ره‌ڕای بوونی نیگه‌رانی رووسیا، كه‌چی به‌رگری ده‌كات.
ئۆباما ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ناتۆ له‌بۆسنیدا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی كلینتۆندا به‌كارێكی باش ناوده‌بات‌و پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات ئه‌گه‌رچی روسیا نیگه‌رانه، له‌م باره‌وه هه‌ست به‌نیكه‌رانی ده‌كرێت‌و تا ئاستێك په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆنی پێشتری لێدێت، ئۆباما ده‌بێت له‌خۆی بپرسێت چۆن ده‌توانێت روبه‌روی ده‌سه‌لاَتێكی ئه‌تۆمی ببێته‌وه‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێبهێنێت، له‌مباره‌وه بۆچوونه‌كانی ئۆباما‌و زۆرینه‌ی هاوكاره‌كانی جێگه‌ی نیگه‌رانین.
ئه‌و وتاره‌ی كه ئۆباما له‌ئۆگۆستی 2007دا له‌بلاَوكراوه‌ی (فارین ئه‌فایه‌رز)واته (كاروباری ده‌ره‌وه)دا بلاَویكرده‌وه، گه‌لێك ئه‌گه‌ری گوماناوی‌و نیگه‌رانكه‌ری تێدابوو، ئه‌و له‌م وتاره‌یدا باسی له‌وه كردووه كه خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌سته به‌به‌خته‌وه‌ری ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ژین، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئۆباما جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ روانینه‌كانی بۆشدا نییه، كاتێك كه له‌خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا وتی: ئازادی ئێمه په‌یوه‌سته به‌ئازادی ته‌واوی خاڵه‌كانی تری جیهانه‌وه، به‌لاَم ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌و ترسناكه، ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ریكا كاتێك ده‌توانێت كامه‌ران‌و شاد بێت كه بتوانێت ئه‌و ولاَتانه‌ی نه‌هامه‌تی‌و ئاشووبیان تێدا هه‌یه، به‌ره‌و ئازادی‌و دیمۆكراتیان ببات، جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كان‌و هه‌وڵه‌كان بۆ سازكردنی میلله‌تانه، ئۆباما له‌بیری ئه‌وه‌دایه كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی داكۆكی كردن له‌به‌ها مرۆییه‌كانی جیهانه‌وه باشتر بكات، ئه‌م كاره‌ش وه‌كو كردار‌و خستنه‌كاره‌وه، جگه له‌گێلێتی هیچی تر نییه.
ئه‌مه واده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر كارێكی نامرۆڤانه سه‌ربكاته هه‌موو ولاَتانی جیهاندا، له‌كاتێكدا ئه‌م كاره پێویستی به‌هێزێكی زۆری ئابووری‌و سه‌ربازی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ولاَتگه‌لێكدا كه به‌هێزن، به‌لاَم سه‌ركوتكارن، بێگومان ده‌زانین كه ئه‌م كاره‌ش له‌سوودی ئه‌مه‌ریكا نییه‌و تووشی جه‌نگێكی گه‌وره‌و گرانی ده‌كات‌و هێنده‌ی ژێرخانی ولاَت لاواز ده‌كات، له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدایه، ئۆباما ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ره‌وانه‌ی دارفۆر بكات، ئه‌وا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكایه‌و هیچ گۆڕانێك نه‌هاتۆته ئاراوه.
ئه‌گه‌ر ئۆباما كاره‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌ت‌و رێز به‌تاكی ئه‌مه‌ریكیدا بێت ئه‌وا ده‌توانێت خواسته‌كان به‌جێبهێنێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كاندا جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا راپێچی جه‌نگ بكاته‌وه، ئه‌وا جگه له‌لاوازكردنی ولاَت هیچ تر له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت.
سه‌رچاوه: هه‌مشه‌هری ئۆنلاین
- NNAتێدگالن كاپنته‌ر، كه‌سێتی به‌ناوبانگ‌و جێگری سه‌رۆكی زانیاریییه‌كان‌و دیپلۆماسی ده‌ره‌وه‌یه له‌ده‌زگای كاتۆ، گالن خاوه‌نی هه‌شت كتێبی گرنگه له‌بواری كاروباری نێوده‌وڵه‌تیدا‌و گرنگترینیان (هێزی هۆشمه‌ند- به‌ره‌و دیپلۆماسییه‌تێكی ده‌ره‌كی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌مه‌ریكای 2008)ه، گالن چه‌ند پاش تێپه‌ڕینی هه‌ڵبژارد‌و سه‌ركه‌وتنی ئۆباما، له‌بلاَوكراوه‌ی ناشناڵ ئینترێستدا وتارێكی بلاَوكرده‌وه‌و تیادا به‌ڵێنه‌كانی باراك ئۆبامای هاوشێوه‌ی به‌ڵێنه‌كانی جۆرج بۆش باس كرد، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی ئۆباما له‌زۆربه‌ی بابه‌ته‌كاندا له‌بۆش توندتره‌و نابێت له‌مباره‌وه دڵی پێخۆش بكه‌ین. خاڵی بنه‌ڕه‌تی سه‌ركه‌وتنی ئۆباما له‌هه‌ڵبژاردندا باسوخواسه‌كان بوو له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌راستیدا له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه به‌روونی قسه‌ی نه‌كردووه، هێڵی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌گۆڕانی گونجاو هه‌یه.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا هه‌موو لایه‌نگرانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كارێكیان كرد له‌پێناوی ئاسایشیی خۆیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیان توشی جه‌نگێكی وه‌كو ڤێتنام كرد، به‌كۆتاییهاتنی جه‌نگیش بارودۆخ خراپتر بوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان بلاَوبوونه‌وه، هه‌ر له‌په‌نه‌ماوه بگره تا ده‌گاته هایتی‌و له‌باڵكان‌و كه‌نداوی فارس‌و سۆمالیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ن‌و سه‌رقاڵی چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی فه‌رمی‌و نافه‌رمییه.
بوونی فره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهان‌و چه‌سپاندنی دیمۆكراسی به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌یه‌كی وه‌كو رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست، كه زه‌مینه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌سته‌مه، بارودۆخی به‌سه‌رزه‌مینێكی تر گه‌یاندووه، وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌گۆڕان هه‌یه، به‌لاَم دیار نییه كه ئایا ئۆباما ده‌توانێت ئه‌م گۆڕانانه بكات یان نا؟. زۆرینه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ئۆباما له‌باره‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گشتی‌و نادیاره‌و تا ئێستا خۆی له‌ئاست ورده‌كارییه‌كانی شاردۆته‌وه، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه كه وامانلێده‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌دڵخۆش بین زیاتر نیگه‌ران‌و نا‌ئومێد ده‌بین، بۆ نموونه ئۆباما له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناتۆ، هیچ شتێكی نه‌دركاندووه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌ندامه تازه‌كانی ناتۆوه وه‌كو ئۆكرانیا‌و گورجستان- سه‌ره‌ڕای بوونی نیگه‌رانی رووسیا، كه‌چی به‌رگری ده‌كات.
ئۆباما ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ناتۆ له‌بۆسنیدا له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی كلینتۆندا به‌كارێكی باش ناوده‌بات‌و پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ ده‌كات ئه‌گه‌رچی روسیا نیگه‌رانه، له‌م باره‌وه هه‌ست به‌نیكه‌رانی ده‌كرێت‌و تا ئاستێك په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆنی پێشتری لێدێت، ئۆباما ده‌بێت له‌خۆی بپرسێت چۆن ده‌توانێت روبه‌روی ده‌سه‌لاَتێكی ئه‌تۆمی ببێته‌وه‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی پێبهێنێت، له‌مباره‌وه بۆچوونه‌كانی ئۆباما‌و زۆرینه‌ی هاوكاره‌كانی جێگه‌ی نیگه‌رانین.
ئه‌و وتاره‌ی كه ئۆباما له‌ئۆگۆستی 2007دا له‌بلاَوكراوه‌ی (فارین ئه‌فایه‌رز)واته (كاروباری ده‌ره‌وه)دا بلاَویكرده‌وه، گه‌لێك ئه‌گه‌ری گوماناوی‌و نیگه‌رانكه‌ری تێدابوو، ئه‌و له‌م وتاره‌یدا باسی له‌وه كردووه كه خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌سته به‌به‌خته‌وه‌ری ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ژین، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئۆباما جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ روانینه‌كانی بۆشدا نییه، كاتێك كه له‌خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا وتی: ئازادی ئێمه په‌یوه‌سته به‌ئازادی ته‌واوی خاڵه‌كانی تری جیهانه‌وه، به‌لاَم ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌و ترسناكه، ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ریكا كاتێك ده‌توانێت كامه‌ران‌و شاد بێت كه بتوانێت ئه‌و ولاَتانه‌ی نه‌هامه‌تی‌و ئاشووبیان تێدا هه‌یه، به‌ره‌و ئازادی‌و دیمۆكراتیان ببات، جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كان‌و هه‌وڵه‌كان بۆ سازكردنی میلله‌تانه، ئۆباما له‌بیری ئه‌وه‌دایه كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی داكۆكی كردن له‌به‌ها مرۆییه‌كانی جیهانه‌وه باشتر بكات، ئه‌م كاره‌ش وه‌كو كردار‌و خستنه‌كاره‌وه، جگه له‌گێلێتی هیچی تر نییه.
ئه‌مه واده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر كارێكی نامرۆڤانه سه‌ربكاته هه‌موو ولاَتانی جیهاندا، له‌كاتێكدا ئه‌م كاره پێویستی به‌هێزێكی زۆری ئابووری‌و سه‌ربازی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ولاَتگه‌لێكدا كه به‌هێزن، به‌لاَم سه‌ركوتكارن، بێگومان ده‌زانین كه ئه‌م كاره‌ش له‌سوودی ئه‌مه‌ریكا نییه‌و تووشی جه‌نگێكی گه‌وره‌و گرانی ده‌كات‌و هێنده‌ی ژێرخانی ولاَت لاواز ده‌كات، له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراقدایه، ئۆباما ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ره‌وانه‌ی دارفۆر بكات، ئه‌وا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكایه‌و هیچ گۆڕانێك نه‌هاتۆته ئاراوه.
ئه‌گه‌ر ئۆباما كاره‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌ت‌و رێز به‌تاكی ئه‌مه‌ریكیدا بێت ئه‌وا ده‌توانێت خواسته‌كان به‌جێبهێنێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كاندا جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا راپێچی جه‌نگ بكاته‌وه، ئه‌وا جگه له‌لاوازكردنی ولاَت هیچ تر له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت.
سه‌رچاوه: هه‌مشه‌هری ئۆنلاین
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






