هێرش شۆڕش ـ تایبه‌ت به
NNA
(سیاسه‌تی سیڤیل بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه) ئه‌مه ناونیشانی پڕۆژه‌یه‌كی عوسمان ئۆجه‌لان پلاتفۆرمی دیموكراته‌كانی كوردستانه بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی نوێی كوردی له‌باكووری كوردستان، ئۆجه‌لان پێیوایه دامه‌زراندنی پارتێكی دیموكرات‌و ریفۆرمخواز له‌باكووری كوردستان، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌و وتی:"هیچ كات ئاماده‌نیم دژایه‌تی په‌كه‌كه‌و ده‌ته‌په بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هاوكاریان بم، به‌ڵام به‌سیاسه‌ت‌و ستراتیژێكی تایبه‌ت تر"، له‌وباره‌یه‌وه (عوسمان ئۆجه‌لان) له‌دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، باس له‌دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌و ئامانجه‌كانی ده‌كات.
* له‌ئێستادا زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌نێوخۆو ده‌ره‌وه‌دا سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی هه‌واڵی دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌ن كه به‌نیازن له‌توركیادا دایبمه‌زرێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چیكراوه بۆ دروستكردنی ئه‌و پارته، یان چ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ توركیادا كراوه؟
- خه‌باتی ئێمه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گه‌ڵاڵه‌مان كردووه (سیاسه‌تی سیڤیل)، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان، چونكه ره‌وشی توركیا له‌ئێستادا ئاڵۆزه به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌داو له‌رابردووشدا شه‌ڕێكی دژوار هه‌ڵایسا، هه‌ردوولاش رێناده‌ن كه بزاڤێكی سیڤیل به‌ڕێوه‌بچێت‌و دروستبێت، توركیا ده‌خوازێت به‌هێزی سه‌ربازی شه‌ڕی خۆی په‌ره‌پێبدات‌و په‌كه‌كه له‌ناو ببات، به‌هه‌مانشێوه په‌كه‌كه‌ش به‌شه‌ڕی چه‌كداری ده‌خوازێت بگاته ئامانجه‌كه‌ی، واته هه‌ردوولایان په‌ره به‌سیاسه‌تی سه‌ربازی ده‌ده‌ن‌و هیچ رۆڵ‌و گرنگییه‌كیان به‌خه‌بات‌و سیاسه‌تی مه‌ده‌نی (سیڤیل) نه‌داوه، ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار كه له‌په‌كه‌كه جیابووینه‌ته‌وه هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ین له‌خه‌بات‌و سیاسه‌تی توركیادا، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پارته نوێیه له‌توركیادا دابمه‌زرێنین.
بۆ دیدار‌و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ توركیا، له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی فه‌رمی هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توركیا وه‌فدێكی نارده هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌فدێكی ره‌سمی نه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی باڵا، ئێمه پڕۆژه‌كه‌ی خۆمان پێدان، ئه‌وانیش پڕۆژه‌كه‌یان پێباشبوو، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕێی توركیا تاوه‌كو وه‌فدێكی ره‌سمی بنێرێته لامان‌و گفتوگۆی زیاتر بكه‌ین.
* ده‌تانه‌وێ بڵێن تائێستا له‌باكووری كوردستان (توركیا) كورد خه‌بات‌و سیاسه‌تی سیڤیلی نه‌كردووه؟
- به‌دڵنیاییه‌وه تائێستا كورد له‌باكوور ئه‌وه‌نده‌ی سیاسه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵبژاردووه كه‌متر گرنگی به‌خه‌باتی سیاسیی مه‌ده‌نی داوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم زه‌مینه‌ی كه پارتییه‌ك به‌ڕاستی سیاسه‌تی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژاردووه‌و له‌سه‌ری رێده‌كات، به‌داخه‌وه زۆر لاوازه، له‌و رووه‌شه‌وه ده‌بێت پارتییه‌كی دیكه‌ی كوردی دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تمه‌دارمان زۆره، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ن. دواتر ناكرێت ئێمه له‌باشوور دابنیشین‌و بڵێین خه‌بات بۆ باكوور ده‌كه‌ین، یان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، چونكه ئه‌وه راست نییه‌و سه‌ركه‌وتووش نابین، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه خاكی باكوور‌و له‌وێ خه‌باتمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه له‌ناو خه‌ڵك‌و خاكی خۆماندا، كه دڵنیام زۆر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بین له‌ئێستا.
* بۆ دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌و گه‌ڕانه‌وه‌تان هیچ وتووێژێك له‌گه‌ڵ توركیا كراوه؟
- سه‌ره‌تا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان ئێمه داوامان له‌توركیا كردووه دوو یاسای تایبه‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه ده‌ربكات، یه‌كه‌میان یاسای لێبووردنی گشتییه‌و دووه‌میش یاسای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ وڵات، هه‌تا ئه‌و دوو یاسایه‌ش ده‌رنه‌چێت، ئێمه ناتوانین بگه‌ڕیێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وتووێژیش له‌گه‌ڵ توركیادا، له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی فه‌رمی، نه‌خێر هیچ وتووێژێك نه‌كراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی ناڕه‌سمی له‌توركیاوه كه پێكهاتبوون له‌ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر سه‌ردانیان كردین، به‌ڵام ئێمه داوامانكردووه ئه‌و دانیشتنانه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی بێت‌و توركیاش ئه‌و دوو یاسایه ده‌ربكات، ئه‌و كات ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باكووری كوردستان‌و پارته‌كه‌مان داده‌مه‌زرێنین.
* چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (كه‌جه‌كه) ئه‌حمه‌د ده‌نیز، پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌دژی په‌كه‌كه ناوبردبوو، ئایا پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه (سیاسه‌تی سیڤیل) له‌باكوور دژی په‌كه‌كه‌یه؟
- نه‌خێر هیچ كات ئاماده‌نیم دژایه‌تی هیچ پارتێكی كوردی بكه‌م، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه، چونكه نیوه‌ی ژیانم له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا به‌سه‌ربرد، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوكاری هه‌موو پارته كوردییه‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان بگه‌یه‌نینه ئه‌و ئامانجه‌ی ساڵه‌های ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین.
ئێستا له‌توركیادا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ده‌ته‌په) پارتێكی چه‌په‌و خۆی به‌سۆسیالیست ده‌زانێ به‌هه‌مانشێوه په‌كه‌كه‌ش هه‌روه‌ها، له‌به‌رئه‌وه ئێستا خه‌باتی گه‌لی كورد له‌باكوور پێویستی به‌خه‌باتی پارتێكی دیكه هه‌یه كه خه‌بات بۆ رێفۆرم‌و دیموكراتی بكات.
* تاچه‌ند عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ك براو وه‌ك سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ئاگاداری پڕۆژه‌كه‌ته بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پارته نوێیه له‌توركیادا؟
- من تائێستا پڕۆژه‌كه‌م ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆك ئاپۆ (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) نه‌كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای گه‌ڵاڵه‌ی پڕۆژه‌كه‌مدا وێنه‌یه‌كم ناردووه‌ته لای په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن له‌سه‌ری، دیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌رێی په‌كه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته لای سه‌رۆك ئاپۆ، چونكه له‌لێدوانی هه‌فته‌ی رابردوویدا ئاماژه‌یه‌كی به‌پڕۆژه‌كه‌ی من كرد‌و به‌پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌مدا ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، منیش وه‌ك برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی په‌كه‌كه به‌ڵێنمداوه به‌ئه‌وپه‌ڕی ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌دا بكه‌م‌و هیچ مۆركێكی دژایه‌تی گه‌لی كوردی پێوه دیارنه‌بێت.
* ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئیسماعیل بێشكچی نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاندبوو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه بۆ توركیا، ئایا هه‌ست ناكه‌یت به‌گه‌ڕانه‌وه‌تان توركیا مه‌رجتان بۆ دابنێ یان ده‌بێت له‌ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی توركیادا سیاسه‌تی پارته‌كه‌تان به‌ڕێوه‌به‌رن؟
- راسته بێشكچی زۆریش نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه من بگه‌ڕێمه بۆ توركیا، هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانییه‌كه‌ی ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو كه پێویست ده‌كات به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌م، توركیا ئه‌و دوو یاسایه ده‌ربكات كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، ئینجا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه.
دواتر ئێمه وه‌ك پارتێكی كورد هیچ كات ئاماده‌نین له‌ژێر گوشار‌و فشاردا كاربكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌رابردوودا ئه‌وه رووینه‌داوه، دواتر ره‌نگه ئێستا خه‌ڵكانێك له‌وه تێنه‌گه‌ن كه دروستكردنی ئه‌م پارته چه‌ند گرنگه بۆ گه‌لی كورد له‌باكوور، ئێستا به‌ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه ره‌نگه نزیكه‌ی شه‌ش تا حه‌وت ملیۆن لایه‌نگرو ئه‌ندامیان هه‌بێت له‌باكووری كوردستان، باشه خۆ ئه‌وێ كوردستانی گه‌وره‌یه، بۆچی ده‌بێت ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌مان هه‌بێت، كه من دڵنیام ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیكه كه ماون له‌گه‌ڵ (AKP)ن كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت پارتێكی دیكه‌ی كوردی دروستبێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگی كورد له‌ناوه‌نده‌كانی توركیادا زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت په‌رله‌مان، ئێستا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كورد له‌په‌رله‌مانی توركیادا هه‌یه، چه‌ند پارتی كوردی دیكه‌ش له‌توركیا دابمه‌زرێ ئه‌وا ئه‌وه‌نده ده‌نگی كورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
NNA(سیاسه‌تی سیڤیل بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه) ئه‌مه ناونیشانی پڕۆژه‌یه‌كی عوسمان ئۆجه‌لان پلاتفۆرمی دیموكراته‌كانی كوردستانه بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی نوێی كوردی له‌باكووری كوردستان، ئۆجه‌لان پێیوایه دامه‌زراندنی پارتێكی دیموكرات‌و ریفۆرمخواز له‌باكووری كوردستان، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه‌و وتی:"هیچ كات ئاماده‌نیم دژایه‌تی په‌كه‌كه‌و ده‌ته‌په بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هاوكاریان بم، به‌ڵام به‌سیاسه‌ت‌و ستراتیژێكی تایبه‌ت تر"، له‌وباره‌یه‌وه (عوسمان ئۆجه‌لان) له‌دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ، باس له‌دامه‌زراندنی ئه‌و پارته‌و ئامانجه‌كانی ده‌كات.
* له‌ئێستادا زۆربه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له‌نێوخۆو ده‌ره‌وه‌دا سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی هه‌واڵی دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌ن كه به‌نیازن له‌توركیادا دایبمه‌زرێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چیكراوه بۆ دروستكردنی ئه‌و پارته، یان چ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ توركیادا كراوه؟
- خه‌باتی ئێمه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گه‌ڵاڵه‌مان كردووه (سیاسه‌تی سیڤیل)، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد له‌باكووری كوردستان، چونكه ره‌وشی توركیا له‌ئێستادا ئاڵۆزه به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌داو له‌رابردووشدا شه‌ڕێكی دژوار هه‌ڵایسا، هه‌ردوولاش رێناده‌ن كه بزاڤێكی سیڤیل به‌ڕێوه‌بچێت‌و دروستبێت، توركیا ده‌خوازێت به‌هێزی سه‌ربازی شه‌ڕی خۆی په‌ره‌پێبدات‌و په‌كه‌كه له‌ناو ببات، به‌هه‌مانشێوه په‌كه‌كه‌ش به‌شه‌ڕی چه‌كداری ده‌خوازێت بگاته ئامانجه‌كه‌ی، واته هه‌ردوولایان په‌ره به‌سیاسه‌تی سه‌ربازی ده‌ده‌ن‌و هیچ رۆڵ‌و گرنگییه‌كیان به‌خه‌بات‌و سیاسه‌تی مه‌ده‌نی (سیڤیل) نه‌داوه، ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار كه له‌په‌كه‌كه جیابووینه‌ته‌وه هه‌ست به‌و بۆشاییه ده‌كه‌ین له‌خه‌بات‌و سیاسه‌تی توركیادا، بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پارته نوێیه له‌توركیادا دابمه‌زرێنین.
بۆ دیدار‌و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ توركیا، له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی فه‌رمی هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توركیا وه‌فدێكی نارده هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌فدێكی ره‌سمی نه‌بوون له‌سه‌ر ئاستی باڵا، ئێمه پڕۆژه‌كه‌ی خۆمان پێدان، ئه‌وانیش پڕۆژه‌كه‌یان پێباشبوو، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕێی توركیا تاوه‌كو وه‌فدێكی ره‌سمی بنێرێته لامان‌و گفتوگۆی زیاتر بكه‌ین.
* ده‌تانه‌وێ بڵێن تائێستا له‌باكووری كوردستان (توركیا) كورد خه‌بات‌و سیاسه‌تی سیڤیلی نه‌كردووه؟
- به‌دڵنیاییه‌وه تائێستا كورد له‌باكوور ئه‌وه‌نده‌ی سیاسه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵبژاردووه كه‌متر گرنگی به‌خه‌باتی سیاسیی مه‌ده‌نی داوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم زه‌مینه‌ی كه پارتییه‌ك به‌ڕاستی سیاسه‌تی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژاردووه‌و له‌سه‌ری رێده‌كات، به‌داخه‌وه زۆر لاوازه، له‌و رووه‌شه‌وه ده‌بێت پارتییه‌كی دیكه‌ی كوردی دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تمه‌دارمان زۆره، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ن. دواتر ناكرێت ئێمه له‌باشوور دابنیشین‌و بڵێین خه‌بات بۆ باكوور ده‌كه‌ین، یان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، چونكه ئه‌وه راست نییه‌و سه‌ركه‌وتووش نابین، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه خاكی باكوور‌و له‌وێ خه‌باتمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه له‌ناو خه‌ڵك‌و خاكی خۆماندا، كه دڵنیام زۆر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بین له‌ئێستا.
* بۆ دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌و گه‌ڕانه‌وه‌تان هیچ وتووێژێك له‌گه‌ڵ توركیا كراوه؟
- سه‌ره‌تا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان ئێمه داوامان له‌توركیا كردووه دوو یاسای تایبه‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه ده‌ربكات، یه‌كه‌میان یاسای لێبووردنی گشتییه‌و دووه‌میش یاسای گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ وڵات، هه‌تا ئه‌و دوو یاسایه‌ش ده‌رنه‌چێت، ئێمه ناتوانین بگه‌ڕیێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وتووێژیش له‌گه‌ڵ توركیادا، له‌سه‌ر ئاستی وه‌فدی فه‌رمی، نه‌خێر هیچ وتووێژێك نه‌كراوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی ناڕه‌سمی له‌توركیاوه كه پێكهاتبوون له‌ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر سه‌ردانیان كردین، به‌ڵام ئێمه داوامانكردووه ئه‌و دانیشتنانه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی بێت‌و توركیاش ئه‌و دوو یاسایه ده‌ربكات، ئه‌و كات ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باكووری كوردستان‌و پارته‌كه‌مان داده‌مه‌زرێنین.
* چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (كه‌جه‌كه) ئه‌حمه‌د ده‌نیز، پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌دژی په‌كه‌كه ناوبردبوو، ئایا پڕۆژه‌كه‌ی ئێوه (سیاسه‌تی سیڤیل) له‌باكوور دژی په‌كه‌كه‌یه؟
- نه‌خێر هیچ كات ئاماده‌نیم دژایه‌تی هیچ پارتێكی كوردی بكه‌م، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه، چونكه نیوه‌ی ژیانم له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا به‌سه‌ربرد، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوكاری هه‌موو پارته كوردییه‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌باكووری كوردستان بگه‌یه‌نینه ئه‌و ئامانجه‌ی ساڵه‌های ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین.
ئێستا له‌توركیادا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ده‌ته‌په) پارتێكی چه‌په‌و خۆی به‌سۆسیالیست ده‌زانێ به‌هه‌مانشێوه په‌كه‌كه‌ش هه‌روه‌ها، له‌به‌رئه‌وه ئێستا خه‌باتی گه‌لی كورد له‌باكوور پێویستی به‌خه‌باتی پارتێكی دیكه هه‌یه كه خه‌بات بۆ رێفۆرم‌و دیموكراتی بكات.
* تاچه‌ند عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ك براو وه‌ك سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه ئاگاداری پڕۆژه‌كه‌ته بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پارته نوێیه له‌توركیادا؟
- من تائێستا پڕۆژه‌كه‌م ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆك ئاپۆ (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) نه‌كردووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای گه‌ڵاڵه‌ی پڕۆژه‌كه‌مدا وێنه‌یه‌كم ناردووه‌ته لای په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن له‌سه‌ری، دیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌رێی په‌كه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته لای سه‌رۆك ئاپۆ، چونكه له‌لێدوانی هه‌فته‌ی رابردوویدا ئاماژه‌یه‌كی به‌پڕۆژه‌كه‌ی من كرد‌و به‌پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌مدا ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، منیش وه‌ك برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی په‌كه‌كه به‌ڵێنمداوه به‌ئه‌وپه‌ڕی ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌و پارته نوێیه‌دا بكه‌م‌و هیچ مۆركێكی دژایه‌تی گه‌لی كوردی پێوه دیارنه‌بێت.
* ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئیسماعیل بێشكچی نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاندبوو له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه بۆ توركیا، ئایا هه‌ست ناكه‌یت به‌گه‌ڕانه‌وه‌تان توركیا مه‌رجتان بۆ دابنێ یان ده‌بێت له‌ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی توركیادا سیاسه‌تی پارته‌كه‌تان به‌ڕێوه‌به‌رن؟
- راسته بێشكچی زۆریش نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه من بگه‌ڕێمه بۆ توركیا، هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانییه‌كه‌ی ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو كه پێویست ده‌كات به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌م، توركیا ئه‌و دوو یاسایه ده‌ربكات كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، ئینجا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه.
دواتر ئێمه وه‌ك پارتێكی كورد هیچ كات ئاماده‌نین له‌ژێر گوشار‌و فشاردا كاربكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌رابردوودا ئه‌وه رووینه‌داوه، دواتر ره‌نگه ئێستا خه‌ڵكانێك له‌وه تێنه‌گه‌ن كه دروستكردنی ئه‌م پارته چه‌ند گرنگه بۆ گه‌لی كورد له‌باكوور، ئێستا به‌ده‌ته‌په‌و په‌كه‌كه ره‌نگه نزیكه‌ی شه‌ش تا حه‌وت ملیۆن لایه‌نگرو ئه‌ندامیان هه‌بێت له‌باكووری كوردستان، باشه خۆ ئه‌وێ كوردستانی گه‌وره‌یه، بۆچی ده‌بێت ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌مان هه‌بێت، كه من دڵنیام ئه‌و ژماره زۆره‌ی دیكه كه ماون له‌گه‌ڵ (AKP)ن كه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت پارتێكی دیكه‌ی كوردی دروستبێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌نگی كورد له‌ناوه‌نده‌كانی توركیادا زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت په‌رله‌مان، ئێستا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كورد له‌په‌رله‌مانی توركیادا هه‌یه، چه‌ند پارتی كوردی دیكه‌ش له‌توركیا دابمه‌زرێ ئه‌وا ئه‌وه‌نده ده‌نگی كورد له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






