به‌هۆی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر)، چالاكی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای شاری كامیارانی كوردستانی ئێران، بارودۆخی ئه‌و شاره به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات‌و حكومه‌تی ئێرانیش هێزێكی زۆری خزاندووه‌ته ئه
و شاره‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دوای ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌ی (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر)، چالاكی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای كامیارانی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به‌هێزتر بوو، خه‌ڵكی ئه‌و شاره پۆل پۆل كۆبوونه‌ته‌وه‌و خۆیان بۆ خۆپیشاندان ئاماده كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حكومه‌تی ئێران به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ڕوودانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، دوای چوار مانگ ڕێگه‌ی به (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر) داوه له‌زینداندا له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات‌و خه‌ڵك‌و بنه‌ماڵه‌كی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و مامۆستا كورده هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، مامۆستا و چالاكی مه‌ده‌نی، كوردی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌و به تۆمه‌تی جوڵانه‌وه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
و شاره‌وه.به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دوای ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌ی (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر)، چالاكی مه‌ده‌نی‌و مامۆستای كامیارانی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به‌هێزتر بوو، خه‌ڵكی ئه‌و شاره پۆل پۆل كۆبوونه‌ته‌وه‌و خۆیان بۆ خۆپیشاندان ئاماده كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حكومه‌تی ئێران به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ڕوودانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، دوای چوار مانگ ڕێگه‌ی به (فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر) داوه له‌زینداندا له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكات‌و خه‌ڵك‌و بنه‌ماڵه‌كی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و مامۆستا كورده هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، مامۆستا و چالاكی مه‌ده‌نی، كوردی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌و به تۆمه‌تی جوڵانه‌وه دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
| < نیشاندان | داهاتوو > |
|---|






