كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێی بۆ مۆبایل داناوه، ده‌توانێت چاودێریی ئه‌و كێشانه بكات كه ڕووبه‌ڕووی پێست ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی مومتاز نیوز، كۆمپانیای (فۆجیتسۆ Fujitsu) له‌كۆنفرانسێكیدا له‌شاری تۆكیۆ، به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایلی خسته‌ڕوو، كه یارمه‌تی خانمانی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات، به‌وێنه‌گرتنی پێستی ده‌م‌و چاویان له‌و كێشانه ئاگاداربن، كه توشی پێستیان ده‌بێت، وه‌كو په‌ڵه‌ی پێست‌و گۆڕانی ڕه‌نگی پێستیان.
ئه‌و سیستمه‌ی كه كۆمپانیای فۆجیتسۆ دایناوه بریتییه له‌كارتێكی بچوكی (15) ملیمه‌تری‌و له‌نزیك مۆبایله‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی پێست داده‌نرێت، دواتر كامێرای مۆبایله‌كه ده‌توانێت وێنه‌ی پێست بگرێت‌و كارته‌كه‌ش ده‌توانێت كاریگه‌ریی سترێس‌و هه‌ڵچوونی ده‌روونی‌و وه‌رزش‌و چۆنیه‌تی خه‌وتن، له‌سه‌ر پێست بپێوێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش، فۆجیتسۆ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه تا دوو ساڵی ئاینده بگه‌یه‌نێته یه‌ك ملیۆن كه‌س.
---------------------------------------------------------------
شه‌یما حه‌مه‌ئه‌مین