
نوسینی: سالح ڕه‌حمان
دوای نسكۆی ساڵی 1975 كه به‌سه‌ر شۆڕشی كورددا هات‌و ده‌رئه‌نجامی پیلانێكی هه‌رێمی بوو جیهانیش له‌ئاستیدا بێده‌نگ بوو، جه‌ماوه‌ری كوردستان تووشی شۆك ببوو ترسی ئه‌وه‌ش هاتبووه ئارا، كه چیتر گه‌لی كورد نه‌توانێت پشكۆی شۆڕش بگه‌شێنێته‌وه‌و بڵێسه‌ی ئاگرێكی نوێ بدات به‌گوێی دوژمنانی‌دا.
رژێمی به‌عس كه سه‌رقاڵی خۆ ته‌یاركردن بوو به‌چه‌ك‌و جبه‌خانه‌و له‌ناوبردنی هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌كان، پیلانی وردی داڕشتبوو، كه كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێری له‌ناوچوون ببات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سته‌م‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كورد ببوه دروشمی پیاوه‌كانی، كه ده‌یانویست گه‌لی كورد بتۆقێنن.
ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ڕۆشنبیر‌و سیاسی‌و گه‌نجانی كورد سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن بوون بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش، هه‌ر دوابه‌دوای جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی جه‌زائیر، تێكۆشه‌ران ده‌ستیانكرد به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانیان‌و له‌و بواره‌شدا (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) ڕۆڵی به‌رچاوی بینی له‌دروستكردنی شانه‌ی نهێنی بۆ ڕێكخستن‌و شانه‌ی چه‌كداری كه به (مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان) ناسران، لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش قۆڵی مه‌ردایه‌تییان لێ هه‌ڵماڵی‌و ده‌ستیان كرد به‌خۆڕێكخستنه‌وه.
به‌ڵام له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا، گیانی شۆڕشگێڕی گه‌رمتر بوو هه‌ر زوو كه‌وتنه‌وه خۆیان، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان خولیای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس بوون، به‌ڵام ئه‌و گیانی شۆڕشگێڕییه له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا زیاتر تۆخ ببووه‌وه، من ناوچه‌كانی دیكه به‌جێ ده‌هێڵم بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه زیاتر شاره‌زای ئه‌و ناوچانه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت تیشكێكی كه‌می بخه‌مه سه‌ر، ناوچه‌ی پێنجوێنه، كه من خۆم له‌دایكبووی ئه‌و خاك‌و ئاوه‌م.
هه‌رچه‌نده من له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێشتا منداڵ بووم، به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێن (زاكیره‌ی منداڵی زۆر به‌هێزه‌و ڕووداوه‌كان به‌باشی تۆمارده‌كات)، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی كورته باسێك له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و كاته بخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ران، كه هه‌ندێكیان به‌چاوی خۆم بینیومن‌و هه‌ندێكیشیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌كاتی ڕووداوه‌كاندا، به‌رگوێم ده‌كه‌وتن، پاشماوه‌كه‌ی تریش له‌زاری هاوڕێیان‌و نوسینی كه‌سانی دیكه‌وه بیستوومن.
شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌حوكمی هه‌ڵكه‌وته جوگرافی‌و گرنگه‌كه‌یه‌وه كه ناوچه‌یه‌كی سنووری‌و شاخاوییه هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌كانی زووه‌وه جێگه‌ی شۆڕش‌و به‌رخۆدان بووه، له‌شۆڕشه‌كانی كۆماری مهاباد‌و پێشتر‌و ته‌نانه‌ت له‌شۆڕشی ئه‌یلولیشدا پشتیوانێكی به‌هێز بووه، بۆیه بووه‌ته جێگه‌ی ته‌ماعی داگیركه‌ران‌و دوژمنان، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵیانداوه، ئه‌و شارۆچكه ڕازاوه‌یه تێكبده‌ن، چه‌ند جارێكیش بۆردوومان كراوه‌و سووتێنراوه، خه‌ڵكه‌كه‌شی چه‌ند جارێك ڕووبه‌ڕووی ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه، بۆیه چه‌ند ماوه‌یه‌كی كورت له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، خه‌ڵكی پێنجوێن، هه‌رزوو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانه‌كانی دوژمن ده‌ستپێكرده‌وه، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)، گه‌نجان‌و ڕۆشبیران په‌یوه‌ندییان به‌شانه‌كانی ڕێكخستنه‌وه كرد‌و هه‌ندێكیشیان چوونه ڕیزی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌شاخ بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانیاندا خه‌باتیان ده‌كرد، شانه‌كانی ڕێكخستنیش سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیكردن بوون به‌جه‌ماوه‌ره‌وه‌و مژده‌ی ئه‌وه‌یان به‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌دا، كه شۆڕشی كورد كۆتایی نه‌هاتووه‌و خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه، له‌و بواره‌شدا له‌ناو شاری پێنجوێندا چه‌ندین شانه‌ی ڕێكخستن له‌گه‌نجان پێكهێنران، كه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا تێكه‌ڵ بوون‌و ڕێنمایی‌و سه‌رپه‌رشتیی هه‌ندێك كاریان ده‌كرد، له‌هه‌مان كاتدا چاودێرێكی وردی جموجۆڵه‌كانی ڕژێمی به‌عس بوون، چونكه چه‌ندین داموده‌زگای ئاسایش‌و ئیستخباراتی له‌و ناوچه‌یه‌دا دانابوو.
خه‌ڵكی پێنجوێن هاوشانی ڕێكخستنه‌كان، ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و سه‌ربازه‌كان ده‌بوونه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌یادی نه‌ورۆز‌و هه‌ندێك یادی تردا، له‌دوای ساڵی 1976 ه‌وه چه‌ند خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هاوڵاتیان‌و داموده‌زگاكانی ڕژێمدا ڕوویاندا، هاوڵاتیان دروشم‌و هوتافیان له‌دژی به‌عس ده‌وته‌وه‌و ڕێكخستنه‌كانیش بڵاوكراوه‌و چاپه‌مه‌نییه‌كانیان له‌ناو كۆڵان‌و شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵده‌واسی، ته‌نانه‌ت له‌بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانیشه‌وه، سروودی نیشتمانی‌یان لێده‌دا.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر‌و پیاوانی ڕژێم درێژه‌ی كێشا، به‌ڵام ڕق‌و قینی جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كان به‌عس، هێنده‌ی تر په‌ره‌یان ده‌سه‌ند، به‌تایبه‌ت كه ڕژێم به‌پیلانێكی گڵاو، گونده‌كانی بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان ڕاگواستبوو، ناوچه‌كه‌ی ده‌كرده (موحه‌ڕه‌مه)و سنووری له‌هاوڵاتیان زیاتر ده‌ته‌نی، تا دواجار له‌یادی نه‌ورۆزی ساڵێ 1980 دا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن پێنجوێنییه‌كانه‌وه، دژی ڕژێمی به‌عس سه‌ریهه‌ڵدا‌و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه، له‌دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ش پیاوانی ڕژێم كه‌وتنه سۆراخكردنی شانه‌كانی ڕێكخستن‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌بووه، له‌به‌رامبه‌ردا ڕێكخستنه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دوژمنی بسه‌لمێنن كه شۆڕشی نوێ به‌پشتیوانیكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان پشتئه‌ستووره، پلانیان داده‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فراوانتر بكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانیش چالاكییه‌كانیان چڕتر كردبووه‌وه، هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه، بۆنی ئه‌وه‌یان لێده‌هات كه ڕووداوێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه‌و له‌هه‌ر ساتێكدابێت ده‌ته‌قێته‌وه.
ڕۆژی 17/7/1980 پێشمه‌رگه‌یه‌كی پێنجوێنی كۆمه‌ڵه ده‌یه‌وێت له‌سنووره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی شارباژێڕ بچێت، به‌ڵام له‌نزیك گوندی (هه‌ڵاڵاوا) ده‌كه‌وێته بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی ڕژێمه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت په‌یده‌ستی بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌كه‌ش جوامێرانه لێیان دێته ده‌ست‌و به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك ده‌كوژێت‌و سه‌ربازێكیش بریندار ده‌كات، بۆخۆیشی به‌سه‌لامه‌ی ڕزگاری ده‌بێت، كاتێك فه‌رمانده‌یی هێزه‌كان به‌و ڕووداوه ده‌زانن، هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ڕووداوكه ده‌كه‌ن، هێزه‌كه‌ش ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێن، له‌و كاته‌شدا شوانێكی پێنجوێنی به‌ناوی (دێوانه مه‌جید) له‌و ده‌وروبه‌ره له‌گه‌ڵ منداڵێكدا وڵاخه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن، هێزه‌كه‌ش ده‌ستگیری ده‌كه‌ن‌و ده‌یبه‌ن بۆ باره‌گاكه‌یان، منداڵه‌كه ئازاد ده‌كه‌ن‌و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چۆنێتی حاڵه‌ته‌كه ده‌گێڕێته‌وه، له‌و لاشه‌وه هێزه‌كانی ڕژێم زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌و دوور له‌هه‌ر هه‌ستێكی مرۆڤانه، هه‌ڵده‌ستن به‌كوشتنی دێوانه مه‌جید، بگره به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن‌و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌شێوێنن‌و فڕێی ده‌ده‌ن، ڕۆژی دواتر خه‌ڵكی پێنجوێن بۆ سۆراخی ده‌چنه ئاو ناوه‌ی كه لێی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ته‌رمێكی شێواو ده‌بینن كه زۆر بێبه‌زه‌ییانه ئه‌شكه‌نجه دراوه، ته‌رمه‌كه ده‌هێننه‌وه بۆ ناو شار به‌مه‌به‌ستی شۆردن‌و ئه‌سپه‌رده‌كردنی.
كاتێك ڕۆژی 19-7-1980 ته‌رمی دێوانه مه‌جید گه‌یشته‌وه ناو شار، هه‌موو خه‌ڵكی پێنجوێن، زۆر به‌داخ بوون‌و نه‌یانتوانی له‌ئاست ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگ بن، بۆیه پۆل پۆل هاوڵاتیان ڕوویانكرده، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه ته‌رمی دێوانه مه‌جیدی تێدا ده‌شۆردرا، ڕێكخسته‌كانیش كه‌وتنه‌خۆیان‌و بڕیاریاندا ته‌رمه‌كه به‌ناو پێنجوێندا بگێڕن‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوونبكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌یه سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌كورد، تا ده‌هات ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری جه‌نازه‌كه زیاتر ده‌بوو، دواتر به‌ره‌و گۆڕستانی (حاجی شێخ) كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی پێنجوێن به‌خاك سپێردرا‌و له‌سه‌ر گۆڕستانه‌كه، جه‌ماوه‌ر به‌ده‌نگی به‌رز دروشمیان له‌دژی به‌عس‌و سه‌دام ده‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده پیاوانی ڕژێم هه‌وڵیاندا به‌زۆر بڵاوه به‌خۆپیشانده‌ران بگه‌ن، به‌ڵام دادی نه‌دان، ویشستیان به‌تۆماركردنی ده‌نگی خه‌ڵك‌و ناونووسكردنیان بیانترسێنن، ئه‌وه‌ش به‌كاریان نه‌هات، وێنه‌ی خه‌ڵكیان گرت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر هێنده‌ی تر ده‌خرۆشان، سه‌ره‌نجام دووكان‌و بازاڕ داخران‌و ماته‌مینی بۆ شه‌هید دێوانه مه‌جید سازكرا، ڕژێم ویستی دانوستان بكات، به‌ڵام جه‌ماوه‌ی پێنجوێنی ڕاپه‌ڕیو، ڕازی نه‌بوون‌و داوای به‌سزاگه‌یاندنی تاو‌انبارانیان ده‌كرد.
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ڕژێم ویستی به‌هێزی سه‌ربازی جه‌ماوه‌ر سه‌ركوت بكات، به‌ڵام ئیتر ئیراده‌ی گه‌ل گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی تواناكانی‌و جه‌ماوه‌ر‌و شۆڕش ببوونه یه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه كاتێك به‌وه‌یانزانی كه دوژمن ده‌یه‌وێت به‌زه‌بری هێز چۆك به‌جه‌ماوه‌ر دابدات، هه‌ر زووبه‌زوو كه‌وتنه خۆیان‌و له‌هه‌ردوو هه‌رێمی (1+3)ی ئه‌و كاته، هێزێكی زۆریان خۆڕبوونه‌وه‌و گه‌یشتنه پێنجوێن، په‌لامارێكی وه‌های هێزه‌كانی ڕژێمیاندا، كه پیاوانی ڕژێم نه‌یانده‌زانی به‌ره‌و كوێ هه‌ڵبێن، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌رچه‌نده هێزی پێشمه‌رگه له‌ڕووی ژماره‌و جۆری چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له‌چاو دوژمن زۆر جیاوازبوو، به‌ڵام له‌لای هێزه‌كانی ڕژێم وابوو كه كێوه‌كان به‌سه‌ریاندا ڕووخاون‌و قیامه‌ت هه‌ستاوه، به‌و شێوه‌یه هێزی پێشمه‌رگه زه‌برێكی كوشنده‌ی له‌دوژمندا.
هه‌رچه‌نده زۆر شتی تر ماون كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بنوسرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای من زۆر جێگای بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه ڕاپه‌ڕینی 19-7-1980 ی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، بووه سه‌ره‌تای خه‌باتێكی نوێ‌و جه‌ماوه‌ر‌و شۆڕش پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی داگیركه‌ر بوونه‌وه، خه‌باتی شاخ‌و شار تێكه‌ڵ بوون‌و پێنجوێنیش، تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رمه‌شقی شاره‌كانی كوردستانی له‌سه‌رنا، كه ئێوه‌ش بێده‌نگ مه‌بن‌و ڕابپه‌ڕن، هه‌ر واش بوو، چونكه دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، ڕاپه‌ڕین شاره‌كانی تری كوردستانی گرته‌وه.
salih.rahman@yahoo.com




