
نووسینی: سه‌میره محه‌مه‌د/
له‌ڕۆژگاری ئێستاداو له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، باشترین میكانیزم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بهێنرێته پای وتار‌و په‌یامه‌كانمان، به‌بڕوای من ڕێگه‌ی هونه‌رییه به‌سه‌رجه‌م شێواز‌و جۆره‌كانیه‌وه.
كه ده‌شڵێم كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بێگومان له‌ڕووی ژیریی‌و شارستانیه‌ته‌وه، هێشتا له‌دواكه‌وتووییدا ماوین‌و هه‌وڵی بازدان ده‌ده‌ین به‌ره‌و كرانه‌وه‌و پێشكه‌وتن، ئه‌مه‌ش خواست‌و ویستی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه گه‌شه‌كردوو دواكه‌وتووه، یاخود به‌مانایه‌كی تر ده‌بێت چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه بێت كه به‌جیهانی سێیه‌م ناوده‌برێن، گومانیشی تێدانیه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵی‌و دواكه‌وتوانه‌ی كه به‌های مرۆڤ تیایاندا له‌سه‌ره‌تای ئاشنابووندایه‌و مافی مرۆڤ‌و یاسا‌و ده‌ستوور نه‌بوونه‌ته ڕێسای ژیانی پراكتیكی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌نێو ئه‌م گواستنه‌وه‌و مانه‌وه‌یه‌دا له‌نێوان نه‌ریتی كۆن‌و یاساكانی نه‌وه‌ی كۆن‌و خواستی نه‌وه‌ی نوێ‌و سه‌پێنراوه جیهانیه‌كانی جیهانگیرییدا، نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌بێئاگایی‌و كه‌مینه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی باوه‌ڕمه‌ند به‌چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ‌و به‌ها مرۆییه‌كان له‌هه‌وڵی چه‌سپاندنی میتۆدی مرۆڤبوون‌و به‌سه‌رده‌میانه بیركردنه‌وه له‌ژیاندان، له‌نێو كێشمه‌كێشی ئه‌م دوو فاقیه‌ته‌ی كه هه‌روه‌ك گه‌وره نووسه‌ری عێراقی عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت (تاكی عێراقی به‌كوردیشه‌وه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی دووفاقه) كه‌سایه‌تی دووفاقمان زۆره، له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی دیموكراتیخوازی ده‌كات، له‌ولاوه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ژن‌و كچه‌كه‌ی ده‌كات، یاخود له‌بواری ژناندا ده‌نووسێت‌و قسه‌ده‌كات، كه‌چی له‌ژیانی خۆیدا باوه‌ڕی نه‌ك به‌مافه‌كانی ژن به‌ڵكو به‌مرۆڤبوونی ژنیش نیه!! ئه‌مه‌یه وایكردووه پێویست بكات ئه‌و جۆره له‌تاكی دووفاق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه كاری له‌سه‌ر بكرێت: یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاستگۆ بێت‌و دووه‌میش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش بێگومان پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری شێوازی دیكه‌ی كاركردنه به‌ده‌ر له‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه ئێمه‌ی ژنان به‌كارمان هێناوه، بۆیه ده‌بێت له‌باری فێمینیستیه‌وه كه‌مێك ئاراسته‌كه بگۆڕین به‌ره‌و ڕاكێشانی ئه‌و جۆره له‌كه‌سایه‌تیانه، ئه‌ویش به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی كاركردن له‌بواری هونه‌ر، میوزیك، دراما‌و شانۆگه‌ری ته‌عبیری‌و....هتد، چونكه ئێستا خه‌ڵكی به‌هۆی جه‌نجاڵی ژیانه‌وه، كه‌متر گوێگری بابه‌ته جدی‌و ئه‌كادیمیه‌كانه، زیاتر ڕووده‌كه‌نه لایه‌نی شادی‌و هونه‌ر تا كه‌مێك له‌ماندوبوونه‌كانیان بڕه‌وێننه‌وه، ئێمه‌ی ژنانیش ده‌بێت سوود له‌و میكانیزمه وه‌ربگریت كه ده‌بێت كورترین‌و خێراترین ڕیگه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ژنانه‌مان، كه له‌ئێستادا تێبێنی ده‌كرێت زیاتر هونه‌ر ده‌توانێت ئه‌و میكانیزمه خێرا‌و كاریگه‌ره بێت له‌سه‌ر ڕای خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌په‌یامه‌كانمان‌و وه‌لاًَمده‌ره‌وه‌ی باش‌و به‌به‌ڵگه‌شه بۆ ئه‌و دیدو بۆچوونانه‌ی كه ده‌ڵێن (ژن وه‌ك چۆن له‌سیاسه‌تدا ده‌ستوه‌ستانه، به‌هه‌مانشێوه له‌هونه‌ریشدا كارامه نیه)، بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و بۆچوونانه‌ی جیاكاری ڕه‌گه‌زی قوڵ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا له‌م مانگه‌دا تیپێكی كچان، به‌ناوی تیپی ته‌واره‌وه له‌نه‌مسا توانی پله‌ی یه‌كه‌می هونه‌ری له‌میوزیك‌و ژه‌نیندا له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین تیپی گه‌وره‌و ولاَتی جیاجیا‌و ته‌نانه‌ت تیپی گه‌وره‌ی هونه‌ری، كه پیاوان بردوویانه به‌ڕیوه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، دیاره من نامه‌وێت ڕیكلام بۆ هیچ گرووپ‌و ڕیكخراوێك بكه‌م، به‌لاَم ئه‌مه‌م وه‌ك نمونه‌ی زیندوو خسته به‌رچاو، به‌ڕاستی ئه‌و تیپه توانیان په‌یامی ژنی كورد بگه‌یه‌نن به‌جیهان، چونكه میوزیك زمانێكی جیهانیه‌و پرسی ژنیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه سه‌ركه‌وتنی ژنی كورد له‌هه‌ركوێ‌و سه‌ر به‌هه‌رلایه‌نێك بێت، بۆخۆی مایه‌ی خۆشحاڵیه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازییه نمونه‌ی له‌م جۆه ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، كه ژنی كوردیش سه‌رباری نه‌هامه‌تیه‌كانی كۆڵی نه‌داوه‌و له‌هونه‌ریشدا كارامه‌یی‌و جێده‌ستی دیاره‌و بوونه‌ته نمونه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌ك بۆ ژنان، به‌ڵكو بۆ پیاوه میوزیكزان‌و ژه‌نیاره‌كان‌و هونه‌رمه‌ندانیش به‌گشتی.




