
نوسینی : سۆران گه‌ره‌وه‌یی /
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد له‌ساڵی 1989 و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و بلۆكی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات، له‌پاڵ گۆڕانی پێكهاته‌یی و ڕێكخراوه‌یی ئه‌و وڵاتانه ، ململانێی گه‌رمی كلتور و شوناسه جیاوازه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا. ململانێ و به‌یه‌كادانی ئیتنی و ئاینی ڕه‌نگه له‌مه‌ترسیدارترین پاشهاتی دوای دوو جه‌مسه‌ری جیهانبن .
ئه‌مڕۆ شوناسه‌كان له‌هه‌موو لایه‌كی جیهان له‌سه‌رپێ وه‌ستاون‌و نمایشی بوون و هێزی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی فره كه‌لتور و پێكهاته پشكی ڕابوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه، فاكته‌ری جه‌نگی كه‌نداو و دروستبونی ناوچه‌ی دژه فڕین باشترین زه‌مینه‌ی بۆ كورد ڕه‌خساند له‌پێناو سه‌لماندنه‌وه‌ی شوناس دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌شۆڕشی نه‌پساوه .
دوای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی شوناسه جیاوازه‌كان، ئه‌و كه‌مینه‌و پێكهاتانه دووباره كه‌وتنه‌به‌ر لافاوی عه‌وله‌مه‌وه، تاوایلێهات زۆرێكیان چونه قاڵبی نه‌مان‌و متبونه‌وه، ئه‌وانی تریش سیمای له‌تبونیان پێوه‌نه‌خشا، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش له‌م لێشاوه جیهانیه به‌دوورنه‌بوو. تێكشكانی سنووره نه‌ته‌وه‌یی‌و جوگرافیه ده‌ستكرده‌كان له‌پیرۆزی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێ شوناس و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رسه‌ختانه له‌هه‌مبه‌ر شۆڕشی عه‌وله‌مه‌دا وه‌ستان و توانیان درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن و سه‌رسه‌ختانه له‌پێشوتر پارێزگاری له‌و شوناسه بكه‌ن . ئێمه‌ی كورد تاڕاده‌یه‌ك توانیومانه سوود له‌ده‌رهاویشته‌كانی عه‌وله‌مه وه‌ربگرین ، به‌تایبه‌ت له‌بواری ڕاكێشانی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنی بیانی بۆزیاتر بیاتنانی ژێرخانی ئابووری . ڕه‌نگه كه‌موكورتیمان له‌گۆڕه‌پانی ئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ و دیموكراسیدا هه‌رمابێت ، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات و له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی عه‌وله‌مه و به‌هیمه‌تی نوخبه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری وڵات ئه‌م خاڵه لاوازانه‌ش به‌جێده‌هێلێین .
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی جیهاندا هاتووه و كیانی گه‌وره‌ی سیاسی وه‌ك سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌و له‌جێگه‌یدا 20 ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و شوناس جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌دا جێگه‌ی خۆیان كردوه‌ته‌وه ، ڕه‌نگه كیانی تریش به‌ڕێوه‌بن . وه‌ك ده‌زانن گه‌لی دارفۆر به‌شه‌وقه‌وه چاوه‌ڕوانی ڕۆژی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن تاكو به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بچڕن . بێگومان دوای سه‌ربه‌خۆبوونی دارفۆر ، چاوی چاودێران ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمێكه خاوه‌نی خاك و ئاڵا و زمانی هاوبه‌ش و پارله‌مان و حكومه‌ت و هێزی چه‌كداره ، ئه‌مانه‌ش پایه‌كانی بنیادی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن . دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌عێراق ، مقۆمقۆی جێگیركردنی هێزی ئاشتی پارێز له‌ئارادایه ، هه‌نگاوی له‌وچه‌شنه‌ش ئه‌گه‌ره‌كه به‌هێزتر ده‌كات .
له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌م و له‌چاخی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییدا، تاكه‌كان به‌ره‌و عه‌وله‌مه‌بوون ڕۆچونه نێو ناخی جیهانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن ، ئا له‌وكاته‌شدا مۆتیڤێكی گه‌وره له‌ناخی ئه‌و تاكانه‌دا هه‌یه به‌ئاقاری دیاریكردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری خۆیان . ته‌نانه‌ت به‌هۆی خه‌باتی بێ‌وچان له‌وبواره‌دا ، هه‌زاران تاك به‌ره‌و خۆرئاوایی مه‌ڵبه‌ندی ئازادی و دیموكراسی سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتوه و هه‌ر له‌وێش درێژه‌یان به‌تێكۆشان داوه و ڕه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌و شوناسه‌یان پێكهێناوه .
به‌مجۆره سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی هاوهه‌ڵوێستی و گردبونه‌وه‌ی شوناس و كلتوره جیاوازه‌كان بوو له‌بۆته‌ی كیانێكی فره‌ییدا ، وه‌لێ به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت و بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات ، ده‌وڵه‌تی دایك گیرۆده‌ی شلۆقی و له‌به‌ریه‌ك ترازان بوه‌وه ، له‌وخاڵه‌شدا تاكه‌كان وێڵی دیاریكردنی شوناسه‌كانیانبون . ئومێدیش وایه كیانی كوردی له‌هه‌ناوی عێراقی فره پێكهاته و كلتوردا له‌دایك بێت و ببێته نمونه بۆ وڵاته مۆزایكه تێكه‌ڵه‌كانی ده‌وروپشتمان ..
Soran.garaway@gmail.com




