هه‌ژاربابان–كه‌ركوك /
ڕۆژنامه‌نووسێك ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ی له‌توانای ئیداره‌ی كه‌ركوكدا بێت، درێغی نه‌كراوه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی بارودۆخی كه‌ركوكی خراپكردووه، به‌وته‌ی ناوبراو له‌وانه‌یه ئیداره به‌شێكی ئه‌م كێشه‌یه بێت، به‌ڵام زۆرتر لایه‌نه سیاسییه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه.
(له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج) نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك‌و بوونی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی له‌و شاره، هاوكات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌دای ئیداری شاره‌كه، هێما به‌وه‌ده‌كات، كه‌ركوك، وه‌كو شارێكی بێ خاوه‌نی عێراقی لێهاتووه، نه‌عێراقییه به‌مانای وشه، وه نه كوردستانی‌و نه ئه‌وه كه ده‌ڵێن هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
NNA/ چۆن ئه‌دای ئیداری پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
له‌تیف فاتیح: ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌دایه‌كی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك باشی هه‌یه، به‌ڵام به‌ڵام گه‌نده‌ڵی، بارودۆخی كه‌ركوكی خراپكردووه، كه له‌وانه‌یه ئیداره به‌شێكی ئه‌م كێشه‌یه‌ی بكه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام زیاتر له‌ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندایه، وه تاڕاده‌یه‌كیش هاوڵاتیانن، كه بێده‌نگن لێی، دیاره گرفتێك له‌چۆنێتی ئیشكردن‌و كه‌می خزمه‌تگوزاریدا هه‌یه، وه‌كو كه‌می دابینكردنی (كاره‌با، ئاو، ڕێگه‌وبان‌و ئاسایش‌و..).
دیاره ئه‌وه‌شی كراوه زیاتر ئه‌وه‌یه پێمان ئه‌فرۆشرنه‌وه، كاتێك لایه‌نێك پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات، به‌نوسراوێكی گه‌وره، ناوی خۆی وه‌ك پیاهه‌ڵدان به‌كاره‌كه‌ی‌و ده‌ستخۆشی له‌خۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌ڵئه‌واسێ، كه ئه‌مه ئه‌كاته ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌خه‌ڵكی شاره‌كه فرۆشراوه، نه‌ك خزمه‌تیان كرابێت، من وه‌كو كه‌سێك كه‌چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌م، له‌وانه‌یه به‌گشتی له‌ئه‌دای ئیداره‌ی كه‌ركوك ڕازی نه‌بم، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه سه‌د له‌سه‌د هیچ نه‌كراوه، دیاره شت كراوه هه‌نگاونراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه له‌مپه‌ڕو ڕێگری هه‌یه، كه‌ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان.
NNA/ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حزبه كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك په‌یڕه‌وی ئه‌كه‌ن، سیاسه‌تێكی حزبی یاخود كوردستانیانه؟
له‌تیف فاتیح: زیاتر سیاسه‌تی حزبانه به‌سه‌ریه‌وه زاڵه نه‌ك كوردستانییانه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كورد له‌كه‌ركوك ده‌یكات، حزبانه‌یه، له‌وانه‌شه هه‌رلایه‌ك بۆئه‌وه پاساوی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی سیاسه‌ته‌كه سیاسه‌تێكی حزبیانه‌یه.
NNA/ كورد له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه ڕه‌زامه‌ندی توركمان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، پێتوایه ئه‌مه له‌به‌رچییه؟
له‌تیف فاتیح: هه‌ڵه له‌سیاسه‌ته‌كه‌دا هه‌یه‌و خاڵی پۆزه‌تیڤیشی تیادایه، به‌بڕوای من ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه گیراوه‌ته‌به‌ر له‌حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تری كوردی ده‌گۆڕێت، له‌وانه حزبێك توندتر مامه‌ڵه‌ی كردبێت، حزبێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر، له‌وانه حزبێك مامه‌ڵه‌یه‌كی هۆشیارانه‌ی كردبێت له‌گه‌ڵ توركماندا، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه به‌بڕوای من سیاسه‌ته‌كه دوو لایه‌نه‌یه، مامه‌ڵه‌ی پۆزه‌تیفانه كراوه، له‌هه‌مان كاتدا مامه‌ڵه‌ی نێگه‌تیفانه‌ش هه‌بووه، دیاره هه‌رلایه‌نێكیش مامه‌ڵه‌ی خراپ بكات به‌خراپی به‌سه‌ر هه‌موو كورددا ده‌شكێته‌وه، چونكه هاوڵاتی یاخود توركمان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، ناڵێن فڵان حزب ئه‌و كاره‌ی كرد، به‌ڵكو ده‌ڵێن كورد كردی.
NNA/ پێتوایه ده‌بێت چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دایه‌كی باشتر به‌ئیداره‌ی كه‌ركوك بدرێت؟
له‌تیف فاتیح: ، له‌حه‌وت ساڵی ڕابردودا، یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئێمه له‌كه‌ركوك، نه‌گۆڕینی ده‌م‌و چاوه‌كانه، كه ئه‌مه‌ش مه‌نتیق نییه، له‌وانه‌یه ناڕێكیش بێت، كه‌سێك چوار ساڵی ته‌واو له‌سه‌ر كورسییه‌ك دابنیشێ، ده‌كرێ كه‌سه‌كان تاقی بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر توانی كاربكات ئه‌وا باشه‌و ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی، ئه‌وا لاببرێت‌و كه‌سێكی شیاوتر له‌شوێنه‌كه‌ی دابنرێت، من بۆچوونم وایه له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌م‌و كورتی هه‌بووه، به‌ڵام كاریش كراوه، له‌وانه‌یه كه‌سێكی وه‌كو پارێزگار هه‌رئه‌وه‌نده توانای هه‌بێت، هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه بوار‌و ئازادی بده‌ین به‌وان تا توانای خۆیان به‌ده‌ربخه‌ن، دیاره یه‌كێك له‌گرفته‌كان ئه‌وه‌یه كه‌ركوك به‌قه‌زاو ناحیه دابڕاوه‌كانیشیه‌وه، وه‌كو شارێكی بێ خاوه‌نی عێراقی لێهاتووه، نه‌عێراقیه به‌مانای وشه، نه‌كوردستانی، وه نه ئه‌وه‌بوو كه ده‌ڵێن هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقی‌و ئیداری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دام‌و ده‌زگای كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كردووته‌وه، كه له‌و نێوانه‌شدا ته‌نیا دانیشتوانه‌كه‌ی بونه‌ته قوربانی.




