فه‌رهاد قادر-NNA/
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، بودجه‌ی حزبه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش كۆك نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی چ سیستمێك ئه‌و بودجه‌یه ده‌ستنیشانكرێت.
(دلێر مه‌حمود) به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (90.000.000.000) نه‌وه‌د ملیار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵی حزب‌و ڕێكخراوه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بودجه‌ی حزبه‌كان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردن‌و دواكه‌وتنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتی:"پێویسته به‌پێی یاسا ئه‌و پرۆژه‌یه ڕێكبخرێت، تا بزانرێت به‌پێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی یاخود مێژووی خه‌باتی حزبه‌كان بودجه‌كه دیاری بكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێی یاسا كۆنه‌كان‌و سیستمه كۆنه‌كه بودجه ده‌درێته حزب‌و ڕێكخراوه‌كان‌و پێشتر چۆن بودجه‌یان پێدرابێت، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت كه‌مێك زیاتر یاخود كه‌متربێت، ئه‌وه‌ش دوای بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
(دلێر مه‌حمود) په‌سه‌ندنه‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی به‌هۆكار زانی بۆ دواكه‌وتنی زۆرێك له‌پرۆژه یاساكانی تر‌و هێماشی به‌وه‌كرد، سه‌رقاڵبوونی زیاتر له‌سێ مانگ بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ دواكه‌وتنی خوێندنه‌وه بۆ زۆر پرۆژه‌یاسای تر، بوونی بۆچوونی جیاجیاش له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه بۆ پرۆژه‌یاسای حزبه‌كان، هۆكارێكی تری دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌یه، چونكه هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كان پێیانوایه، نابێت حزب له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بودجه‌ی بدرێتێ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بۆچوونی جیاجیای تر".
سه‌باره‌ت به‌پێدانی بودجه‌ی حزبه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دكتۆر (كاوه مه‌حمود) وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مانگانه بودجه‌ی دیاریكراو دراوه‌ته حزبه‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی نوێی حزبه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
هه‌ندێك له‌حزب‌و ڕێكخراوه‌كان ئاماژه به‌پێنه‌دانی بودجه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخانكردووه بۆ حزبه‌كان، تا بتوانرێت به‌پێی پێویست بودجه‌یان پێبدرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند ده‌كرێت.




