(وه‌رزی شكست باشترین كاته بۆ چاندنی تۆوی سه‌ركه‌وتن)
نووسینی: ڕاوكه‌ر خدر قادر/
شكست ئه‌و وشه‌یه‌یه كه مرۆڤ گه‌لێك لێی ده‌ترسێت‌و خستوویتیه نێو كه‌وانه‌یه‌كی سوور یان چوارچێوه‌یه‌ك كه به ژه‌هراوی ن
ێوی ده‌بات‌و له‌زه‌هنیاندا به‌دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه وێنای ده‌كات، ئه‌م وشه‌یه ده‌خرێته پاڵ كه‌سێك كه له‌كارێكا یاخود بیرۆكه‌كدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له‌ڕاستیدا ئه‌و كه‌سانه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌وانه‌ی داهێنانی گه‌وره‌یان كردووه، ده‌یان‌و بگره سه‌دان شكستیان هاتووه‌ته ڕێ‌َ، هه‌ر شكستێك ئه‌زموونێك بووه بۆیان‌و نزیكی كردوونه‌ته‌وه له‌و شته‌ی كه گه‌ڕه‌كیان بووه به‌ده‌ستی بێنن.
(تۆماس ئه‌دیسۆن) گه‌واهی ئه‌م قسه‌یه‌یه، ڕۆژێك لاوێك لێی ده‌پرسێت ئه‌دیسۆن بیستوومه بۆ داهێنانی گڵۆپ هه‌وڵێكی زۆرتانداوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆچی پاش (999) جار شكست هه‌روا درێژه به‌كاره‌كه‌تان ده‌ده‌ن؟ ئه‌دیسۆن له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:"ببووره به‌ڕێز من (999) جار شكستم نه‌هێناوه، به‌ڵكو فێری (999) شێواز بووم كه گڵۆپ چۆن دروستده‌كرێت"، ئه‌م تێڕوانینه پۆزه‌تیڤه بۆ گڵۆپ وای له‌ئه‌دیسۆن كرد به‌رده‌وام بێ له‌كاره‌كه‌ی، دواجار خزمه‌تێكی بێ وێنه‌ی مرۆڤایه‌تیی كرد‌و ئه‌وی كرد به‌كه‌سێكی بێ هاوتا، براوه‌كان پێیان باشه له‌جیاتی وشه‌ی شكست، وشه‌ی ئه‌نجام به‌كار بێنن، ئه‌وان پێیان وایه هه‌رگیز تووشی شكست نابن، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ڕووبه‌ڕووی هه‌ل‌و مه‌رجی وا ده‌بنه‌وه كه به‌گوێره‌ی چاوه‌ڕوانی‌و ویستی ئه‌وان نییه، ناپلیۆن هیل وتوویه‌تی:"كه‌سانی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی یه‌كه‌م شكست ده‌ست ده‌كێشنه‌وه، هه‌ربۆیه له‌ژیاندا ڕووبه‌ڕووی زۆر كه‌سی ئاسایی‌و ته‌نها یه‌ك ئه‌دیسۆن ده‌بینه‌وه".
لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه شكسته‌كان به‌شێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن‌و فێربوونن، با چاوێك به‌مێژوودا بخشێنین‌و سه‌رنجی كه‌سێك بده‌ین كه چ هێزو ئیراده‌یه‌كی هه‌بووه‌و چه‌نده ئه‌زموونی له‌شكسته‌كان وه‌رگرتووه تا به‌ئامانج گه‌یشتووه، ئه‌و پیاوه له‌ته‌مه‌نی (31) ساڵیدا له‌بازرگانیدا شكستی خوارد، له (32) ساڵیدا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له (34) ساڵیدا جارێكی‌تر له‌بازرگانی تووشی شكست هات، له (35) ساڵیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له (36) ساڵیدا له‌باری ده‌روونیه‌وه داڕما، له (43، 46و 48) ساڵیدا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسداو له (55) ساڵیدا له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌نادا شكستی هێنا، له (56) ساڵیدا له‌وه‌رگرتنی پله‌ی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له (58) ساڵیدا جارێكی تر له‌هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس سه‌نادا تووشی شكست هات، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی (60) ساڵیدا بوو به‌سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ره‌كانی مێژووی جیهان چاوی لێده‌كرێت، ئه‌و پیاوه به‌ناوی (ئابارهام لینكۆلن) بوو.
ئه‌نجامی شكستی شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد، ئه‌زموون‌و به‌رچاو ڕوونیه‌ك بوون بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان، ئه‌نجامه‌كه‌ش ئازادكردنی به‌شێكی كوردستان‌و ده‌سته‌كه‌وتی زۆر گه‌وره‌شی لێكه‌وته‌وه، كه كورد له‌مێژووی خۆیدا ده‌ستكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنی وای بۆخۆیه‌وه نه‌بینیوه.
له‌و نووسینه‌دا سوودم له‌م په‌رتووكه بینراوه:
ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری/ نووسینی: (ئه‌ندریۆما تیۆس)
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی: (ناسر سه‌لاحی)




