
خۆلیۆ گرۆندۆنا، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین ڕایگه‌یاند، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دوورخرایه‌وه.
دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا، له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2008، سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركی مه‌شق‌و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین-ی گرته ئه‌ستۆو زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته جامی جیهانی (2010)ی باشوری ئه‌فریقیا.
دوورخستنه‌وه‌ی مارادۆنا، پاش 18 مانگ له‌و پۆسته، به‌هۆی ئه‌وه‌وه هات كه له خولی هه‌شتی جامی جیهانی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرایه ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
جێگه‌ی باسه، وته‌بێژ به‌ناوی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین ڕایگه‌یاند، "كارلۆس بیانكێ"، ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی‌و یانه‌ی ئیستودیانتس، پاڵێوراوی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مارادۆنا بگرێته‌وه.
ئا: ئارام
سه‌رچاوه: bbcarabic.com




