
بیلال جه‌عفه‌ر-NNA/
به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنیان به‌زمانی ئیئنگلیزی‌و شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌یان، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه‌وه، (DVD)یه‌كی به‌رنامه‌ی مه‌شق‌و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی زمانی ئینگلیزی له‌هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ كه‌وتووه، له‌زاری (شاسوار كه‌مال) به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای (ماكمیلان)ی به‌ریتانی له‌هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كاره‌كانی وێنه‌گرتن‌و به‌رهه‌مهێنانی وانه‌فێركارییه‌كان، به‌شێوه‌ی (DVD)، له‌لایه‌ن تیمێكی شاره‌زای ئه‌وروپییه‌وه ئاماده‌كراوه، توانراوه به‌باشترین شێواز‌و كوالێتی له‌ستۆدیۆكانی به‌ریتانیا كاری مۆنتاژی بۆ بكرێت.
وتیشی:"به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی كوردستان‌و بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانترین‌و باشترین شێوه فێری زمانی ئینگلیزی ببن، به‌رنامه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی (DVD)ی ئاماده‌كراو پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بگاته ده‌ستی مامۆستایان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی زمانی ئینگلیزی له‌خوێندنگه‌كاندا".
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌رجه‌م تێچوونی كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانییه‌وه دابینكراوه‌و كۆپی ته‌واویش ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌شی خوێندنی كوردی له‌په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.




