
عه‌بدولكه‌ریم-NNA/
مه‌فره‌زه‌یه‌كی نوسینگه‌ی (ڕۆژهه‌ڵات)ی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌سلێمانی، كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی دزینی ماتۆڕسكیل ده‌ستگیركردووه.
ملازمی یه‌ك (سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌سلێمانی به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌یه‌كی نوسینگه‌ی (ڕۆژهه‌ڵات)ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌سلێمانی، به‌هاوكاریی معاونییه‌تی ئاسایشی ئازادی، شه‌وی ڕابردوو توانییان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری سلێمانی، كه هه‌ستاوه به‌دزینی چه‌ندین ماتۆڕسكیل، كه ژماره‌كانیان له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی سلێمانی تۆماره‌و ڕاده‌ستی دادگا كراوه.
(سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د) ڕوونیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یداو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری سلێمانی، دیارده‌ی دزینی ماتۆڕسكیل سه‌ریهه‌ڵدابوو.




