
هه‌ڵبه‌ست گه‌رمیانی-خورماتوو/
ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنیندا له‌گوندی (مه‌فتولی) سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئامرلی، هێزه‌كانی پۆلیسی ناحیه‌ی ئامرلی، توانییان دوو داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ر به‌قه‌زای خورماتوو به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنیندا، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گوندی (مه‌فتولی) سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئامرلی دوو داواكراویان ده‌ستگیركردووه به‌ناوه‌كانی (قاسم جه‌مال ئه‌حمه‌د‌و ماجد حسێن عه‌بدوڵڵا)، دوو داواكراوه‌كه‌ش به‌پێی ماده‌ی (4)ی تیرۆر ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی:"له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، دوو داواكراوه‌كه ده‌ستیان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بووه، وه‌ك (كوشتن، دزی‌و ڕفاندن)".




